هۆکارییەکانی بەردەوام بوونی جەمهۆری ئیسلامی ئێران و رۆڵی حیزبەکانی چەپی و کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
Sunday, 15/08/2010, 12:00
رووداوه‌کانی ساڵه‌کانی حه‌فتا، به تایبه‌ت به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، وه‌زعی جیهان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌ره‌و قۆناخێکی نوێ برد‌و گیروگرفته‌کانی نه‌وت و وزه له جیهان و به‌تایبه‌ت ئۆروپای مه‌رکه‌زی وه‌کوو کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و گرینگی ئابووری گیتی لێی هات.
له لایه‌ک کیشه‌ی گه‌لانی ئێران به‌رامبه‌ر به نیزامی پاشایه‌تی په‌هه‌له‌وی، ئێرانی خسته بوو قۆناخێکی نوێ ململانه‌ی سیاسی ههستیارەوه، و له لایه‌کی دیکە کێشه‌ی نه‌وت و وزه ناوه‌کی له ئۆروپا ببوو بە هاندەرێک و بیانوویەکی ده‌سه‌لاتدارانی غه‌رب، بەتایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا و ئێنگلێز بۆ گۆرینی نێزامی ئێران و دیارکردنی جێ پڕکهرهوهێکی موناسه‌ب بۆ سیستەمی پاشایه‌تی پهههلەوی لە ئێران.
له‌ئاکامی شۆڕشی گەلانی ئێران له سالی١٩٧٩ ئائینی نیزامی پاشایه‌تی له ئێران کۆتایی پێهات و شۆڕشی خەڵکانی ئێران سه‌رکه‌وت، و پاش فرتوفێلێکی سیاسی مەلاکان بە سەرکردایەتی خۆمەینی له نیهایه‌تدا کۆماری ئیسلامی شیعه لە ئێران دامه‌زرا.
دەتوانین بەڵێین، به هۆی نه‌بوونی، ئۆپۆزسیونێکی یه‌کگرتو ناوخۆیی و که‌م و کۆڕی هه‌ماهه‌نگی نێوان خەڵکانی ئێران و بەرەیەکی یه‌کگرتووی رێکخراوه‌کانی سیاسیەکان، حهۆزهکانی علمییهێ قۆم دەرفەتێکی موناسەبیان بۆ درووست بوو، تا زۆر به ئاسانی لاوازی دۆغی ئۆپۆزسیونی ناوخۆی ئێرانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بکار بگرن و گەرای شۆڕشی گەلانی ئیران بگۆرن وبێخەنە ژێر ڕکیفی خۆیان.
هەڵبەت هه‌ستی مه‌زهه‌بی گەلانی ئێران و به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگای شیعه و به‌کارهێنانی مەزگهوتهکان وه‌کوو بنکه‌یەکی چالاکی سیاسی مەزهەبی مەلاکانی قۆم بۆ ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی خه‌ڵکه‌کانی موسوڵمان لە ئێران و دامەزراندنی نیزامێکی شیعەی دوازدە ئیمام بێ شوێن لەسەر ئەو وەزعە نەبوو.
پیوێسته به وه‌ش ئاماژه بکرێ، که‌سایتی خومه‌ینی وه‌کوو رێبه‌رێکی یه‌ک لا و مه‌رجه‌ع تەقەلیدێکی نەترسی شیعه‌ی پێ داگر له سه‌ر داواکانی خۆی له به‌رامبه‌ر شای ئێران رۆڵێکی زۆر گرینگ و به‌رچاوی له بەئاکام گەیاندی شۆڕشی گه‌ڵانی ئیران گێرا.
خۆمەینی به هه‌ڵوێستگرتنی، "تاکوو شا ئێران به جێ نه‌هێڵێ من ناگه‌رێمه‌وه"، ولەو رابەتەدا هیچ سازهشێکی قەبووڵ نکرد، ڕاده‌ی خۆشه‌وێستی له ناو خه‌ڵکه‌کانی ئێران به گشتی و کۆمه‌ڵگای شیعه بهگرە لە هێزەکانی چه‌پ تا ناوەندییەکانی راستگرا و لیبرال و ئازادیخواز و موسوڵمانان و غەیرە موسوڵمانان بەرزبۆوە، و توانی ده‌وری رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژ به شا وهئەستۆبگرێت و لەئاکامدا بێ ئه‌وه‌ێ هیچ که‌سی هه‌ستی پێی بکا ڕێبازی شۆڕشی گه‌لانی ئێران گۆردرا، و گەرای شۆڕش بوو بە خەتێکی ئیسلامی شیعه، و زەمینەی دامه‌زرانی پایه و بناغه‌ی یه‌که‌م نیزامی ئیسلامی شیعه له جیهان درووست بوو.
دەتوانیین بەڵێین، به‌م چەشنەیە خۆمه‌ینی شوێنه‌واری وتەئسیرێکی تایبه‌تی له سەر گشت توێژه‌کانی ئێران، به گره له رۆشنبیر و رێکخراوه‌کانی چه‌پی، ئازادیخواز، جهبههئازادی، جەبهەی میللی و رێکخراوه‌کانی مه‌زهه‌بی میللی و به‌شی کوێرباوەڕی موسولمانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانا.
خۆمه‌ینی بوو به هاندر و گۆژمێکی به‌نرخ بۆ دامەزراندی یەکەمین نیزامی کۆماری ئێسلامی شیعه له جیهان. جگە لەوەش خۆمه‌ینی بوو به دیارده‌ێکی نوێ له مێژووی هاوچرخ له هەمبەر زلهێزه‌کان به تایبه‌ت سێ دەسەڵاتی ئه‌مه‌ریکا، ئێنگلێز، شه‌وره‌وی، و هەر وەها دامه‌زراوی ئێسرائێل.
شێوازی به‌رهه‌ڵستکاری و بەربەرەکانی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دواتر بوو به خه‌تێکی دیاری کراو بۆ سیاسه‌ته‌کانی داهاتووی کۆماری شیعه‌ی ئیسلامی بەمەبەستی په‌ره پێدانی شۆڕشی ئێسلامی شیعه لە ناوچەی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ناوچەی کەنداو بەتایبەت.
زۆربه‌ی رێکخراوه چه‌پییه‌کان و حیزبهمیللیی یه کانی ناوخۆی ئێران و ده‌توانین به‌ڵێن هه‌موو توێژه‌کانی مه‌زهه‌بی لایه‌نی خومهنیییان هه‌ڵبژارد وە وەکوو سه‌رکردەی نیزام و رێبه‌ری شۆڕشی گه‌لانی ئێران پەیڕوەیان لێی کرد.
رێبەر خۆمه‌ینی لەو پەڕی ژیری و وریایی له رێفرادۆمێک دا له گه‌ڵانی ئیران وێست، لە ژێر دروشمی کۆماری ئێسلامی "ئا" یان "نا" رای خۆیان بخنە سندوقەکانی رێفڕاندۆمەوە. ئەوە له کاتێکدا بوو کە خه‌ڵکه‌کانی ئێران، سه‌رمه‌ستی تێکرووخاندنی نیزامی دێکتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی په‌هه‌له‌وی بوون، و پێاوابوو خۆمەینی ئینسانێکی ئازادیخوازە و باوەڕیشی بە بنەماکانی دێموکراسی هەیە.
لەو رێفڕاندۆمەدا مەوودای هەڵبژرادنی خه‌ڵکه‌کانی ئێران بەستراوەی یەک پرسیار بوو، "جەمهۆری ئیسلامی "بەڵێ"، یان "نە خێر" خەڵک بەناچار نیزامی جەمهۆری ئیسلامی شیعەیان پەسند کرد، و بەم چەشنەیە بۆ یەکەم جار ره‌وتی مه‌زهه‌بی شیعه وه‌کوو نێزامێکی سیاسی له ئێران سه‌لماندرا و مه‌شرووعییه‌تی قانووی پێی درا.
لەوانەیە به‌شێک له گه‌لانی ئێران، وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌شی کوێرباوه‌ڕی لێ دەرکە، و ڕه‌نگه موسوڵمانانی سوونه‌ی به‌لوچ، تورکەمەن و عه‌ره‌ب دەنگی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی شیعه‌ی ئێران نەخستبێتە سندوقەکانەوە رێفڕاندۆمەوە، به‌ڵام واقه‌عییه‌ت ئه‌وه‌یه زۆرێنه‌ی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران، ده‌نگی یان بە دامه‌زرانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئیران دا.
دوای ئاشکرا بوونی ئاکامی رێفڕاندۆمەکە، جەمهۆری شیعەی ئێسلامی بە رەسمی لە ئیران جێگیر بوو، و هێزەکانی چه‌پی (کۆمونیستەکان)، رێکخراوه میللییەکان و ئیسلامی یه‌کان، و سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵک خۆیان خسته پاڵ جەمهۆری تازه پێکهاتوو شیعه‌ی ئیسلامی ئێران و ده‌ستیان بە هاوری نیزام کرد، و دواتر کەوتنە دوژمنی و بەربەرەکانی یه‌کتر.
لێره‌دا پێویست و به جێیه ئەوەش بهگوتری، له کاتەکانی سه‌ره‌تای دامەزراندنی نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران، رێکخراوه چهپییەکان ئێرانی بە گشتی و به تایبه‌ت دوو رێکخراوه‌ی حیزبی تووده‌ی سەر بە شەورەوی و چرێکهکانی فێدایی ئه‌کسه‌رییه‌ت، و جولانه‌وه‌ی ئیسلامی موجاهیدنی خه‌ڵکی ئێران، وه‌کوو به‌شێکی گرینگی نیزام لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی بۆ به‌رده‌وامی نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران هه‌وڵی یان دا و بوونە ئمرازێکی گرینگ و ئه‌ساسی سه‌قامگێر جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران.
دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک له سه‌ر شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری و دابه‌شکردن هێزی ده‌سه‌لات له گه‌ڵ دەستەی حاکمی نیزام کێشه لێی درووست بوو، ده‌ستیان به پاشهگەزە و هێرشیان بردن سه‌ر نیزام کرد و دەستان دایە بۆمب گۆزاری و کۆشتنی به‌رپرسیارانی کۆماری ئێسلامی ئێران.
هه‌ڵوێسته‌ی تووند و تیژی موجاهیدینی خەڵک به رامبه‌ر به نیزام له واقهع دا بوو به پاڵشتک و گۆژمێک بۆ زیاتر به‌هێزتر بوونی نیزام تازە پێ گەیشتوی شیعەی ئیسلامی ئێران و ئەو هه‌ل و دەرفەتەی بۆ نێزامی درووست کرد موغالیفانی بەکۆمەل بکۆژی و یەک بە دوای یەکی دا لە بەێن یان بردن.
لە لایەک دوو هێزی کۆمونیستی حیزبی توودە و سازمانی چریکەکانی ئەکەسەرییەت کە بەلای نیزام دا کەوت بوون، دەستیان بە ڕاو نانی هێزەکانی پێشتکەوتو و ئازادیخواز کرد، و خەڵکێکی زۆر بەمشێوەیە شۆناسایی کرا و دەوڵەتی جەمهۆری ئیسلامی دەسبەری کردن و پاشان زۆریەکی ئەوانی لە سێدارە دارن.
دەتوانین بە ڵێین، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێرانی دامه‌زراندن و شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری داموودازگایی بۆ نیزامی جێخست و مجاهیدین رێگه‌ی کۆشتن و بیانوو به‌ده‌ستدانی کاوهل کردن و به به‌ندکێشانی خه‌ڵکانی ئازادی خوازی بۆ نیزام هه‌موار کرد.
لە لایەکی دیکەوە به‌شێک لە دەسەڵاتی نیزام هه‌وڵی ده‌دا که هێزی ده‌سه‌ڵات یه‌ک لا بکا و بۆ لای خۆی رابکێشی و سه‌روه‌ری نیزام بکا، له‌وانه ده‌توانری بە ره‌فسنجانی و داروده‌سته‌که‌ی له لایه‌ک و بهشتی و مسباح یزدی، خامه‌نه‌یی له لایەکەی دیکە ئاماژه به‌درێ.
کێشەیەکی دیکە، نێوان ناخۆشی و ناکۆکی شەڕی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات، و جیاوازی ته‌فسیر وتێگەیشتن لە شه‌عی شیعه‌ی ئیسلامی نێوان به‌ره‌ی به‌رێوه‌به‌رایەتی نیزام و ئایهتۆڵڵایهکانی مه‌رجه‌ع داری شیعەی شارە مەزهەبییەکان بوو، کە له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاراد بووە و تائیستاش هەر بەردەوامە، به‌ڵام ئەو کێشەیە هیچگا، ئه‌وه‌نده زه‌ق نبۆتهوه که ببێته هۆی مه‌ترسیێکی جدی له سه‌ر پێکه‌ر وساختاری کوماری ئیسلامی شیعەی ئێران.
رووداوه‌کانی دواهه‌مین خۆلی هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، و هه‌ڵوێستی ژمارەیەک له ئایهتۆڵڵاکانی خاوەنی مه‌رجه‌ع، وه‌کوو خوالێخۆشبوو مونته‌زه‌ری و سانهعی، ئۆستادی، موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی، خۆئێنی ها، مهکارهمی شیرازی، رهفهسنجانی، که‌رووبی، خاته‌می، و هتد، له بەرامبەری به‌ره‌ی لە ده‌سه‌لاتدا، پێشبینی دەکرا بە پێی ڵێکدانەوەی پسپۆران و زانایانی سیاسی ببێتە مه‌ترسیێکی جدی له سهرنیزام، بهپێچەوانەی ئەو تەفسیرانە، کێشه نێوان مەلاکان چۆ خانه‌ی پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کان به‌رده‌وامی تاکه نیزامی شیعەی ئیسلامی ئیرانه‌وه.
هۆکارییه‌کان به‌رده‌وام بوونی نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران ده‌توانن ئه‌وانه‌ی خواره‌و بن:
١- هۆکاری یەکەم، بوونی خۆد خۆمەینی بوو، خۆمه‌ینی، رێبەرێکی بە نه‌فۆز و یه‌ک لا له بڕیار دان له بەرامبەر شا لە کاتی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران بوو، و شوێنه‌واری و ته‌ئسیری یەکجار زۆر له سەر خەڵکانی ئێران بەگشتی و شیعه‌ی بەتایبەت دانابوو. خۆمه‌ینی هه‌م له تێکرووخاندنی نیزامی پاشای ئێران رۆڵێکی گرینگ و یه‌ک لای بوو، و هه‌میش له هه‌ڵوێستی گرتنی له هه‌مبه‌ر زلهێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێگلێز، شه‌وره‌وی، و دژبه‌رایه‌تی له مه‌ڕ دامه‌زراوی ئێسرائیل ده‌ورێکی سه‌ره‌کی و شەفافی گێرا.
جۆری هه‌ڵوێست گرتنی ئۆپۆزسیونی ئێرانی له مەڕ خۆمه‌ینی کاریگەرێکی یەکجار زۆری لە سەقامگیر بونی نیزامی ئیسلامی شیعە دانا. هێزه‌کانی چه‌پی وەکوو حیزبی تووده‌ی و سازمانی چهریکهکانی فێدایی ئه‌کسه‌رییه‌ت لە لایەک و میللیی گراکان، و موجاهیدین خه‌ڵک لە لایەکی دیکەوە لەو باوەڕدابوون کە خۆمەینی دژی زلهێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێنگلێزە و لەسەر ئەو ئەساسەش پشتێوانی خۆیان لە خۆمەینی راگەیاند. هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیون ئێرانی، ئیمپریالیزم یان وه‌کوو دوژمنی سه‌ره‌کی خه‌ڵکانی ژێر ده‌ستی جیهان پێناسه کردبوو، به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌یان لایه‌نی خۆمه‌ینی و جەمهۆری ئیسلامیان ههلبژادەن کرد.
بەم چەشنەیە هێزەکانی چه‌پی ئێران له ژێر دروشم و شۆعاری، خۆمه‌ینی دژی ئیمپریالیزمە کەوتنە گێژاوای سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە ئاکامی هه‌ڵه‌ی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندی هه‌ڵوێستی نادرووست لە مەڕ شەخسییەتی خۆمەینی نیزامی ئیسلامی ئێران چۆ قۆناخێکی نوێ سەقامگیربوونی.
له لاێکی تره‌وه، دەتوانێن داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له تاران له لایه‌ن ژمارەیەک لە دانشجوەکانی موسوڵمانی پەیڕەوی خەتی خۆمەینی، وەکوو هاندر و فاکتەرێکی گرنگ له نوواندی جۆری هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی چه‌پ لە مەڕ خۆمەینی ناوزەد بکرێ. دەبی ئەوەش بگوتری، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش توانی کێشە و نێوان ناخۆشی ئێران و ئه‌مه‌ریکا بۆ مه‌به‌سته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی زۆر بە جوانی ئیستیفاده بکا.
لە واقەع دا پشتیوانی خۆمەینی لە داگیر کردنی باڵوێزخانه ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م هه‌نگاوی جدی ئئێرانی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به زلهیز ئه‌مه‌ریکا بوو، و وەکوو دیارده‌ێکی نوێی دژبه‌رایه‌تی ئێران لە بەرامبەر زلهێزی ئه‌مه‌ریکا لە دنیای ئیسلام و لە لایەن خەڵکانی ژێردەست پێشوازی لێ‌کرا.
زلهێزی ئه‌مه‌ریکا که له ناوچه‌ی که‌نداو و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوەنی وه‌زن و قۆرسایی و ئۆبوههت و تایبهتمندێکی به خۆی بوو، کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌و ئۆبەههت و زلهێزی ئه‌مه‌ریکای خستە ژێر پرسیارەوە.
درووست بوونی کێشه نێوان ئێران شیعه‌ی ئیسلامی تازه پێ گهئێشتوو و زلهێزی ئه‌مه‌ریکا، هه‌م قۆرسایی و وەزنێکی تایبەتی دا بە نێزامی ئیسلامی ئێران له ناوچهکهندا و خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌میش بوو به هۆی سه‌لماندنی بیروباوه‌ڕی فەلسه‌فه‌ی دژبهرایتی رێبه‌ر خۆمه‌ێنی له مه‌ڕ زلهێزه‌کان، و ئەمەسەلەیە لە لایەن گه‌لانی ژێرده‌ست به گشتی و فه‌ڵه‌ستین بەتایبەت و به‌شێک له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین بە باشی پێشوازی لێ‌کرا.
٢- هۆکارێکی دیکە خۆراگری و بەردەوام بوونی نیزام، پشتیوانی بە غەلەتی ئۆپۆزسیونی غه‌یره‌ی چه‌پی ئێران لە نێزام بوو، جا ئه‌و مەسەلەیە یان به‌هۆی بڕوای مه‌زهه‌بی ئەو بەشە لە خەڵکانی ئێران بووە، یاخۆد له ژێر تەئسیری و چاولێکەری هیزه‌کانی چه‌پ درووست بوو.
له لاێکی دیکه‌وه شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق بوو بە هۆی جووڵانەوەی هه‌ستی ره‌گه‌زپەرستی و مه‌زهه‌بی فارس و ئازەری شیعه‌ی لە ژێر درشمی، پاراستی یەکپارچەیی ئێران و دامه‌زراوی یه‌که‌م نیزامی شیعه‌ی ئێران، بێگومان ئەو مەسەلەیە رۆڵێکی گرینگی له به‌رده‌وام بوونی کۆماری ئیسلامی ئیران گێراوه.
ڵانی که‌م هه‌شت ساڵ شەڕ مه‌جالی و دەرفەت بۆ خۆی رێکوپێککردن نیزام و سه‌رکوتکردنی جووڵانه‌وه‌ی ناوخۆی درووست کرد و به هۆی سه‌قاڵی خه‌ڵکانی ئێران بە شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، مەجال بۆ ده‌ربرینی ناره‌زامه‌ندی خه‌ڵک ناما.
٣- هۆی سێهەمی بەردەوامی نیزام، گرینگی ستراتیژی وڵاتی ئێران له ناوچه‌ی که‌نداو و جیهانە. ئێران شوێنێکی تایبەتمەندی لە پانتای و گۆره‌پانی سیاسی جیهان دا هەیە. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش یه‌کێکە لە فاکتەرەکانی گرینگی به‌رده‌وامی کۆماری ئیسلامی ئیرانه. وڵاتانی غه‌ربی، ئه‌مه‌ریکا و ئێنگلێز به هۆی مەووقهعییهتی جوغرافیایی ئێران، چ له باری تهنهوهعی سه‌رچاوه‌کانی سرووشتییه‌وه، وه چ له باری سیاسی و جۆری نیزام سه‌ره‌نجێکی تاییه‌تی یان به ئێران داوه.
٤- دەلیلی چوارەم، زاڵ بوونی هه‌ستی مەزهەبی شیعە و سۆزی ئێرانی بوونە. باوەڕ بە پاراستنی چوارچێوه‌ی حاکهمییهتی ئێران، واته پێش‌گرتن بە لێکهەڵواشانی ئێران و دابه‌ش بوونی، بهگرە لە هێزەکانی چه‌پ، تا ناوەندییەکانی راستگرا، مه‌زهه‌بی، میللێی گرا، سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌له‌ب، و میللیی گرای مه‌زهه‌بی، نەک یه‌کێکە له گرینگ‌ترین هۆکانی به‌رده‌وام بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵکو گه‌وره‌ترین مانهع و کۆسپێشە له سەر ڕێگای جووڵانه‌وه‌ی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستانه.
هه‌ستی و سۆزی شیعه بوونی هه موو ئێرانێکی غه‌یره کورد که له ناو خوینی هه‌موویان دا هه‌یه فاکتەرێکی ئەساسی و گرینگی بەردەوام بوونی نیزامی شیعەێ ئێرانە، هه‌ر بۆیە خۆمه‌ینی ده‌ێگوت تا عاشۆرا و تاسوحازیندوو بن، کۆماری ئیسلامی شیعه‌ش لە ئێران دەمێنێتەوە.
هه‌ستی به‌رهه‌ڵستکاری فارس و ئازه‌ری به‌رامبه‌ر به جوولانه‌وه‌ی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌درێژایی مێژوویان له ئاداردا بووە، و مانهعێکی جدی بوو له سه‌ر رێگه‌ی خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێستاش هەر لە ئارادایە.
فارس و ئازه‌ری هه‌میشه هه‌وڵی پێشگرتنی خه‌باتی کوردیان داوه، بۆ ئهوهان جۆری ده‌سه‌ڵاتی تاران گرینگ نبووە، ئه‌وەی که بۆ ئه‌وان ده‌وری سه‌ره‌کی گێراوه پێش‌گرتن بە خه‌باتی نهتههوی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووە، به دوو مه‌به‌ست، یه‌که‌میان، پاراستنی خاکی ئێران له دابه‌ش بوونی، دووهه‌میان، کێشه و جیاوازی مه‌زهه‌بی نێوان فارس و ئازەری لەلایەک، و گەلی کورده لە لەیەکەی ترە. راستە کە بەشێک لە نەتەوەی کورد خاوەنی مەزهەبی شیعەن، بەڵام ئەو بەشەش بە هۆی رەگەزی کورد بوون، جێ باوەڕی نیزام مەلاکانی شیعە جەمهۆری ئیسلامی ئێران نین.
گەورەپیاوی کورد رێبەر پێشەوا قازی مەحەمەد لە وسیەتنامەکەێ دا سەربارەت بە عەجم دەڵێ:
"براكانم! چیتر فریوی دوژمن مه‌خۆن، دوژمنی كورد له هه‌ر رهنگو ده‌سته‌و قه‌ومێك بێت، هه‌ر دوژمنه، بێروحمه, بێویژدانه، روحمتان پێناكا، بهیهكترتان به‌كوشت ده‌دا، تهماحو وه‌به‌ر ده‌نێ، به درۆ‌و فڕوفێل به‌گژ یهكترودا ده‌كا، له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی گه‌لی كورد دوژمنی عه‌جه‌م له هه‌موویان زاڵمتر و مهلعوونترو خوانهناستر و بێبه‌زه‌ییتره، له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه، هه‌ر به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، غه‌ره‌ز و كینه‌ی ریشه‌داری هه‌بووه و هه‌یه‌تی."
٥- هۆی پێنچەم، جۆری هه‌ڵوێست گرتنی حیزبەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئیران بهگشتیە. هەڵە کردن لە تەحلیل و بەراووردکردنی توانایی و سیاسەتەکانی نیزام ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت یەکێک لە کۆسپەکانی هەرە گرینگ لە بەردەستی حیزبەکانی کورد لە ڕۆژەهەڵات کورستانە.
حیزباکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێستاش نەیانتوانیوە تەحلیلێکی درووست و نیزیک بە راستی لە سیاسەتەکانی نیزام بکەن. دەسەڵاتی تاران بەئارەزوو خۆی توانیویەتی گەمە بە رێکخراوەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ بکا، و بناوی دانوستان قۆرسترین زەبەێ لەو حیزبانە دواە.
دەلیلەکەشی ئەوە بووە، حیزبە کانی کوردی بە گشتی خۆباوەڕیان تێیدا نیە، و شۆناختیان لە فەرهەنگی فارس و شیعە نەزمە، و زۆش فریوی عەجم دەخۆن. عەجم زۆر بەئاسانی توانیویەتی لەناو ریزکانی حیزبەکانی کورد دا نەفۆز بکا.
قازی مەحەمەد، لەو رابەتەدا دەڵێ:
دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر ته‌بایی و یه‌كگرتن و خوێنده‌واریتان باش بێ، زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رده‌كه‌ون، ئێوه نابێ به كوشتنی من و برا و ئامۆزاكانم چاوتان بترسێ، هێشتا ده‌بێ زۆر كه‌سی دیكه‌ی وه‌كوو ئێمه له‌و رێگایه‌دا گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن، تا ده‌گه‌نه ئاوات‌و مه‌به‌ستتان، دڵنیام له دوای ئێمه‌ش زۆر كه‌سی دیكه هه‌ر به فێڵ‌و دووڕوویی له به‌ین ده‌برێن.
دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه داوی فڕوفێڵی عه‌جه‌مان، له ئێمه‌ش زاناتر و به‌ڵام هیوادارم كوشتنی ئێمه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی كورد.
جگه له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تایی شۆڕش و دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی ئیران، و بێ نه‌تیجه بوونی موزاکراتی نێوان نیزام و رێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هێزه‌کانی کوردی له ڕاگه‌یاندنی داواکانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان روون و یه‌ک لا و سەرکەوتوو نەبوون.
ڕاسته که دانوستان و موزاکرهکردن له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی تاران مه‌سه‌له‌یێکی به‌رحه‌ق و ڕه‌وای هه‌موو رێکخراوه‌یەکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و ده‌توانری وه‌ک ستراتیژیییەک که‌ڵکی لێی وه‌ر بگێری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانوستان له رابردوو دا لە گەڵ نیزام بوون، یان بە ئاشکرا یی نەبوون، یاخود ئه‌گه‌ر ئاشکراش بوون، له‌و راده دا نەبوون که‌ڵکیان بۆ کورد بووبێ. حیزبی دێموکرات بە هەردوو باڵیەوە، ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت، خاوەنی سیاسه‌تێکی روون و یه‌ک لا، به تایبه‌ت له سه‌ر داواکانی به‌رامبه‌ر به نیزامی ئیسلامی ئێران نین که بیانگەینێتە ئاکامێک.
له لاێک له وێن و میکۆنوس دوو سکرتیری به نرخی خۆی له کاتی دانوستان له گەڵ ئەفرادیکی رادەی خوارەوەی نیزام لە ده‌ست دەدا، له لایکی تر، لە ئەسەر ناکۆکی و نێوان ناخۆسی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی حیزب، دوو خه‌تی حدکا و حدک دینەئاراوە کە هەر یەک لەئەوان سازیکی لێ دەدا.
حدکا و حدک زیاتر دەرگیری کێشەی ناخۆییین تا بەرهەڵستکاری و بەربەرەکانی نیزام.
به پێچه‌وانه‌وه‌ی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، نێزامی کۆماری ئیسلامی شیعه‌ی ئیران، هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ له بهێن بردن و کاوڵکردکردن و وەگرخستنی دووبەرەکی نێوان حیزبەکانی کورد و غەیرە کورد، نووسینگه و جووڵانه‌وه‌ی هه‌وڵدانی ئازادی و چاکسازی داوە، تەنانەت سەرکەوتۆش بووە. نیزام هەنوکەی لە سیاسەتی تۆمەت لێدانی ڕێبەران و جووڵانەوەی کورد کەڵک وەردەگرێت و تا رادیەکیش سەرکەوەتوو بووە.
ئاکام، به‌رده‌وام بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانری لە دوو قۆناغی جیاواز دا هەڵسەنگاندن بکرێ.
قۆناخی یەکەم، دامەزران و سالەکانی سەرەتای سەقامگیر بوونی جەمهۆری ئیسلامی شیعەیە. له‌و ده‌ورانه‌دا، که‌سایه‌تی رێبه‌ر خۆمه‌ینی، بۆنیادنگۆزاری نیزام، ده‌ورێکی سه‌ره‌کی گێراوه.
خۆمه‌ینی، رێبه‌رێکی بهوێر و نەترس، و یه‌ک لاو شەفاف له دەرکردنی بڕیارەکانی بوو، و هه‌ڵوێست گرتن له هه‌مبه‌ر زلهێزه‌کانی، ئه‌مه‌ریکا، ئینگلێز، غه‌رب، و شه‌وره‌وی بۆ سەردەمی خۆی بی وێنە بوو.
هەڵوێست و ڕفتار ورەووشتی خۆمەینی فاکتەرێکی گرینگ و سەرەکی له درووست بوونی یەکیەتی نێوان هه‌موو هیزه‌کانی چه‌پ، ڕاست، میللیی گرا، مه‌زهه‌بی، میللیی گرایی مه‌زهه‌بی، و تا ڕاده‌یه‌ک به‌شێک له موسولمانی سوونه‌ی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
خۆمه‌ینی به جۆر لێدوانی و بەرەبەرکانی کردنی زلهێزه‌کان ئەمەریکا، ئێنگلێز، شورەوی، و حکومه‌تی ئێسرائێل و پێشتێوانی له جووڵانه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین و بەرحەق زانینی داگێرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، شوێنێکی تاییهبهتی له دنیای ئیسلامی بۆ خۆی و مەزهەبی شیعە درووست کرد‌و قۆرسایی و وەزنێکی تایبەتی دا بە جەمهۆری ئیسلامی ئێران.
قۆناخی رێبه‌ری خۆمه‌ینی دەتوانری بە ده‌ورانی دامه‌زرا و سه‌قامگیر بوونی نیزامه ئیسلامی شیعەی ئێران و یه‌کیەتی گه‌لانی ئێران، و ئه‌حزاب و رێکخراوه سیاسیه‌کان بگرە لە هێزەکانی چه‌ب و ڕاستگرا، میللی و مه‌زه‌هه‌بی ئاماژەبدرێت.
قۆناخی دووهه‌م، دوهرانی دوای خۆمه‌ینی یه، نیزام پاش مردنی رێبه‌ر خۆمەینی تووشی کێشه‌ی دیاریکردنی که‌سێکی لێهاتوو بۆ پۆستی رێبه‌ری بوو. له پاش مردنی خۆمه‌ینی، به ناچار ره‌فسه‌نجانی، جا به درۆ یان به ڕاست دەڵێ گۆایە خۆمه‌ینی پێش مردنی به منی (ره‌فسه‌نجانی) ڕاگه‌یاندووه که عه‌لی خامه‌نه‌یی، که‌سێکی موناسه‌ب بۆ پۆستی رێبهرییە، هه‌رچه‌ند خامه‌نه‌یی قه‌واره‌ی ئه پۆستی نەبوو، به‌ڵام بوو به رێبه‌ری نوێ نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران. پڕکهردهنهوهی جێی خۆمه‌ینی کارێکی ئاسان نەبوو، به چه‌ند ده‌لیل:
یه‌که‌م، خۆمه‌ینی رابردوو، و مێژووێکی خه‌باتی درێژی به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌هه‌له‌وی هه‌بوو. دووهه‌م، رێبه‌رێکی بهوێر، و یه‌ک لا له وەرگرتنی بڕیاره‌کانی بوو، هەروەها مەرجەعێکی تەقلیدی جێی رێزی هەموو شیعەیەک بوو.
سێهه‌م، لە هه‌ڵوێست و بهربەرکانی دژ به زلهێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێگلێز، شه‌وره‌وی و ئیسرائێل روون و شەفاف بوو. خۆمەینی لەو باوەڕەدا بوو، ئەمەریکا، خەراپە، ئێگلێز لەو خەراپترە، و شەورەوی لە هەر دوویان.
چواره‌م، جگه لهوەێ خۆمەینی رۆڵێکی یەک لای له تێکرووخاندنی نیزامی پاشایه‌تی بوو، خاوه‌نی هێز و هه‌ستی ڕاکێشانانی خه‌ڵکانی ئیران واته کاریزماێکی تایبەت بەخۆی بوو، و یەکەم که‌س بوو که توانی هەموو هێزکانی ئێران لە دەوری یەکتر کۆکاتەوەو تاکە نێزامی سیاسی و بەرێوەبەری شیعه له جیهان دا بەمهزرینی.
بەڵام رێبه‌ر عه‌لی خامه‌نه‌یی جگه له‌وەی ئه‌و رووخسارانه‌ی خۆمه‌ینی تێیدا نین، ئایهتۆڵڵاێکی مه‌رجه‌ع تەقلیدی به هێز و به وێریش نیه، له قۆم و شاره‌کانی تری مه‌زهه‌بی ئایهتۆڵڵاکانی وه‌کوو سانهعی، مونته‌زیری خوا لێخۆش‌بوو، موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی و هتد تائیستاش رێبه‌ری عه‌لی خامنه‌یی یان وەکوو مەرجەعێک قه‌بوول نکردوه.
دەتوانری ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداری رێبه‌ر خامه‌نه‌یی، به قۆناخێکی لاوازی جەمهۆری ئیسلامی ئێران و رێبه‌ری وەلی فەقیی لە سەر زەوی ئاماژه به‌ده‌ری.
کێشه‌ی نێوان مهلامکان و مه‌رجه‌عه‌کانی تهقەلیدی وه‌کوو سانهعی، موسەوی ئه‌رده‌بیلی، ئهستادی و مەکارمی شیرازی، و هتد، بە هاوکاری ره‌فسه‌نجانی و بەرەی چاکسازی ئیسلامی بە مەرجی یەکگرتوو بن لە وانەیە بتوانن لە داهاتوودا مەترسیی یەک لە سەر نیزام بن، ڕووداوەکانی ده‌هه‌مین پالاوتنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری نمونەیەکی ئاشکرای لاوازی رۆڵی رێبەری عەلی خامەنەیی دەگەینی.
سه‌رجه‌م دەتوانین، بەڵێین کە هەڵەی هێزه‌کانی چه‌پ، به‌تایبه‌ت حیزبی تووده و چریکه‌کانی فێدایی ئهکسهریێهت، و رێکخراوه‌کانی مللیی، میللی مه‌زهه‌بی، و موجاهیدن خه‌ڵک، فاکتەرێکی گرینگ لە سەقامگیر بوونی نیزامی ئیسلامی ئیران بوون و رۆڵیکی سەرکییان لەو بارەوە گێراوه.
به گشتیی ئۆپۆزسیونی ئیرانی تووشی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵوێست گرتن و لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر چه‌ند چوونی نێزام و سیاسەتەکانی بوو، تائیستاش نه‌یانتوانیوه هه‌ڵوێست وتەحلێکی درووست له سه‌ر ڕەفتار و رەووشی سیاسی مەزهەبی نیزامی بگرن.
به‌دوو دەلیل، هۆی یەکەم زاڵ بوونی هەست و سۆزی مه‌زهه‌بی شیعە بەسەر ئایدیۆولۆژی غەیرە مەزهەبی دایە، شیعه‌بوون هه‌میشه به‌سه‌ر تهفهکۆر و بیڕوباوه‌ڕ سیاسی غەیرە مەزهەبی ئەواندا زاڵ بووە.
مەسەلەی دووهه‌م، هەستی ره‌گه‌زپەرستی و حه‌سی ناسیونالیستی ئێرانی بوونی لایەنگرانی ئایدیولۆژی غەیرە مەزهەبی و مەزهەبییە، ئەوان حازهرهن هه‌موو ئمرازی بۆ پێشگرتنی بە دابەش بوونی ئێران بکار بهێننن.
هەستی رەگەزپەرەستی و مەزهەبی فارس و ئازەری گه‌وره‌ترین هۆکاری بەردەوام بوون و خۆراگڕی کۆماری شیعەی ئیسلامی ئێرانە، وهەروەها مانهع و کەندو کۆسپێکی یەکجار گەورەش له سەر رێگای جوڵانه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سێ بەشەکانی دیکە کوردستانی داگیرکراوە.
توێژه‌ران، نووسینی هیمن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست