مهلا مستفا ئاههنگی ژنهێنان دهگێڕێت..
Monday, 22/02/2010, 12:00
لە كاتێكدا پێشمەرگە لەتاو نەبوونى خۆى دەكوژێت، لە دیوەى دووەمەوە ئاهەنگى ژنگواستنەوەى مەلا ستەفاى بچوك كوڕى مەسعود بارزانى 48 دەفتەر دۆلارى بۆ سەرف كراوە! لەكاتێكدا نەبوونى و بێكارى و هەژارى زۆربەى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانى گۆتۆتەوەو، ئاستى كەمى مووچەى پێشمەرگەو دواكەوتنى كات و وادەى پرۆسەى دابەشكرنى مووچەى كادیران و پێشمەرگەكانى پارتى، جۆرێك لە شڵەژان و بێسەروبەرى پێوە دیارەو، جارجارەش ئەو هەواڵە جەرگ بڕوو پڕ تراژدیانەشمان بەر چاوان و گوێكان دەكەوێت، كە لەتاو نەبوونى پێشمەرگەیەكى پارتى لە سمێڵى سەر بە پارێزگایى دهۆك خۆى كوشتووەو، یەكێكى دیكەش لە شاوەیەسى سەربە پارێزگایى هەولێر خۆی كوشتووەو، ئەوەشمان لەبیرە كە زەعیم عەلى كاتێ هەواڵى خۆكوشتنى ئەو پێشمەرگەیەى شاوەیسى بیستبوو، بە پێكەنینەوە گوتبووى: بۆ خۆى كوشتووە، ئەى بۆ نەهات ئاربیجیەك ئاراستەى وەزارەتى پێشمەرگە بكات، تا كوردستاپۆست بۆ یەك ساڵ سوكایەتى بە جەنابى سەرۆك بكات، كە فەرماندەى گشتى لەشكرى پارتیە!!
هەموو ئەو هەواڵەشمانبیست كە ژنە پێشمەرگەیەكى دێرینى پارتى كە ئاوارەیە نانى هەورامى دروست دەكاو هاوسەرەكەشى ئێواران نانە هەورامیەكان لە كیسەى جیاجیادا دەفرۆشێت!
پێشمەرگەیەكى دیكەى پارتى لە چەمچەماڵ لەتاو نەبوونى عاربانەیەكى وردەواڵە كۆلان بە كۆڵان دەگێڕێت!
زۆربەى ئەو پێشمەرگانەى بە دڵسۆزى بۆ كوردو كوردستان و نیشتیمان خەباتیان كردووە، نەبوون و خراپى بارى گوزەرانیان واى لێكردوون، ئیرەیى (حسادەت) بە جاش و موستەشارو ئەمن و پیاوخراپانى ڕۆژانى ڕژێمى بەعس بخوازن، چونكە ئەمڕۆش پارتى هەر خزمەت و ئیمتیازى هەر بۆ ئەوانە!
لە دیووى دووەمەوە، ئێوارەى ڕۆژى هەینى 19_2_2010 بە ئامادەبوونى مەسعودو دارودەستەكەیى و زیاتر لە5000 كەس و كاربەدەست و زەڵمایى خەلیل زاد و نوێنەرانى كونسۆڵخانەكانى بیانى و دكتۆر ئەیاد سامەرائى و بەرهەم ساڵح و زۆرێك لەبەرپرسانى حكومى و یەكێتى و پارتى و غوڵام و ئەزبەنیەكان بەشداریان لە ئاهەنگ و شایى لۆغان و ژن گواستنەوەى مەلا مستەفاى كوڕەبچوكى بارزانى كردووەو، بە پێى وتەكانى هەورامیەكى بەشداربوو، بە 12 ڕێز شایى و هەڵپەڕكێان سازكردووەو، 20 گۆرانیبێژى توركى و فارسى وعەرەبى و كوردى و میللى تیایە گۆرانیان چڕیوە!
خواردن و خواردنەوەى جۆراوجۆر بۆ8000 كەس دروست كراوەو ئاهەنگەكەش لە خودى سەرى ڕەش سازكراوەو، بە پێى وتەكانى یەكێك لە بەشداربووەكان كە ئامادەنەبوو ناوەكەى بڵاوبكرێتەوە، كە زیاتر لە 48 دەفتەر دۆلارى تێچوەو بوكە خانیشیان لە ئەمریكاوە بۆ كوردستان هێناوەتەوەو رشۆژى پاشتر لەگەڵ نێچیرەڤان و هاوسەرەكەى بوكەكەیان بۆ مەلا مستەفا هێناوەتەوەو، بایى نزیكەى 20 دەفتەر دۆلار زێڕو مجەوهەراتى گران بەهایى بۆ كڕاوەو، ئەوە جگە لە دیاریەكانى میوانەكان بەتایبەتى ئەمریكى و ئەڵمانى و ئێرانى و توركەكان و عەرەبیەكان و دكتۆر ئەیاد سامەرائى تا نووسنى ئەم بابەتە ئەیاد سامەرائى لە هەولێرە!
دڵنیابن هەموو ئەو دۆلارو دیاریانە لە موڵكى گشتى و نیشتیمانى دزراوەو بە شێكى پەیوەندى بە گرێبەستەنەوتیەكانەوە هەیە!
ئەمە ئەو دادپەروەریى و یەكسانى یە كە مەسعود بارزانى بانگێشەى بۆ دەكاو كردووە، بۆ خۆیى زاڕۆڵەكانى و دەست و پێوەندەكانى هەموو حەرامێك حەڵاڵەو هیچ یاساو ڕێسایەك نایانگرێتەوەو، بەڵام بۆ لێپرینەوە لە واجب نەگرتنى پێشمەرگەیەك لە یەك شەودا 30 هەزار دینارى بریمەریان لێدەبڕن!
ئەمە بەرنامەى داهاتووى لیستى هاوپەیمانى كوردستانى تایبەت بە پارتى و بنەماڵەى بارزانیە____دەك ڕیسوابوون چارەنووستان بێ___وەك هەموو داهاتى كوردستانتان بۆ خۆتان دزیوەو بە تاڵانبردووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست