ئاشکرا کردنی چه‌ند ڕاستی یه‌‌ک له‌‌ژیانی و خه‌‌باتی سیا سی کاک مەلاحه‌‌سه‌‌ن شیوه‌ ‌سه‌‌ڵی له‌‌لایه‌ن دۆستێکی خۆیه‌وه‌.

Sunday, 20/06/2010, 12:00


دوای لێدوانی به‌ناحه‌ق و به‌پێچه‌نه‌وانه‌ی‌واقه‌عییه‌تی به‌سه‌ر هاته‌دڵته‌زێنه‌که‌ی کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی له‌لایه‌ن چ که‌سێک بناوی هاوار و خۆشه‌ئه‌فسانه هه‌ر چه‌نده‌ کاک مەلا حه‌سن شیوه‌سه‌ڵی له‌لێدوانێکی تومارکراو که‌ له سایتی بۆ پێشمه‌گه‌کان بڵاوکراوه، ‌‌زۆر شتی باس کرد، بڵام له‌ڕاستی دا‌ ته‌قه‌لاکان بۆ له‌به‌ێن بردنی کاک مەلا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی زۆر له‌وه‌زیاترن که‌به‌رێزیان ئاماژه‌ی پێ کردوون.
من وه‌ک دۆستێکی نیزیکی کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم ئاوه‌ڕدانه‌ویه‌که‌م کردبێ له‌‌ چه‌ند پلانێکی دارژاوی پادگانی سه‌رده‌شت، که‌هه‌ده‌فیان بۆ هه‌ر چی زۆتر له‌به‌ێن بردن و تیرۆرکردنی کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی بوو.
به‌چه‌ند‌ده‌لیل به‌پێویستم زانی ئه‌و ڕووداونه‌ئاشکرا بکه‌م:
یه‌که‌م ده‌لیل ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی کاک مڵا حه‌سه‌ن له ‌په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوویی قه‌سته‌که‌ گوتویه‌تی و باسی لێ کردوه‌، به‌جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌ته‌وه‌ ده‌توانه‌م‌بڵێم که ‌دۆڵۆپه‌یه‌ک له‌ده‌ریاێکی بێ که‌ران‌، له‌ڕاستیه‌کانی ژیان و به‌ سه‌ر هاته‌کانی کاک مەلا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵین‌‌.
دووهه‌م، له‌ لایه‌ک وێرای ئه‌وه‌ی، لێد‌وان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم، وه‌ک شاهیدێکی عێنی به‌باشم زانی چه‌ند هه‌وڵی جددی دیکه‌ی کۆمارئ ئیسلامی که‌‌من خۆم ئاگاداریان بووم بۆ خوێنه‌رانی به‌رێزی باس به‌که‌م.
له‌لایکی دیکه‌وه ‌ئه‌وه‌ندی ئه‌من شه‌ناختم له‌ کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی هه‌یه‌، ئه‌و که‌سێکی ئه‌وه‌نده‌ خۆبه‌که‌م گه‌ر و به‌‌شه‌رمه‌، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕه‌فتار و سه‌رووشتی ئه‌و ناگۆنجی ‌باسی چالاکی و هه‌ڵسوران و ئازایی خۆی بکا، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌‌ هیزه‌کانی ‌پاسدار و ئه‌رته‌شی جه‌ساره‌تی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ پادگانی سه‌رده‌شتێ نه‌کرد.
هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ منی هاندا له‌سه‌ر‌چه‌ند ڕووداوه‌ی که‌ خۆم ئاگاداریان بووم لێدوان و باس‌بکه‌م.
سێ هه‌م، مێژووی خه‌باتی حیزب به‌‌داخه‌وه‌ی ئه‌‌وه‌ێ به‌ئێمه‌نیشان داوه ‌که ‌ڕیگه‌یه‌کی زۆری له‌پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی رێز و حورمه‌ت له‌ ئه‌ندامان و کادره‌کان و پێشمه‌گه‌کانی خۆی بگرێت.
هه‌رچه‌نده‌ده‌زانم کاک مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی و هه‌موو پێشمه‌گه‌کانی حیزب له ‌دڵ و ناخی نه‌ته‌وه‌ی کوردا جێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه ‌و قه‌ت ئه‌وان له‌بیر ناکه‌ن‌، بڵام جێ خۆی بوو حیزبیش له‌یاد و بیره‌وه‌ی ئه‌و ئینسانه‌ به‌رێزانه ‌کۆتایی نکا.
قسه‌زۆرن بۆ گوتن بڵام به‌چه‌ند ده‌لیل به‌ناچار لێره‌دا چاوپۆشیان لێ ده‌که‌م.‌
‌سه‌باره‌ت به‌کاک مەلا حه‌سه‌نی شێوه‌سه‌ڵی به‌جه‌ساره‌ته‌وه‌، ده‌توانه‌م بڵێم، روون و ئاشکرابوو و بۆ ‌هیچ که‌سیش شاراوه‌نبوو‌، که ‌ده‌زگای جاسووسی رژیمی دڕنده‌ی ئێران چه‌نده‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆریان دا، بۆ له‌به‌ێن بردنی کاک مەلاحه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی. لانی که‌م بۆ ئه‌وه‌ی مەلا حه‌سه‌ن به‌هه‌ر قیمه‌ت و به‌هایه‌ک بێت‌ له‌سه‌حنه‌ی سیاسی و هه‌ڵسووران و چالاکی نیزامی‌حیزب دوور کاته‌وه‌.
نیزامی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ئێران زۆر پلانی بکار‌هێنێا، و ته‌نانه‌ت هه‌موو به‌هایه‌‌کیش بۆ له‌به‌ێن بردن کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی ته‌رخان کردبوو.
من بۆ خۆم ئاگاداری چه‌ندین هێرشی تایبه‌تی هه‌وایی پادگانی سه‌رده‌شت، بۆ سه‌ر کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی بووم که‌‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی ئه‌و پادگانه‌وه‌ ته‌راحی ‌کرابوون بۆ رژتنی خوینی پێشمه‌گه‌کان و‌ فه‌رمانده‌ی نه‌مری خه‌لکی کورد کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی‌.
بۆ سه‌لماندی ئه‌وه‌مه‌سه‌له‌یه‌، ته‌نانه‌ت به‌سێ ڕووداوه له‌سه‌دان هه‌وڵی جددی دوژمن بۆ تیرۆرکردن و کۆشتنی کاک مڵا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی ئیشاره‌ده‌که‌م، که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات و سپای پاسداران پادگانی سه‌رده‌شت به‌رنامه‌ریزی کرابوون.
یه‌که‌م هه‌وڵ بۆ له‌به‌ێن بردنی كاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی دوای گرتنی و تێکرووخاندنی پایه‌گای گوندی قوڵتێ‌ بوو.‌ له‌و عه‌مه‌لیاتی ‌دا که‌کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی برێندار بوو، وبه‌داخێکی زۆره‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌بناوی مه‌حمودی پێره‌ و خه‌د‌ری قه‌ویدڵ له ‌په‌لی فه‌رمانده‌ی خۆی شه‌هید بوون.
هێزی جاسووسی پادگانی سه‌رده‌شت که هه‌ستی مه‌ترسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی کاک مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی، فه‌رمانده‌ی عه‌مالیاتی پێشمه‌رگه ‌له‌ مه‌نته‌قه کردبوو‌، ته‌رحێكی شۆمی بۆ له‌به‌ێن بردنی ناوبراو داده‌ریژی و بۆ ئیجرای ئه‌و پلانه‌ دوو جاشی ئیتلاعاتی له‌لا‌یه‌ن دامووده‌زگایی جاسووسی پادگانی سه‌رده‌شته‌وه ‌ته‌رخان ده‌کرین تا به‌ کاک حه‌سه‌‌ن شێوه‌ڵی راگه‌یه‌نن که‌فه‌رمانده‌ی پاده‌گانی سه‌رده‌شت ده‌یهه‌وێت له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ر نێوان هێزه‌کانی پادگان و پێشمه‌ره‌کانی حیزب له‌شوێنێک بناوی نێزه‌رۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌شت دانوستان و موزاکه‌ره‌بکه‌ن.
هاوکات هیلیکۆپتەرێکی جه‌نگی له‌پادگانی سه‌رده‌شتێ ئاماده‌ی هێرش کردنه‌سه‌ر ماشینی مه‌لا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی ده‌کرێت. ماشینی مه‌لاحه‌سه‌ن که ‌له‌نده‌ڤه‌رێکی شه‌ر بوو، پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پادگان شناسای ده‌کرێت.
هێزکانی سپای پاسداران و ئه‌رتشی پادگانی سه‌رده‌شت ئاگادار بوون که‌ مەلا حه‌سه‌ن له‌و له‌ندرۆفه‌ره‌دا‌ هاتوچۆ ده‌کات.
له‌جاده‌ی رووبه‌رووی پاده‌گانی سه‌رده‌شت‌، له‌پێچی باسکه‌دۆ بۆ لای سه‌ره‌وه ‌‌که ‌مه‌وودای نێوان ئه‌و پێجه‌و پادگانی سه‌رده‌شت 200 تا 300 مه‌تر له‌ یه‌ک نیزک ده‌بنه‌وه‌، له‌ندرۆفه‌ریه‌ک هه‌مان موشه‌خه‌ساته‌‌ی له‌نده‌ڤه‌ری کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی ده‌بێت، له‌لایه‌ن دیده‌بانه‌کانی پادگانی سه‌رده‌شت ‌به‌ته‌ماڵ هه‌ڵده‌ندرێت، به‌فکری ئه‌وه‌ێ که ‌ئه‌و له‌ندرۆفه‌ره‌، ماشێنه‌که‌ی کاک مەلا حه‌سه‌نه‌، فه‌رمانده‌ی ئه‌و عه‌مه‌لیاته ‌به‌‌ خه‌له‌بانی هیلیکۆپته‌ره‌که‌ ده‌ستوور ده‌دا که‌هێرش بکاته‌ سه‌ر ئه‌و له‌ندرۆفه‌ره.
هیلیکۆپته‌ره‌که ‌به‌شێوه‌یه‌کی سینه‌ماڵ هێڕش ده‌کاته‌سه‌ر له‌نده‌ڤه‌ره‌که‌، و ده‌ێخاته‌ژێر ره‌گباره‌‌وه‌، هێرشه‌که ‌ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڕه‌ندانه‌بوو، که ‌به‌داخه‌وه‌‌ راننده‌ی له‌نه‌رۆفه‌رکه‌ کاک عۆسمان ده‌وڵه‌تی، کوری کاک قادر ده‌وڵه‌تی خه‌ڵکی وه‌ته‌ماناوه‌ی سه‌رده‌شتێ شه‌هید ده‌بێت، و ئه‌وه‌ندی گۆله ‌ویکه‌وتبوون که‌جنازه‌که‌ی نه‌ده‌ناسرایه‌وه‌.
هه‌رچه‌نده ‌ئه‌و ڕووداوه ‌زۆر دڵته‌زین بوو و که‌سێکی بێتاوان به‌گومانی ئه‌وه‌ی که‌ماشینه‌که‌ی له‌ له‌نه‌رۆفه‌ره‌که‌ی کاک مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی ده‌چۆ‌، گیانی له‌ده‌ست دا، مەلا حه‌سه‌ن له‌مرگی سه د‌ده‌رسه‌د رزگاری بوو.
ته‌رحی دوومی پادگانی سه‌رده‌شت بۆ له‌به‌ێن بردن و تیرۆری کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی، گێرانی پلانێک له ‌لایه‌ن که‌سێکی به‌کڕی گیراو، و جاش بناوی سۆفی عه‌لی به‌فه‌رفرۆش له‌سه‌رده‌شت بوو.
سۆفی عه‌لی جاش ئه‌و کاته ‌که ‌مانگی ره‌مه‌زان بوو هه‌موو رۆژی به‌بیانووی دۆحاکردن وبه‌سه‌ربردنی ڕۆژ، به‌ مه‌به‌ستی جاسووسی کردن له‌سه‌ر کاک مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی و پێشمه‌رگه‌کانی ده‌چۆ پردی بریسوێ که‌ له‌خواره‌وه‌گۆندی قوڵتەی‌ بوو.
ئه‌وکاته ‌مەلا حه‌سن و پێشمه‌گه‌کانی له‌مه‌نته‌قه‌ی گۆڵته‌ی جێگێربوون، و سۆفی عه‌لی له‌و ڕێگه‌وه ‌ده‌ێهه‌ویست شوێنی مەلا حه‌سه‌ن و پێشمه‌گه‌کانی شوناسایی بکا و به‌هێزه‌کانی پادگانی سه‌رده‌شتی رابه‌گه‌ینی تا بڵکوو له ‌ته‌ریق هێرشێکی هه‌وایی مەلاحه‌سه‌ن و پێشمه‌رگه‌کانی له‌به‌ێن برن.
له‌کاتێدا مەلاحه‌سه‌ن و پێشمه‌رگه‌کانی چه‌ند ڕۆژێ پێش هێرش هه‌وایی پادگانی سه‌رده‌شت بۆ سه‌ر شوێنی مەلا حه‌سه‌ن له‌‌مه‌نته‌قی گۆڵتەی ‌نه‌مابوون، و پۆلێکی دیکه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌جێ ئه‌وان جێگیر بوون، شوێنه‌که‌ ده‌که‌وێته ‌به‌رهێر‌شی دڕندانه‌ی هێزی هه‌وایی پادگانی سه‌رده‌شت.
له‌و هێرشه‌دا فه‌رمانده‌ی ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ێ بناوی کاک ره‌حمان عێراقی له‌ده‌فاعێکی تووند و ئازایانه‌دا ‌به‌داخه‌وه ‌بریندرا ده‌بێ، و هێزه‌کانی پێشمه‌گه‌ر هیلیکۆپته‌رێکی دوژمن ده‌خنه‌ خواره‌وه‌. ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵی دوژمن بۆ له‌به‌ێن بردنی مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی له‌نه‌تیجه‌ی به‌رگه‌ری هێزی ئازا و خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب پۆچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌.
پلانی سێ هه‌می ئه‌و جاره‌ی دوژمن بۆ تیرۆر کردنی کاک حه‌سنی شیوه‌سه‌ڵی دامه‌زراندنی جاسووسێکی باوه‌ڕ پێکراوی خۆفرۆش‌ له ‌قاوه‌خانه‌ی بناو‌ه‌بوو،‌ که‌‌شوێنی هاتوچۆی ڕۆژانه‌ی کاک مه‌ڵاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی و گه‌شته‌کانی پێشمه‌گه‌ بوو.
قه‌رار وا دانراوه ‌ئه‌گه‌ر ماشینی مەلاحه‌سه‌ن له‌و شێوێنه ‌بینرا و به‌ره‌و‌ سه‌رده‌شت چوو، جاسووسه‌که ‌به‌بێسیم ‌به‌پادگانی سه‌رده‌شت ڕابه‌گه‌ینی و هیلیکۆپته‌ره‌کانی جه‌نگی هێرش برنه‌‌ سه‌ر مه‌لا حه‌سه‌ن و هاوڕییانی.
له‌کاتێک دا ماشینی کاک مەلا حه‌سه‌ن به‌مه‌قسه‌دی سێ‌ڕیانه‌ی سه‌رده‌شتێ له ‌قاوه‌خانه ‌بناوی تێپه‌ر ده‌بێت، و ده‌گاته‌‌دۆڵی دووهه‌زار، به‌لافاسه‌له‌ ماشینه‌که‌ی ده‌که‌وێته ‌ژێر هێرشی دڕه‌ندانه‌ی هیلیکۆپته‌ره‌کانی جه‌نگی پادگانی سه‌ده‌شتێ.
مه‌ڵا حه‌سه‌ن و پێشمه‌رگه‌کان زۆر زوو له ‌ماشێنه‌که‌ ده‌ر‌ده‌په‌ره‌ن و ده‌ست ده‌که‌نه‌وه‌، و هیلیکۆپته‌ره‌که ‌‌ده‌خه‌نه‌ ژێر ئاگه‌ری قۆرسی خۆیان، هه‌رچه‌نده ‌ماشێنه‌که ‌زیانێکی زۆر پێی ده‌گات و له‌کار ده‌که‌وێت، و دوو پێشمه‌گه ‌به‌سووکی بریندار ده‌بن، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ هه‌موو یان به‌سه‌لامه‌ت له‌و هێرشه‌دڕه‌ندانه ‌هه‌وایی پادگانی سه‌رده‌شت که‌ مه‌به‌ستی تیرۆری کردنی مه‌لاحه‌سه‌ن بوو ده‌رده‌چه‌ن.
ئه‌م جاره‌ش پلانی پادگانی سه‌ده‌شت‌ بۆ له‌به‌ێن بردنی مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی پۆچەڵ ده‌کرێته‌وه‌.‌
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی که ‌به‌پیویستم زانی لێره‌دا ئیشاره‌ی پی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌، جگه ‌له‌وه‌ی نیزام زۆر به‌جددی هه‌وڵی داوه‌له ‌رێگه‌ی هێرشی هه‌وایی مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی له‌به‌ێن برێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌موو رفه‌ندێکی بکار هێنا، هاوکات دامووده‌ز‌گای نیزام له ‌ته‌ریق به‌ڵێن کردن و قه‌ول دان هه‌موو ته‌قه‌لایه‌کی کرد‌، کاک مه‌لا حه‌سه‌ن له ‌حیزب و چالاکی نیزامی و سیاسی دور بخاته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده ‌ده‌زانه‌م ئه‌وه‌ێ ئیسته‌ده‌مهه‌وێت بێگێرمه‌وه‌، کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی له ‌بیریه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، که‌که‌سێک بناوی به‌رات نوێنه‌ری ئیمام له‌مه‌نته‌قی سه‌رده‌شت که‌ پێشتر له‌چاکی وه‌شکه‌دۆل، کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی به‌ به‌هاوڕیی کاک مەلاعه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده ‌بۆ موزاکه‌ره ‌ئه‌و نه‌فه‌ره‌یان مەلاقات کردبوو، دواتر له‌ڕێگه‌ی که‌سێکی دیکه‌وه‌، به‌رات به‌منی راگه‌یاند که‌‌ به‌ مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی بڵێم ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و واز له ‌کاری سیاسی، وچالاکی نیزامی حیزبی به‌هێنی، ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو چه‌شنه ‌ئیمکاناتێکی له‌ئیختیار بنێن.
به‌رات که‌‌ نوێنه‌ری راسته‌وخۆ و به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیمام بوو‌، ده‌ێگوت ئه‌گه‌ر مەلا حه‌سه‌ن به‌گرێته‌وه‌ ناو نیزام لانی که‌م پوستی سه‌رهه‌نگ دووی پێده‌ری، ئه‌گه‌ریش بێهه‌وێت له‌به‌شی ده‌وڵه‌تی غه‌یره ‌ئه‌رتشی دا کار بکا له‌ هه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌یه‌کی کاک مەلا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی به‌ به‌باشی بزانی پۆستێکی باڵای ده‌درێتی.
به‌رات هه‌روه‌ها ده‌ێگوت، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پارە و ماڵ و ئیماکانی ژیانه‌وه‌بێ، هیج دریغی ناکرێت و هه‌موو ئیمکاناتێکی له‌ئیختییاری کاک حه‌سه‌ن داده‌نێن، نووسراوی له‌خۆدی ئیمام و به‌ئیمزای ئه‌وه‌ی بۆ ده‌هێنم.
کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی نه‌ک به‌تووندی پێشنیاره‌که‌ی به‌راتی ڕه‌ت کردوه، به‌منی گوت که ‌به ‌به‌رات بڵێم که‌ئه‌و ‌شتانه ‌بداته ‌ئیمام و ئه‌من هیج پیویستێکم به ‌ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ جمهۆری ئیسلامی نیه، من بۆ وه‌ر‌گرتنی مافی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌م خه‌بات ده‌که‌م نه ‌بۆقازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی.
بێگومان دوای بێ ئاکام مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌قه‌لای دوژمن بۆ تیرۆرکردنی کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی نیزام له‌هه‌وڵ دان بۆ له‌به‌ێن بردن و دوورکردنه‌وه‌ی کاک حه‌سه‌ن له‌سه‌حنه‌ی سیاسی نیزامی ساتێک ڕاوه‌ستانیان نکرد و به‌داخه‌وه‌ئه‌وه‌ی که‌نه‌ده‌بوو، رووی دابا، قه‌ۆما، کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی پێشمەر‌گه‌ی جوان پیاوی به ‌شه‌هامه‌تی کورد له‌لایه‌ن نیزام به‌هاوکاری چه‌ند جاسووسێکی خۆماڵی خۆفرۆش تیرۆر کرا.
ئیسته‌برای خۆشه‌و‌یست کاک هاوار، و خۆشکە ئه‌فسانەی‌ به‌رێز، کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی تیروکرا، بڵام نه‌ک جاریک به‌ڵکوو کاک حه‌سه‌ن بۆ هه‌میشه‌و هه‌موو ساتێک له‌ژیانیدا تیرۆری رۆحی کراوه‌.
باشه ‌برا به‌رێز کاک هاوار و خۆشکی خۆشه‌ویست ‌ئه‌فسانه‌خانم، ئێوه‌، ئه‌و پرسیاره‌تان له‌خۆتان کردوه ‌که ‌‌به‌م جۆره‌نووسین و لێدوان له‌سه‌ر ژیانی بتواناترین پێشمه‌رگه‌ی تیرۆکراو، و مه‌زلوومی گه‌له‌که‌مان، له‌لایه‌ن نیزامی کۆنه‌په‌ره‌ستی جمهۆری ئیسلامی ده‌تانهه‌وێ چێ به‌سه‌لمێنن؟.
یاخۆ، نه‌کا ئێوه‌ش جه‌مه‌سه‌ری به‌رده‌وامی کرداری تیرۆریستی نیزامی ‌پیس و پۆخه‌ڵی کۆنه‌په‌رستی مەلاکانی تاران و قۆمەن که ‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی تیرۆر رۆحی بکه‌ن.
کاک هاوار، خۆشه‌که ‌ئه‌فسانه‌ی به‌رێز، ‌باش بزانن، مەلاحه‌سه‌ن نه‌ک خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی منته‌قه‌ی سه‌رده‌شت و به‌شێک له‌ ئه‌وان‌، به‌ڵکوو ئه‌و خۆشه‌ویست و جێ رێز و حۆرمه‌رت هه‌موو کوردیکی نیشتیمان په‌روه‌ر و کورد خۆشه‌ویسته‌.
راسته‌مەلا حه‌سه‌ن تیرۆری فیزیکی کرا، و له‌ سه‌حنه‌ی هه‌ڵسوورانی نیزامی دوورکرایه‌وه‌‌، به‌ڵام ئیستاشی ده‌گه‌ڵ بێ نیزامی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران ده‌ستی له‌تیرۆرکردنی کاک مەلاحه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی هه‌ڵنگرتووه‌، و بێگومان له‌ هیچ ته‌لاشێک بۆ تیرۆری رۆحی ئه‌و ده‌ست ناپارێزی.
ئێوه‌ش کاک هاوار، و خۆشکه ‌ئه‌فسانه‌ی به‌رێز هیوادارم،‌ تۆزقاله‌یه‌ک ویژدان و هه‌ستی کورد خۆشه‌ویستی و نه‌ته‌وایه‌تی تان تێدابێ، و چێتر زیات له‌وه ‌هه‌وڵی تیرۆر کردنی رۆحی ئه‌و رێزداره‌ی شه‌هیدی زیندووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان مه‌ده‌ن.
به‌داوای لێبۆردنه‌وه‌ که‌به‌هۆی سه‌رقاڵی ده‌رنگ ئه‌و نووسینم به‌جێ هێنا.
، دۆستێکی نیزیک کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، رێکه‌وتی 2 حوزه‌یران 2010 زائینی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە