كورد لەكەركوك لیوا (جەمال تاهیر)ی ئەوێ یان خوێناوی كردنی كەركوك و بێ توانای كورد!!؟
Tuesday, 11/09/2012, 12:00
لێرەوە دەست پێدەكەم كورد بێدەنگ بوو لە عیراق چێتی لە بەرچاوی تالەبانی وئەمریكا و بچووك كردنەوەی دەوڵەتی كوردی و بەستەنەوەی كوردستان بە عیراق لەبەر ئافەرینێك و دروست كردنەوەی عەقلی ڕۆشنبیری عەرەب ئەمەوێ بلێم دەستورێكی سەقەت دەلێ كەركوك ناوچەیەكی كێشە لەسەرە بە شەراكەت مەجلیسی قەزای دابمەزرێت تا كاتی هەڵبژاردن و ئەحسا ئایە؟
كورد بە هۆشە دەنگمان دابێ بەبێ ساحێبی كەركوك و لیگەرێن تا خوا حەقی بكا! ئەبێت ئەمە مەجالێك نەبێ بۆ دزی یان بۆ فرۆشتنی كەركوك بێگومانم لەوەیی یەكێك لەم بۆ چوونانەیە كە ئێستا ڕەنگدانەوەی هەیە ئەگەرچی باسی بە فیرۆدانی خوێنی خەڵكی كەواتە فێلی سیاسە بودجە بۆسیاسیە ئازاردان و خوێن ڕژان بۆ گەلە بەش مەینەتیەكەیە لە نوسینی تریش باسی چەند شتێكم كردوە كورد بێ ئاگایە لە كەركوك زۆر دەمێكە بێ توانای كورد و سیاسی كورد دەركەوتوە .
هەموو ئەزانین لە پرۆسەی عیراقەوە كەركوك چ پارەی چ حكومرانی چ پۆستە باڵاكانی بەدەست كوردەوە بۆە ڕەنگە بیرێك هەبێ بلێن نا بەدەست كوردەوە نەبوە بۆ؟چونكە عەرەبیش خەڵكیش ئەوە دەزانێ بەدەست حزبی كوردەوە بووە كە(پارتی و یەكێتین)
ڕوویی ئەم شارە ببینی خەم داتەگرێت بێ توانای كوردو كەركوك دەر ئەكەوێت وەك میوانەكان لە دەروە باسی ئەكەن وە عەیبێكی گەورەی حكومرانی و ڕۆشنبیر دەر ئەكەوێت واتا كورد بەسی ڕوو باسی ئەكرێت (بێ توانا، دز وە پارچەپارچە) بۆ جیاوازی سلیمانی كەركوك هەولێر ئەمەیە كەركوك شارێكە پر لە جیاوازی بۆ ئەمە ئەبێت كورد هەستی بێ نەكا درۆیی ئەوە ئەكرێت كەركوك ئێمەی لێنین واتا كورد لەوی هێزی خیابە من لە ڕۆشنبیران ئەپرسم ئەمە ڕاستە دووبارە حەیاچوون دەیان پۆلیسی پارتی یەكیتی بگرە چەكداری پەكەكە زەحمەتكێشان دەیان حزبی تر هەمووی كورد بەتەنها دوو بنكەی مدیریەتی پۆلیس دوو ئاسایش دەیان ژووری عەمەلیات دەیان بنكەی پۆلیس دەیان لق و مەلبەندوو كۆمیتەو ناوچە توخوا عەیب نیە 10 سالە كوردو عەرەب لە كەركوك بە نەتەوەكانی ترەوە شەهید ئەبێ تا ئیستا هەزاران تیرۆرست گیرا كوا بەڵگەیەكتان بینی نا هەموویی بە پارە بەردرا ،لێرەوە باسی بەرپرسی پۆلیسی كەركوك ئەكەم جەنابی لیوا جەمال تاهیر من بە حەیاتم نەم ناسیوە لە كوێوە پەیدا بوو ئەم پیاوەش لە پرێكا هێندرایە كەركوكەوە خەتی
(كوسرەت رەسوڵ علی) ە بە مەستی ڕەوانەكردنی پارە بۆ خەتی كۆسرەت رەسوڵی لەتوركیا توركمانەكان ئەم زانیاریانەیان گەیاندوە كە نەوتی كەركوك ڕەوانەی هەرێمی كوردستان ئەكرێت بەنهێنی ناوی جەنابی تاهیری دراوە وە چگە لە پارەیی تر پارتەكان تا ئێستا لەسەدا حەفتایان بردوە بۆ هەرێم جگە لە ئالوگۆری بازرگانی زۆر ڕووی تر وەك كارەبا بردنی ئۆتومبیلی سەربازی لە میڵاكی سلكە عەسكەریەكانی كەركوك جگە لە خانەنیشین كردن و جگە لەبردنی پاری ئیدارەی كەركوك بۆ میدیاو بۆ جاسوسە عەرەبەكان حزبیكی توركمانی یەكێتی بە سیاسەت دروستی كردوە
ئەمەوی بلێم ڕۆلی جەمال تاهیر زۆر بۆ كورد گرینگە!یان شتێكی تر لەوڵاتی ئێمە پیاوێكی ئاوا هەزار كەس لەژێر دەستی بكوژرێت كێشەی نیەو لێپرسینەوە نیە لەبەر خیرَی هەیە لە ووڵاتی تر بەپرسێك یەك سەرباز بكوژرێت بۆ سێ ساڵ مەحكەمە بێنەوبردەی پێ ئەكا لای خۆشمان پیاوێكی بێ توانا شەخسیەتی ئازایەتی كورد ئەشكێنێ ئەوتا عیراق خەریكی ناردنی هێزە بۆ چونكە بەسە ئیتر كورد با تیر بخوا لەوەی كاك جەمال پۆلیس لەسەرجادە فری بداو بە رۆژیێ لفەیەكی بداتێ و بری پارەكەش ببات بۆ مەرجەعیەت سلیمانی و هەولێری پێ جوان بكرێ یان ئەبێ بێدەنگی ئەم هەموو قەلەمە ترسنۆكە لەكۆییە بۆ كاتێ حزب هاواری لێ بەرزببێتەوە خێرا چی ڕاگەیاندنی حزبەكان هەیە دەكەونە هاوارو قسەكردن مەكینەی ماستاو مەتح یەك هەفتە دەیگێرن كەركوك پێوستی بەوە نیە پێبلی بەداخەوە پێوستی بەوەییە كورد بەرگری لێبكا نەوی كورد بەرگری لێبكا لەكەركوكدا كاربكرێ بۆ دارێژەریی ستراتیژیەتی نیشتیمانی نەك ئینتیما و مەیڵی حزبی پێوستمان بە ئیرادەی گەلە نەك جەمال تاهیر كە پۆتمان بەخەڵك نیشاندا چونكە بوونی ئەم بەرپرسانە سوكایەتیە بەخوێنی گەل سوكایەتیە بە نوسەرو رۆشنبیرو سنوری نیشتیمانی كورد گەر سەنگمان نەبێت بۆ هەلوستەكردن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست