کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دهۆك؛ ئەندامی بەرێوەبەرایەتی پارتی چارەسەری دەستبەسەركرا

Tuesday, 06/05/2014, 12:00




ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45خولەكێك دوو سەیارەی ئاسایشی دهۆك هەڵدەكوتنە سەر ماڵی ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی دهۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان"ئەحمەد رێكانی" و بەبێ هیچ بیانۆیەكی یاسایی دەستبەسەری دەكەن.
لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا هاوژینی"ئەحمەد رێكانی"، بەماڵپەرەكەمانی ووت؛ ئەمڕۆ سەرلەبەیانی دوو سەیارەی ئاسایشی سەر بە ئاسایشی گشتی دهۆك هەڵیانكۆتایە سەرماڵەكەمان و "ئەحمەد"یان بەبێ هیچ پرس و را و بیانۆیەكی یاسایی دەستبەسەركرد و لەگەل خۆیان بردۆیانە و نازانین بۆ كوێیان بردۆوە.
ئەحمەد رێكانی لە بەرواری"29/4/2014"، كاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆش بەرێگەی تەلەفۆن هەڕەشەی كۆشتن لەخۆی و بنەماڵەكەی كرابوو و هەڕەشەكاران داوایان لێكردبوو كە لەماوەی سێ رۆژدا دەستبەرداری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بێت، بەپێچەوانەوە خۆی و بنەماڵەكەی دەكۆژن، ئەوە لەكاتێكدا بوو كە تەنانەت بۆ ماوەی دوو رۆژیش لەلایەن چەند كەسێكی جل و بەرگ مەدەنی چاودێری ماڵەكەیان كردووە و هەموو هاتۆچویەكی ماڵەوەیان خستۆتە ژێر كۆنترۆڵەوە.
ئەحمەد رێكانیش سەبارەت بەو هەڕەشانەی لەرێگەی تەلەفۆن لێكرابوو، راگەیاندنەكانی ئاگاداركردبووەوە و هاوكاتیش لەدادگای دهۆك سكاڵای یاسایی تۆمار كردبوو. كەچی ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایش بەبێ هیچ هۆكارێكی یاسایی هەڵدەكۆتنە سەر ماڵەكەی و دەستبەسەری دەكەن.
هاوژینی ئەحمەد رێكانی، هەڤاڵ"نازدار" ووتیشی؛ ئەحمەد بەساڵانە لەدەڤەری بادینان لەگەڵ پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی ئاكتیڤ ئیش و كار دەكات و هەموو كەسیش دەیناسێت و هیچ كێشەیەكیشی لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێكدا نییە و هەموو ئیش و كارەكانی رێكخستنیشی لەچوارچێوەی یاسای و رێزگرتن لەبنەماكانی دیموكراسی و نەتەوەیی راپەڕاندووە و ئەندامی هەرە چالاك و ئاكتیڤی دەڤەری بادینانە. لەئێستاشدا هەڤاڵ ئەحمەد نەخۆشی دڵی هەیە و لەژێرچاودێری پزیشكیدایە، بۆیە لەئێستاوە پاراستنی گیان و سڵامتی هاوژینەكەم لەئەستۆی ئاسایشی دهۆكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە