کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سوید بۆ‌ ڕێبوار حه‌سه‌ن

Tuesday, 24/08/2010, 12:00


بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ‌ ڕێبوار حه‌سه‌ن
ژماره/ 6 له‌سه‌ر‌ لیستی‌ پارتی‌ ســه‌وزی ســوید

پشتگیریتانم پێویسته بۆ په‌رله‌مانی ســوید

ده‌نگده‌ری به‌ڕێز و خۆشه‌یست
من که‌ ناسراوم به‌ "ڕێبوار حه‌سه‌ن"... پاڵێوراوی پارتی ســه‌وز بۆ په‌رله‌مانی ســویدی به‌رنامه‌ی کارم له‌په‌رله‌ماندا به‌م شـــێوه‌یه‌ ده‌بێت:
*ده‌نگێکـی ڕاسـت و زوڵاڵ ده‌بم بۆ گه‌لی ژێرده‌ســت، بزوێنه‌رێک بم بۆ بێدارکردنه‌وه‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که بێده‌نگن له ده‌زگاکانی ســویددا.
*بەرگریکار ده‌بم لەمافی پەنابەری و دژایەتی په‌رتاوی ڕه‌گه‌زی.
هه‌روه‌کو ئاشکرایه‌ جیهانی ئه‌مڕۆ ته‌نیا گوێ له‌وانه‌ ده‌گیرێت که‌ خاوه‌ن سامان و ده‌سه‌ڵاتن و وڵاتیان‌ هه‌یه‌. له‌به‌رئه‌وه‌:ـ

*بەرگریکارێكی بێوچان ده‌بم بۆ مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و دادوه‌ری، دژی سـته‌م و زۆرداری چ له‌ ســوید و چ له ئه‌وروپا و جیهانــدا.

*پشتیوانی لە پاراستنی ژینــگەی جیهان بکه‌م، ئه‌مه‌یش له‌خۆیدا پشتیوانییه‌‌ له‌وڵاتانی ســێهه‌م و وڵاتانی هە‌ژار.

*له‌ئاستی ســویدو ئه‌وروپادا، جگه لهبه‌رنامه‌ی گشی پارتی سـه‌وز بۆ ژینگه.... چالاکوانێکی کارا ده‌بم بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی دۆزی کوردستان.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی دانیشتووی‌ ســتۆکهۆڵم
ده‌نگدان به‌ ڕێبوارحه‌سه‌ن‌....
ده‌نگدانه‌ به‌ دڵسۆزێک بۆ دۆزی کوردستان.
ده‌نگدانه‌ به‌ئازادیخوازانی كوردستان.
ده‌نگدانه به ئاشتی و پیاده‌کردنی دیموکراسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ند.

ڕێبوار حه‌ســه‌ن
کاندیداتی پارتی سـه‌وز/ ســـوید
0046-736000681 مۆبیل

ڕێبوار حەسەن کێیە؟
من له‌گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له‌سلێمانی له‌دایک بووم، تاکو خوێندنی زانکۆم له‌کوردستان ته واو کردووه، یه کێک بووم له‌قوتابییه سه‌رکه‌وتووه‌کانی زانکۆو له ده‌ یه‌که‌کانی به‌شی جیۆلۆجی بووم، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت له‌زانکۆ کارم کرد، به‌ڵام دوایی له‌ئه‌منی ئه‌وکاته‌ی هه‌ولێر گیرام و له‌کاره‌که‌م ده‌رکرام.
هه‌رزوو له‌خۆپیشاندانه‌کانی زانکۆدا هاوبه‌شیم کردووه‌وه هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ئاماده ‌نه‌بووم ببم به‌ئه‌ندامی پارتی به‌عس به‌هه‌مان هۆ به‌ندکراوم و ده‌رکراوم له‌زانکۆ. هه‌روه‌ها هه‌رزوو له‌ناوکاری سیاسیدا کارم‌کردووه‌و، چالاک بووم له‌زانکۆش له‌کاره‌کانی دژ به‌ڕژێم.
ساڵی 1985 ناچار بووم کوردستان به‌جیبهێڵم و ڕوو بکه‌مه ده‌ره‌وه. ‌ساڵی 1986 چوومه ‌مۆسکۆ له‌وێ قوتابی به‌شی دکتورابووم له‌پشکنینی نه‌وتداو بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له‌هه‌مان بابه‌تدا له‌ساڵی 1989دا به‌ده‌ستهێناوه، له‌ساڵی 1989وه ‌تاکو 1991 به‌رده‌وام ‌بووم و دکتۆرام ده‌خویند، به‌ڵام له‌به‌ر بێده‌رامه‌تی ‌مۆسکۆم به‌جێهێشت. هه‌موو کات ئاماده‌بوونم هه‌بووه له‌خزمه‌تی ئاینده‌ی کوردستان و هه وڵمداوه بۆ گوازتنه‌وه‌ی زانیاری بۆ کوردستان به‌تایبه‌تی له‌بابه‌ته گرنگه‌کانی ژینگه‌و ئاوو کارکردن ‌بۆ پێشخستنی دیمۆکراسی.
ئیمه له سه‌ره‌تای ساڵەکانی 1996، 1997 ، 1998 "کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ژینگه‌ی ‌کوردستان"مان دامه‌زراند. که‌ هاوبه‌شی سه‌ره‌کی هه‌بووه له‌یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ستپێشخه‌ر بووین له‌وه‌ی که ده‌بێت ‌ڕۆژی ‌هه‌ڵه‌بجه ببێته ‌ڕۆژیکی ‌جیهانی، ئیمه ‌ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌مان دروستکرد لای زۆربه ی کورده کانی سوید. هه‌ر گرنگی ئه‌و کاره‌ساته وه‌کو کاره‌ساتیکی نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤی قه‌تیس نابێ، به‌ڵکو تاوانێک بوو به‌رانبه‌ر ژینگه و ئیکۆلۆجی ‌کوردستان، هه‌ربۆیه ویستمان دیاریه‌کی سیمبۆلی وه‌کو ڕیزنان له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین ئه‌ویش به دروستکردنی پارکی 5000 هه زار دار له‌ساڵی 1996 وه تاکو ساڵی 2003 سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پارکه‌مان ده‌کرد و ئێمه ساڵی 2003 به ئامه ده بوونی ته له فزیۆنه کوردیه‌کان‌و میدیایی کوردی و نوینه‌رانی هه‌رێمی کوردستان پارکه‌که‌مان کرده‌وه و پێشکه‌شمان کرد به شاری هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و نوینه‌رانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵینی سه‌رپه‌رشتی و پێشخستنی پارکه‌که‌یان دا گەرچی تاکو ئیستا ئه‌و به‌ڵینانه جێبه‌جێنه نەکراون. من‌و هاوڕێکانمان شانازی به‌و کاره‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌بێ ئیمکاناتی دارایی ئه‌و کاره جوانه‌مان جێبه‌جێ کردووه‌.
http://www.youtube.com/watch?v=8LbgWnsxzHw

بەڕێزان بەرپرس‌ و کارمەندانی مێدیای کوردی

سڵاوێکی گه‌رمی دڵسۆزانه‌
هه‌روه‌کو ئاشکرایه‌... .نزیکەی‌ 12 ساڵە وه‌ک ئەندامێک له‌ ئه‌نجومه‌نی شارەوانی شاری ستۆکۆڵم کارده‌که‌م. له‌ ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردندا له‌لایه‌ن پارت سه‌وزی سویده‌وه‌ به‌ ژماره‌ شه‌ش(6) کاندیت کراوم ‌بۆ پەرلەمان. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان پێڕابگه‌یێنم که‌ تەنیا کوردێکی کاندیدی کوردستانی باشوورم‌ کە هه‌لی دەرچونم زۆر نزیک بێت لەستۆکۆڵم ببمه‌ یه‌کێک له‌نوێنه‌رانی په‌رله‌مان. هەربۆیە وەکو هاونیشتمانیەکی هەرێمی کوردستان مافی ئەوەم هەیە داوای پشتگیری‌ ده‌نگدان لەئێوەی بەڕێز بکە‌م.
له‌هه‌مان کاتیشدا وه‌ک کوردێک مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ که‌ داوای هه‌مان پشتگیری‌ ده‌نگدان له‌ کوردانی به‌شه‌کانیــتری کوردستان بکه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنم بۆ په‌ڕله‌مانی سوید.
ڕوون ئاشکرایە بوونی کوردانێکی وەک ئێمە دەزگاگرنگەکانی ئەوروپادا، کاریگەرییه‌کی ڕاستەوخۆی‌ بۆ دۆزی کورد‌ لە دواڕۆژدا دەبێت.
ئه‌گه‌ر بمناسن بۆتان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کارەکانی پێشوومان‌‌بەڵگە‌ن ‌بۆ دڵسۆزیمان.
سوپاس و پێزانینی خۆمتان دوبارە ئاڕاستە دەکە‌مەوە و هیوادارم دۆستان و لایەنگرانی خۆتان و کوردان هانبدەن بۆ پشتگیری کردنم.

ئیتر چاوەڕوانی پشتگیرکردنتانم
هەرسەرکەوتووبین

براتان.... ڕێبوار حەسەن
پالێوراوی پارتی سەوز بۆ پەرلەمان/ لە ستۆکۆڵم

دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم شێوەیەی خوارەوه‌
تەله‌فونی ماڵ تەلەفۆنی مۆبایل
0046-8-50228757
0046736000681
ناونیشانی ئەلێکترۆنی [email protected]
www.rebwarhassan.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە