کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"كەركوك لەدژی كێ خۆپێشاندان بكات؟!وەلامێك بۆ (رۆژگار ئەكرەم)

Monday, 08/08/2011, 12:00




(لەكەركوك كەس ناوێرێ خۆپێشاندان بكات لەترس تەقینەوە،ئەم دێرە ناونیشانی بابەتێكە لە كوردستان پۆست بەرێزێ بەناوی (رۆژكار ئەكرەم) بەناوی كوردستان پۆستەوە لە بەرواری 7-8-2011دا نوسیوێتی بفەرمون بۆ كلیكی لەو ڵینكەی لەخوارەوە دا هەیە، ئەو بەرێزە ناسراو نیە و پێناسی لە كوردستان پۆست نیە و ببورە نایناسم وە هیچ ئیمیلێكی دانەناوە ،سەرەتا باسی لیبیاو سوریا و یەمن ولاتە عەرەبیەكان دەكات دەڵیت كوشتار هەیە بەڵام لەكەركوك نیەو هانی كەركوك دەدات خۆپێشاندان بكات بگرە كاكە رۆژگار بەریزت نابیستی رۆژانە خوێن لەكەركوك دەرژێ ناحەقت ناگرم دەسەڵات ومیدیای بێ دەنگ كردوەو كە باسی تەقینەوە نەكەن چونكە باری ئاسیش دەشێوێندرێ یان كاكە رۆژگار تۆ لەقارەیەكی تریت نابیستی دكتۆرەكان مانیان گرت كاكە رۆژگار كاكەییەكان مانیان گرت كاكە رۆژگار گەرەكی رەحیم ئاوا داوای ئاو كارەبای كرد جوتیارەكان مانیان گرت نەقلیاتەكانی كەركوك مانیان گرت مەلاكانی كەركوك مانیان گرت،بە هەرحاڵ دەزانم كام خۆپێشان دەلێت ئەوەی تو نەخێر هێشتا روینەداوە چونكە كاكە رۆژگار من سەیرم دێت خۆپێشاندان دەكەیت بەرامبەر بەغدا دەلێت برۆ دەستیوەردانەكی كوردستانت یەكڵا بكەوە دەچیت خۆپێشاندان دژی هەرێم دەكەیت دەلێت برۆ تۆ سەر بە حكومەتی ناوەندیت ئەگەر دژی حزبیش ئەوە شەری خۆترین ئەوەیەن من دەلێم كەركوك بەلێ هەموو دەقەو سەعاتێكی ترسە ببورە ڕاستە بێ دەنگیەك هەیە ئەوەیە ئەی نازانیت رۆژنامەنوسەكانمان وبگرە زۆر كەسیشمان كەركوكی لەترسی ماڵ ومندال جێهێشت بە دوئاسیش و هەزارەها پۆلیس گیانی كێ سەلامەتە رۆشنبیر چی كارێكی پێدەكرێت لە تۆ دەپرسم بێگومان دەسەلاتیش دەلێت كۆنكرێت،ئاگرە سورەش لەكەس دور نەبوە ئەی ئێمەو چەندان كەس نابینی ڕەخنە دەگرین ناحەقت ناگرم لە چەند وێب سایتێك و كوردستان پۆست بگرە میدیایەك گەنچ و كەسانی مودێرن بانگ ناكەن چونكە كاكەرۆژگار ئێمە بەری نیشتیمانین بێ كەسین دژی ئۆپسوێنیش كارمانكردووە لەبیرت بێت كاری ئێمە رەخنەی بێ لایەن و دژی كەسانی ناپاكی نیشتیمانی و خیانەت كارە باسی كەسانی ناو ئۆپسوێنیشمان كردوە زاتی ئەوەش ناكەن بین ڕاستی قسە بكەین بگرە رازیش بن ئێمە نەحزب نە بەغدا نە هەرێم هاوكارمان نیە بۆ شەهیدانەش ئەی كە دەستی دەستیمان پێدەكرێت ،ئازایەتی كەركوك و گەرمیانت لە بیر نەچێت بە درێژای تەمەن قوربانیان داوە ئەی ئەو خەدرەگەورەی ئێستا بۆ باس ناكەیت سلێمانی چەند جوانەو هەولێر بە دوبەی دەچێت كەركوك كاكە رۆژكار تو بلێ دژی ئەم هەموو هێزە كەركوك خۆپێشاندان بكات و ئەم هەموو شەقە بخۆین و كەس نالێت كاكە كەرت بەچەند وەلا منیش پێم باشە قەترەیەك خوێن نەرژێت لە كەركوك چونكە كەركوك ئیستا كەس خۆی بە ساحێب و خاوەنی نازانێت بە گومانیشین نموونەی شەهید كردنی(سۆرانی مامەحەمەوكاكە عبدلستار) ترسێكی گەورەیە و بگرە كەركوك ئێستا میدیای ئەهلی بەچەند دانەیەك تێدایەو رۆشنبیری ئازادی كەم لێیەو قوسوریشمان نەكردوە ئەوەی تۆ دەیلێت ئاپۆرای گەلە لە سوریاو یەمەن لێرە نان لە قورگی شێردایە قوربانیەكەی كەركوكت لەبیر نەچێ و ماندوو بونی نوسەرەكانی كەركوكیش وناحەقیەكانی میدای كوردی و میدیای حزبت لە بیر نەچێ ڕاستە وتویانە بەرد هاویشتن لە دورەوە نیشان ناپێكێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=69648e14



 
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە