کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ به‌رپرسیاره‌له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی پیره‌مه‌گروون؟

Monday, 28/12/2009, 12:00


هه‌مومان ئه‌زانیین ئه م شوێنه ی‌ که‌ئێستا پێی ئه‌ڵێن پیره‌مه‌گروون، کۆتایی ساڵی 1987 و سه‌ره‌تای 1988 ڕیژێمی به‌عس وه‌ك ئۆردوگایه‌کی زۆره‌ملێ له‌ سه‌رداوای عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی تاوانبار له‌ گوندی چه‌رمه‌گا بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی دوکان و دۆڵی جافه‌تیی دروستی کرد. دیاره‌ به‌عس هه‌موو گونده‌کانی کوردستانی به‌بێ جیاوازی وێرانکرد بێجگه‌ له‌ گوندی چه‌رمه‌گا ئه‌ویش وه‌ك پاداشتێك بۆ ناوبراو له‌ پای به‌شداریکردنی چالاکانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا که‌ هه‌زاران هاوڵاتی بێ تاوان و پێشمه‌رگه‌ی به‌ ناوی په‌نادانه‌وه‌ ته‌سلیمی ڕژێمی سه‌دام کرد. له‌وکاته‌شه‌وه‌ خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌رو زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر به‌ده‌ست زۆڵم و زۆرو ناعه‌داله‌تیی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه‌ ئه‌ناڵێنن، به‌ڵکو له‌سای بایه‌خدانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ به م ئه‌نفالچیه‌و چه‌ندین خائینی تری ناوچه‌که‌، خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌موو ساتێکیان سوکایه‌تیی و مردنێکه‌،‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ فه‌رامۆشکردنی ئه‌م خه‌ڵکه‌و بێ به‌ش کردنیان له‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك.

من وه‌ك کرژه‌یی یه‌ك شایه‌تیی ئه‌ده‌م که‌ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ هه‌موو شوێنێکی تری کوردستان زیاتر به‌سه‌ر یه‌کێتی یانه‌وه‌ هه‌یه‌. به و ‌حوکمه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دایه‌نگای سه‌رکردایه‌تی ‌یه‌کێتی و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دامه‌زراوه‌کانی شۆڕشی نوێ بووه‌، خه‌ڵکه‌که‌ی زه‌ره‌ری زۆریان به‌رکه‌وتوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕین و دروسبونیی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌کرا زۆرترین خزمه‌تگوزاریی پێشکه‌ش بکرێت و له‌هه‌مانکتێشدا بۆ ڕێزگرتن له‌ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان. چاوه‌ڕێ ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌تا‌یبه‌تی یه‌کێتی قه‌سره‌که‌ی عومه‌ری حه‌مه‌ عه‌لی تاونبار بکاته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ پاراستنی یا‌ده‌وه‌ریه‌کانی شاڵاوی ئه‌نفال، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك سوکایه‌تیه‌ك به‌خه‌‌ڵك و که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان، سه‌رانی یه‌کێتی نه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌کرد به‌ڵکو که‌وتنه‌ هاریکاریکردن و پشتیوانیی کردنی ئه‌م ئه‌نفالچی یه‌و چه‌ندین موسته‌شاری تر له‌ ناو پیره‌مه‌گروون و ناوچه‌که‌دا. له‌ ساڵی 1992 وه‌ به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ سه‌رانی یه‌کێتی دیوخانانه‌یان بۆ عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی و تاونباره‌کانی تر بڕیه‌وه‌ و مانگانه‌ به‌ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ ئه‌بردن. له‌ دوا هه‌ڵبژاردنیشدا که‌ 25/7 به‌ڕێوه‌ چوو یه‌کێتی 30 ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ما‌ڵی عومه‌ری حه‌مه‌ عه‌لی برد و ده‌ یان ده‌فته‌ر دۆلاری تریشیان به‌سه‌ر تاوانباره‌ چه‌کل و ڕیسواکانی تری ناوچه‌که‌دا دابه‌ش کرد ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ موحتاجی نانێکن و ته‌نانه‌ت له‌ئاوی خواردنه‌وه‌ش بێ به‌شن.

ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ یه‌کێتی له‌م ناوچه‌یه‌ کردوێتی هه‌مووی ئیهانه‌و سوکایه‌تیی کردن به‌خه‌ڵك و خزمه‌تکردنی بێ لێکدانه‌وه‌ی موسته‌شارو تاوانباران یان که‌سانی پڕو پووچ و هیچ له‌ پاڵا نه‌بوو بوه ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشت. ئاخر یه‌کێتی چاوه‌ڕوانی چی له‌ خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون ئه‌کات له‌کاتێکدا له‌ بچوکترین مافه‌سه‌رتاییه‌کانی ژیان بێ به‌ری کراون له‌و لاشه‌وه‌ له‌ سه‌روی شارۆچکه‌که‌وه‌ قه‌سرێکی بۆ توانباری گه‌وره‌ی ئه‌نفال ڕازاندۆته‌وه‌و مانگانه‌ به‌ چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ئه‌نێرێت‌. به‌ڕاستی ناڕه‌واو ئینجا گه‌وجیه‌‌ گه‌ر یه‌کێتی له‌سه‌ر قسه‌ی به‌رپرسه‌گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌مشارۆچکه‌یه‌ که‌به‌ڵان به‌سه‌رخه‌ڵکه‌وه‌، بچێت گۆڕان تاوانبارکات بۆ هاندان و ده‌ست له‌پشتدانی خه‌ڵك. من وه‌ك کۆنه‌ڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ خۆم له‌ هه‌موو به‌رپرسه‌کانی شارۆچکه‌که‌م به‌دڵسۆزتر ئه‌زانم بۆ یه‌کێتی به‌ڵام هه‌رگیز چاوم له‌ئاست ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌دا هه‌ڵنایه‌ت که‌ یه‌کێتی به‌ مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ده‌رحه‌ق به‌ خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ کردوێتی و ده‌یکات. سه‌رانی یه‌کێتی به‌رله‌وه‌ی که‌س تاوانبار بکه‌ن حه‌قه‌ به‌خۆیان و به‌ ڕه فتاره‌ سه‌قه‌ته‌کانیدا بچنه‌وه‌و سنورێك بۆ ئه‌‌و سوکایه‌تیه‌ دابنێن که‌ده‌رحه‌ق به‌م ناوچه‌یه‌ ده‌کرێت، به‌ر له‌ هه‌موو شتێکیش حه‌قه‌ هه‌مووکاربه‌ده‌سته‌کانی شارۆچکه‌که‌ تڕۆو شاربه‌ده‌ربکرێن که‌ده‌وری سلبیی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ ساردبوونه‌وی خه‌ڵك له‌ یه‌کێتی به‌ڵام به‌ر له‌ئه‌وه‌ش باسه‌رانی یه‌کێتی یه‌ك تۆز غیره‌ت بیانگرێ و از له‌ خزمه‌تی موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌کان بێنن و له‌به‌رانبه‌ردا بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و ئازار چه‌شتوی کوردستان چونکه‌ هه‌ر ئه‌وان سه‌نگی مه‌حه‌کن له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌ك ئه‌نفالچی و بۆره‌ پیاوه‌کان که‌ ته‌نانه‌ت که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆشیان لێیان بێزارن. ‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە