کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆیی ئەم ڕەوشتانەی ئێرانەوە كارەساتی هەڵەبجە روویدا،كێ دەڵێ ئێران ئیسلامە!!

Wednesday, 03/08/2011, 12:00




دەمەوێت بلێم ئێران وسیاسەتمەدارانی خۆمان بمبورن باسی هەلەسیاسیە قێزونەكەی ئێران وعێراق دەخەمەوە یادی هەمووان بەشێكی زۆر لەحزب وسیاسەتمەدارانی كورد تۆمەتبار دەكەم قوربانی هەلەبجەو بەئێستاشەوە لە ئەستۆیی ئێوەدا بوو كەڕۆژانە تۆپبارانەكان خەڵكی بێ تاوان دەكاتە قوربانی كوردی بێ تاوان وهەژارو وداماو ئاوارە دەبن،بمبورن كە دەلێم هەرگەڵێك هەلوێست وخاوەن بەرگری سنورو خاكی خۆی نەبێت نیشانەیەكی مەترسیەو دەبێتە پەڵەیەكی ڕەش بە ناوچەوانی ئەو گەڵەوە لەئازایەتی و دڵسوزی و خاوەن هەلوێست نرخێكی كەمی دەبێت.نازانم دەبێت كۆیی نیگەرانیەكەی من ئەوەیە من لە سیاسەت نازانم، بچمەوە سەر قسەكانی چەند سیاسەتمەدارانی كورد كە دەڵێن دووژمنان زۆرەو ئێوە هێشتا لەسیاسەت نازانن ناشزانن كورد كێ ناحەزێتی و بگرە حەق بە ئێران دەدەن تۆ پباران بكات و بە هۆیی بوونی پژاك تۆبارانی لەناوچەسنوریەكان دەكرێت "من دەلێم پاراستنی سنور پەیوەندی بە هیچ شتێكەوە نیە دەڵێم پژاكیش لە دایكە عەرەبەكە نیە،وە هیچ بەرەیەكی كورد نابێت جیا بێت لەم شۆڕشەو هەنگاوە تازەی بۆ كورد هاتۆتە پێش بۆ رزگاری هەموو تاكێكی كوردو بۆ بوون بەدەوڵەت ،بروام بە یەك شت هەیە و ڕاستە وتویانە هەرمالێك دەرگای لەسەرپشت بێت ئەوە ئەو ماڵە ماڵی هەمووانە ،پاساوی پژاك لە سنورو حكومەتی كۆرپەو دوژمنی زۆری كوردو بەهەڵە تێگەشتن ئەوە ئەو دەردەیە پێی هەموو تاكی كوردێكی شكاندووە و دەسەڵاتی مانەوەو رەها بەم پاساوانە دەگەرێنێتەوە بۆ حزب و ئەم پارتانە،لە ئێوەی خوێنەر دەپرسم رێژەی پێشمەرگە چەندەو وڵاتی چەكدار كام وولاتە؟بێ خزمەتی سنورەكان تەنها بەس رێگەی مەرزەكانە! سیاسەتی بێ دەنگی لەبەرانبەر ناحەقی و زۆر دار ئەوسەركەوتنە! سەركەوتنە یان شعور شكاندن و فەزیعەتە!ووتەی پەرلەمانتارێكی عەرەبی زۆر بوێرانە ترە كە دەلێت پێویستە حكومەتی عێراقی باڵوێزی ئێران دەربكات و لەجیاتی تۆپبارانكردنی سنورەكانی كوردسان ئێران تۆپباران بكاتەوە ئەی ئافەرم،جەنابی ئەمینداری پێشمەرگەو وەزیری پێشمەرگە چەند ساڵە هاوار دەكەن لیوامان رێكخستوەو دەیان نێرینە سنورەكان چەند ساڵە هاوار دەكەن پەیوەندیمان لە گەڵ ئێران باشە پەیوەندی بارزگانی باشمان هەیە،گومانم زۆر لە سیاسەتمەدارەكانی خۆمانە نیگەرانم لەم مستەوایەیی هەیانە بە پەیوەندی و بالویزو ئەو هەموو حزبانەی پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەیەو رێكەوتن نمونەی زیندوش ئە بەڵگانەی بەڵاو دەبنەوە وزیرێك داوای (jps) بكات بلێت كاكی ئێران بۆمان بنێرە تا ئەحداسیات واتا شوێنی پژاكتان بۆ دیاری بكەین لە وتەی جەبار یاوەریش تێناگەم ئەڵێت سنورەكانی كوردستان پژاكی لێ نیە،پێم سەیرە لەو هەموو پێشمەرگەیە كەسێك لە سنور نەبێت "ووتە نەرموو نیانەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەڵێت بە ئێرانمان وتوە كاكی ئێران خەڵكی بێ تاوان گوناحی چییە!!لە ئێران تێبگەن ئەوە ئێران داوایی 100 ملیار دەكاتو دەڵێت حەقی خۆمانە تۆپبارانی ناوچە كوردیەكان بكەین سیاسەتمەداران وڵامتان بۆ ئەمە چیە؟عەوداڵ خۆم بۆ حاڵی كورد میدیاكەشتان بستێك بر ناكا كەمپین دادای فەقیر دەدەات ،ئیلاقاتی دیبلۆماسی دەزانن چییە؟! لەكام زانكۆ خوێندوتانە ئەو زانكۆییەی ژێر دەستەی حزبەو حەرەمی دەشكێت بەرگری خۆش بەرگری، پەرلەمانە حەیاتەكەی خۆمان ئازایە 4ملیار بۆ میوانداری و 50 سەد دوڵاری لە یەك چركەیەك سەرف بكرێت بۆ میوانێك ،ئەی بۆ تواناتان نیە 1ملیار بۆ خێمە دابین بكەن بۆ ئاوارەكان ئەوە رێكخراوەكان خێرمان پێدەكەن ئەوەیە یاسای بودجە دارشتن وكەموو كوریی،دەمەوێت ڕاستیەك بلێم بابزانم دیسانەوە ڕاستی دەلێم یان قسەیەكی حشا هەڵنەگرە ساڵی 1986بۆ 1989 منداڵ بوم دایان بەگوێمدا ووتیان ئێران هاتۆتە ناوچەی شوانی نزیك شاری كەركوك دوای ئەوە زانیم كارەساتی هەلەبجە بووەوەئەوەشم بیست رژێمی بەعس بە حزبكانمانی راگەیاندبو هۆشیاربن ئێران سنور ببەزێنێت ئێوە بەرپرسیارن!! ئەوەش دەڵێن ئێران دەولەتێكی ئیسلامە لە ئێوە دەپرسم لە سێدارەدان و تۆپباران و دەربەدەركردنی خەڵكی بێ تاوان و داوای ئازادی ئەم ناحەقیانە بۆ كویێ هەنگاو دەنێت ئەوە ئیسلامە دەرجە دووی جیهانی لە تلیاك بەرهەمهێنان وەبە سیاسەتمەدارانی كورد دەلێم نەك چاوەخواری ساڵی 1991بن واتا كۆچ و ڕەوەكە ئێران سەد ئەوەندە شەرمەزارە، زانایی ئێوە مودێرنە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە