"بەشێك لەگەندەلیەكانی لیوا جەمال تاهیر پۆلیسی كەركوك وكەم تەرخەمیان!!
Wednesday, 19/09/2012, 12:00
وەك لە سالی 2003ەوە هاوارمانە بۆ گەرانەوی ئاوارەكانو پاراستنی ئاسایشی شاریی كەركوك وناوچە دابراوەكان خزمەت كردنی ئەو شارە لە سرینەوەیی ئاسەواریی بەعەسو پشوودان بە خەڵكە ڕەشوو ڕوتەكەی كە لە سالی 1960ەوە بگرە زیاتر قوربانی و خەدر لێكراوە،لە پێناوی هەڵەی سیاسیەكان وەك باسمان كرد كەركوك بچوك كرایەوە بۆ مادەو لەموڵكی نەتەوەی كورد كرا بە شارێكی كێشە لەسەرو بۆ كاتی هەڵبژاردنو وردە وردە چاك كردنی وسرینەویی ئاسەوارەكانی بەعس كورد خۆی بەرپرسیارێتی وەرگرت تا لیژنەپێك بێنێت هەنگاوەكانی سیاسی كورد چارە سەریی بكات ئەگەر چی بەرپرسی زۆر باڵای كورد لەنێو لیژنەكەدا هەبوو بەڕای من لە (نەرمین عوسمانەوە بۆ كاكە ڕەش سدیق)تەنها كاری بردنە پێشەوەی ناوی بەرپرسەكانی حزبەكانو ناسیاروخزمم دی بۆ وەرگرتنی بری 10،000000دە ملیون دینارەكەی وەك قەرەبوو ئەدرا بە خەڵكی شاری كەركوك بریی 20،000000بیست ملیون دیناری عیراقیش بۆ عەرە بی هاوردە كە بگەرێنەوە ،جیاوازی ئەم برە پارەیە كورد خۆی پێی ڕازی بوو بە دوو مەرج "یەكەم جێگری لیژنەكە كورد بێت دوو" بەرپرسی پۆلیسی كەركوك كورد بێت واتا (مدیریەتی پۆلیس)كە ئێستا لیواجەمال تاهیرە ،كە من دەمەوێت ڕۆلی تواناو دزی ئەم پیاوە ئاشكرا بكەم لە پاراستنی بەرپرسیارێتی نیشتیمان وخوێنی شەهیدان و توانای كوردو شەخسیەتی كوردو سیاسی كورد ،دەچمە سەر گەندەلێكانی خاڵ بە خاڵ تەوەرو باسكردنی بە چەند شیكردنەوەیەك پرسیاریش لە ئێوەی خوێنەر ئەكرێت وڵامەكەی ڵای بەرێزتانە بۆ هەلوێست وەرگرتن یاخود خەم خۆریتان بۆ شاری كەركوك چی ڕەنگدانەوەیەكی ئەبیت.
"لێوا جەمال تاهیر موچەكەی بەرامبەر بە خزمەتەكەی!
1_پۆلیسی عیراق بە پلەی نزم 6000هەزار وەر ئەگرێت لیوا جەمال تاهیر 1ملیونێكو300دیناری عیراقی وەر ئەگرێت لەماوەی سالی 2004ەوە پۆستی بەرپرسی پۆلیسی كەركوكی گرتۆتە دەست كۆی موچەكەی دەكاتە 124800000دینار لە ماوەی 8سال حكومرانی ا_جگە لە بری نەسرێ كە هەیەتی ڕۆژانە بۆ خواردن لە ماوەی 8 سالدا 207360دیناری بە خواردن خواردوە كە لەسەر بودجەی عیراق خوراكی پۆلیس و سەرباز دابین ئەكا بە 6 هەزار بۆ یەك ڕۆژ ب_لەماوەی دوو مانگدا بری 90 فیشەكی دەمانچەی هەیە كە هەموو كات پێیەتی كە بروا ناكەم فیشەكێكی تەقاندبێت سەیری ئامارەكەی بكەن لە ماوەی 8سال كە دەگاتە 96 مانگ دابەشی سەر ژمارە دووی بكەین دەگاتە 48مانگ لە ئێوە ئەپرسم بری فیشەكی دەمانچە با بلێن هەر مەخزەنی 7تیە كە یەك مەخزەن بری پارەكەی 7 هەزارە دیناری عیراقیە واتا خاتری ئەگرین بلێن لە مانگێكا 12مەخزەنی وەرگرتوە لە 8 سالدا وتمان ئەڵێن 48 مانگ كەرەتی 12ئەكاتە 576ئەم ژمارەیە كەرەتی 7 هەزاری بكەین بۆ نرخی یەك مەخزەن بری پارەكە دەگاتە 4032ملیون و سی و دوو دیناری عیراقی ج_بری سوتەمەنی مدیریەتی كەركوك جۆری بەنزین كۆی بەریوبەرایەتی شاری كەركوك 98هەزار لیترە بۆ كۆیی ئۆتۆمبیلەكانی نێو شاری كەركوك و ناحیەكانی دەوروبەری كەركوكەوە لە یەك مانگدا بری ئەو 98هەزارە بەپێی سەرچاوەیەكی نێو پۆلیسی كەركوك كە مانگی 30 هەزار لتری سەرف كردوە كۆی 8سال لێك بدەینەوە لە ماوەی ئەو برە پارەیەدا 98 هەزار لێدەرچێت دەكاتە 68هەزار لیتر ئەم 68 لە ماوەی هەشت سالدا تۆ هەژماردەی بكە بكە تۆ بلێ 20هەزار لیترە لە مانگێكا با خاتری بگرین 12 كەرەتی 20دەكاتە 816ئەم 816 كەرەتی هەشت سال واتا هەشت سال كەرەتی 12 دەكاتە96ئەم ژمارەیە كەرتی 20هەزاری بكەین كۆی ماوەی بری سوتەمەنی شاری كەركوك دەكاتە 1920هەزار نۆسەدوبیست لیتر فەقت بەنزین لە ئێوە ئەپرسم بۆ كوێ رۆیشت درا بەكێ بەبەرێزتان ئەلێم نیوەی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانەو نێوەی بۆ یەكێتی لە نێو كەركوكیشدا برێكی دەدرێت بە ناسیارو میوانو كادیرو ئەندامو باقی ڕەوانەی قەڵاچۆلانو سەریی ڕەش ئەكرێت كە خەزینەی لێیە سەرچاوە شۆفێرەكان كە سێ جار گیراون لەلایەن دەزگای نەزاهەوە تەسلیمی لیوا جەمال تاهیر كراون دواتر بەردراون ح_بری سوتەمەنی میدیریەتی كەركوك و ناحیەكانی جۆری گاز لە ماوەی یەك مانكدا 68 هەزار لیتر وەر ئەگرێت 68كەرەتی 12 دەكاتە 80 هەزار لیتر لە سالێكدا ئەم 80كەرتی 8 سالی بكەین ئەبێت بلێن 8كەرتی 12ئەكاتە 96 مانگ واتا 96كەرتی 80هەزار لیتر دەكاتە 7680ملیون و شەسەدوو هەشتا لیتر بلێ 15 هەزار لیتری سەرف كردوە لە ماوەی یەك مانگدا واتا 7ملیونو 680لیتر 15هەزاری لێدەرجیت ئەكاتە 512هەزار لیتر فەقەت گاز 512هەزار لیتر كەرەتی 96مانگ لە كۆیی 8سالدا دەكاتە 50176لیتر 500ملیون لیترو 170ولا حیساب ناكرێت ئەم جۆرە شیكردنەوەانە ڕەنگە زۆر كەمتر بن یان زۆر زۆر تر د_من شەخسی خۆم جۆری نەوت و سەرف كردنی ئەكەمە خاتر" لیوا جەمال ئاماری باس ناكەم هەشەو برەكەی نازانم ج_بری فروشتنی پوستالو جلو بەرگیش كە لەنێو بازارەكانی كەركوك 15 دوكان بازرگانی پێوە ئەكەن خاتری مام جلال بێت كە تیرورست لێرەوە بری ئەو فیشەك و جلو بەرگو كەرستانە دەكرێتەوە بەكاری دینێ لیوا جەمال 8سالە قەدەخەی نەكردوە .
2_لە نێو كەركوكدا 1300 جۆریی ئوتومبیلی BMWدەسورێتەوە بە بێ ژمارە كەس تا ئیستا نەی گرتوە لیوا جەمال چاوەرێی هەلمەتەكانی بەغدا ئەكات ،دەیان ئۆتومبیلی جام ڕەش.
3_لیوا جەمال تاهیر لە ڕاپورتێكی لەبەر دەستی خۆییدا كە بە ئەمریكیەكانی دابوو لە سالی 2010 ە 67هەزار كەس لە كەركوك و دەوروبەری گومان لێكراو دەسگیر كراوەو هیج ولاتێك شتی وا رویداوە 15 هەزار تیرۆرستی گرتوە من ئەلێم بۆ كام زیندان بردی یان لە كوێن تكا ئەكەم شوێنی ئەو تیرورستانە بە ئێمە بلێ با 100 تیرۆرستیش بێت خو تا ئێستا نەیان هێشتوە لە عیراق چاو پێكەوتنێك بكا لەگەڵ تیرۆرستیك !سەرچاوەیەك لە نێو دادگای كەركوك و موكافحەی ئیرهاب ووتی: برێكیان ڕەوانەی كوردستان ئەكرێن بە دوو ئاراستە برێكیان بۆ بەغدا برێكیان نادیار برێكیان بە پارەوە بەرتیل بە وەرقەی پارێزگار وحزبەكان ئازاد ئەكرێن بەخێر بێتەوە لیوا جەمال تاهیر .
4_بری 2000ئافرەتی سوزانی هەیە لەكەركوك كە پۆلیس لە كوێدا خەوتوە كە نایان گرێت بری 1000كەسی حەبی سەرخۆش ومادەی بێ هۆشكەر هەیە تا ئێستا دەستگیر دەكرێن بە برە پارەیەك ئازاد ئەكرین .
5_كوژرانی 8 روژنامەنوس لە ژێر دەستیدا ئەگەر لە ئێوە ئەپرسم دۆسیەكتان بینی لیوا جەمال تاهیر ئەنجامەكەی بە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكا جگە لە شاردنەوەی .
6_بری 3 هەزار پوڵیس ڕۆژانە هەریەكەیان بری 6 هەزار دیناری مەسرەفی خواردنی بۆ دابین كراوە لیوا جەمال رۆژانە بری 3 هەزار دیناری چاپی عیراقی بو سەرف ئەكات زۆر بەی پۆلیسەكان هانا بۆ من دێنن بەردەوام بم لە نوسین لەسەری بری نەسرییەكی تری وەرگرتوە بۆهێنانی كۆنكرێت كە لە برە پارانە ئێوە خۆتان دای ئەشكێنن یان سەرچاوەیەك نیە كی ئەو برە پارەی بۆ دابین كردوە كە كۆی كۆلانەكانی مالە پەرپرسەكان لێیدانراوە زۆر بەی هاولاتیان شۆفیرەكان نیگەرانن.
7_لە شاری كەركوك لە ماوەی حكومرانی لیوا جەمالدا 1ملیونو 897 هاوڵاتی بە تەقینەوە شەهید بووە ،932بەرەگەز عەرەبە باقی كوردو توركمان و نەتەوەكانی تر،3ملیون بریندار هەیە لە23%حاڵەتی كەم ئەندامی هەیە ،516ئۆتۆمبیل لە كەركوك تەقێنراوەتەوە .
8_بەپێ سەرچاوەیەك لە نێو پۆلێسی كەركوك 12 گروپی تیرۆرستی هەیە كە سەر بە قاعیدەنو دەیان ئەندامیان لیوا جەمال بزری كردون قاعیدە دوایان ئەكا ،8گروپی تیرۆرستی ئیسڵامی هەیە ،3 گروپی تیرۆرستی بەعسیە كۆنەكان هەیە كە سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكا لیوا جەمال پەیوەندی ڕا گۆرینەوەی لەگەلیاندا هەیە.
9_لیوا جەمال سەر بە كۆسرەت ڕە سول علی حزبی یەكێتیە مانگانە جگە لە بەنزین و گاز بری 57ملیون دیناری عیراقی پارە رەوانەی سلیمانی ئەكات.
10_پۆلیسی كەركوك تا ئیستا رێگەی بە 900خێزانی عەرەب بدەن نیشتە جێ ببن لە كەركوك لیوا جەمال خۆیی ئەلێ:عەربن ئەندامی حزبە كوردیەكانن لە لایەن پارێزگاری كەركوكەوە رێگەیان پێ ئەدرێت ،جگە لەو هاوڵاتیانەی قەرە بوكەی مادەی 140یان وەرگرتوەو نەنێردراوەنەتەوە .
11_لە سنوری كەركوك 30000تەن تەقەمەنی دەسگیر كراوە بگرە زۆر زیاتر لەم ئامارە كە چەكی زۆر گەورەی تیدایە وەك هاوەن،تۆپ،دەیان ئامێری تەكنەلۆجی بۆ كاری تیرۆرستی .
12_دیار نەمانی 400ئۆتومبیل زۆر لەوە زیاتر كە تیرۆرستان بە كاریان هێناوەو گیراوە فرۆشراوەتەوە .
13 بەرپرسێك ئەلێ:كێشەكەمان ئەوەیە دەیان پۆلیسمان لەسەر ئێمە موچە وەر ئەگرن پاریزگاری شوێنە حزبیەكان ئەكەن و یان بە دوای بەرپرسانەوەن، نیگەرانی خۆی دەر ئەبرێت پۆلیسەكان ئێستا نیوەیان لە مالەوەن و نیوە لە موچەكەیان ئەدرێتو دەوام ناكەن نیوەی پارەكەی تری بەرێوبەرایەتی پۆلیس لێی بێ خەبەرە .
14_دواین گەندەلی (لیوا جەمال)روتبەكەی كە هەمان روتبەی زەمانی بەعسە كە من زۆر بە ناشرینی ئەبینم ئەوەی لە سەر شانی بنا كوردو دلسوز نیە درێژە پێدەری رێبازی بەعسە .لە ئێوە ئەپرسم ئەم پیاوە گرینكە لە كەركوك بێت بێ ئاگای كورد ڕوِشنبیرو دلسۆزانمان بەرپرسانمان كوا،تێبینی سەرچەم بەرپرسەكان بە گەندەلیەكانیان بەسەر ئەكەینەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست