کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە زەویەكەی هەولیری لی وەرگرنەوە چونكە ئەو شوینە مولكی گشتیە

Sunday, 06/10/2013, 12:00





زورێك لە نوسەران لێرەو لەوی روژانە مانشێتی بابەتەكانیان ئاراستەی حزبی شیوعی كوردستان دەكری و بە حزبێكی بچوك و بی َ بەرهەم باسی دەكەن ئەمە لەبەرامبەر ئەوە دێت كەحزبی شیوعی كوردستان زور جار بەرامبەر ئەو نوسەرانە بی دەنگی هەڵبژاردوە و ریزی لە قەلەمەكانیان گرتوە .
بەلام هەندێك لە نوسەران وەك خەیاری ناو زەلاتە وان بونەتە چەند پارچەیەكەوە روژیك لەگەل دەسەلاتن و روژێك ئوپسزیۆن و رۆژیك ئیسلامی و رۆژیك علامی بەكورتی لەكوی زیاد چەور بێت ئەوان لەوێن .
یەكێك لەو بابەت نوسانە(نەبەز گوران)ە كەلە بابەتێكی چەندرۆژێكی پێشودا حزبی شیوعی وەك دووكانێك وەسف دەكات باسی ئەو بودجەیە دەكات كە وەری دەگری
ئەم بابەت نوسە هەمووكات لەئاست شتە گەورەكان و لەئاست دزینی نەوت و سەروەت و سامانی میلەت دەمی وشك دەبێت و تفی بۆ قوت نادرێت بەلام بەرامبەر هەندێك پرس ئەم بەرێزە وەك و كەلەشیرَی بەرەبەیان هاوار دەكات و خوی بە خەمخور و مروڤ دوستی خەلكی دەزانێت كە لەراستیدا وانیە .
نەبەز گۆران ئەو كاتەی لە هەولیر خەریكی فروشتنی كتێب و روژنامەبوو ئیدی ئاشنایەتی یەكی لەگەل نوسین و خویندنەوە دروست كرد و لە پەنای ئەوەشەوە یەكێك بوو لە ئەندامانی دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان .
بەرامبەر هەر قسەیەك بە حزبی پارتی برێك پارە وەرگرێت و ئەم كارەشی بەردەوام بوو تاك و لە ناو جەرگەی شاری هەولیر لە لایەن پارتیەوە پارچەیەك زەوی بازرگانی پێبەخشرا . دوای ئەوەی تاپۆی زەویەكەی كردە گیرفانی ئینجا خوی دایە پال كوسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتیر یەكیتی لەویش كومەلێك پارەی باشی وەرگرت . ئەم بابەت نوسە زانی لەوێش سفرەكە هیچی لەسەر نەما خوی دایە پاڵ نەوشیروان موستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆران تاك و ئیستا لەوی ماوەتەوە .
نەبەز گۆران لە نوسینی ئەو بابەتەی كە حزبی شیوعی بەدوكانیك وەسف دەكات ئیمەش مافی خومانە باسی ئەوە بكەین ئەگەر بودجەكەی ئیمە 450 ملوین بیت ئەو برە پارەیە تەرخان كراوە بۆ كۆمەلیك موچەی كادیر و خێزان بەلام زەویەكەی تو ئیستا یەك ملیار دینار ئەكات و موچەكەشت هیندەی موچەیەكی پێشمەرگەیەكی كەم ئەندامە كە بەرێزیان لە مل شكاندن و خەلك دەست گیركردن هیچیان پێشكەش بەم ولاتە نەكردوە .
بودجەكەی حزبی شیوعی 450 ملوینە بەلام خاوەنی كۆمەلێك شەهید و قوربانیە بەلام زورێك لەم بابەت نوسانە دەیانەوی خویان بە نوسەریكی باش دەرخەن و ببنە خاوەنی ناو بانگ . ئەو كەسە دەبیتە خاوەنی ناوبانگ ناو خەلكی كە رابردوی پربێت لە پاكی و نیشتمان پەروەری نەك رابردوی پربیت لە كاركردن لە دەزگایەكی هەوالگری كەلەسەردەمی رژیمی بەعس پیان دەوت ئەوە (ئەمن)ە بو وەرگرتنی زەویەكی روكن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە