دوای چه‌ند ساڵ گه‌نده‌ڵی و دزیه‌كانی به‌شی (986) له شاره‌وانی سلێمانی
Monday, 12/07/2010, 12:00
له‌م به‌شه‌دا چۆنت بویستایه ماشینه‌وه‌ت تیا ئه‌كرد. ئه‌م به‌شه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی پسپۆڕی گومرگ و ڕوتانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چو. ئه‌ویش ئه‌ندازیار (دارا ڕه‌شید) بو(له ئێستادا ئه‌م به‌شه نه‌ماوه بۆته به‌شی دیزاین و هه‌ر هه‌مان دز به‌ڕێوه‌ی ده‌با) به‌ڕاستی ڕیشوه‌ت وه‌رگری لێزانه بو به‌عه‌مه‌لیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند بو.
كاتی ئه‌وه هاتوه وه‌ك كۆمپانیایه‌ك هه‌مو سڕ‌و شاره‌وایه‌كی ئه‌م به‌ناو ئه‌ندازیاره بخرێته ڕو. هه‌ر له خواردنی پاره‌ی (986) تا ئێستا!! هۆكاری چی یه ئه‌م ئه‌ندازیاره تا ئێستا سه‌ری كز كردوه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له (10) ساڵه له‌و شوێنه خه‌ساوه و توند باوشی كردوه به‌كورسیه‌كه‌ی و مه‌ڕی له‌به‌رده‌م سه‌ر ده‌بڕێ یان ئه‌یه‌وێ به‌توڕه‌بونه‌كه‌ی خۆی بهڵێته‌وه تا بڵێن به‌ڕاستی چاك له مقاوله‌كان ئه‌پرسێته‌وه. به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕوان بن له (پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی قالاوه- شاره‌وانی- پرۆژه‌ی سندوقی هۆمه‌ره كوێر- زه‌رگه‌ته- كێشه‌ی شه‌قامی لای گردی ی‌و ئێن- ئه‌و كارانه‌ی كه له ژێره‌وه به‌كێی داوه- فایلی ساڵانی رابردوی ئه‌م قێزه‌ونه‌تان بۆ هه‌ڵ ئه‌ده‌ینه‌وه). به ڕاستی دارا دوو داری نه‌دی- به‌ڵكو هه‌زاران كونی دزی و كاری قێزه‌ون و پڵاوخۆری و چه‌وره خۆری دۆزیه‌وه و وه‌رگه كه‌ی خۆی و به‌چكه‌كانی پێ تێر كرد. ئه‌ندازیار (دارا ڕیشوه‌ت) له خۆتت نه‌پرسی تاسه‌ر كورسی بۆ كه‌س نابێ، له‌خۆتت نه‌پرسی ڕۆژێك دێ خه‌یانت و ئاكاره قیزه‌ونه‌كانت ده‌ر ده‌كه‌وێ- له‌خۆتت نه‌پرسی چی تۆی هێشتۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه- سه‌یره كێ هه‌یه بتوانێ زیاتر له (10) ساڵ له‌سه‌ر كورسیه‌ك بێ و لانه‌چی!!!؟؟؟؟ وه‌ڵا سه‌یره. بۆیه ئه‌م شیعره‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌م له‌وه‌ڵامدا:
گه‌ر ریشوه‌ت و به‌رتیل نه‌بێ
چۆن بگه‌مه سه‌ر سفره‌ی پاشا
كه مه‌سینه هه‌ڵگر و ماستاو هه‌بێ
چی قیمه‌ته، پاكی
هه‌تا بمێنێ كورسی چه‌ور
چی باسه له ته‌نده‌رو كۆمپانیا - خه‌رمانی ڕاو ڕوتی
ئێمه كه كۆمپانیایه‌كن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كاری پرۆژه وه‌رده‌گرین له‌شاره‌وانی و باش ئه‌زانین كه دارا ڕه‌شید چی ئه‌كات و به‌رامبه‌ر به هه‌ندێ مقاول چۆنه‌و بۆ هه‌ندێكی تر چۆنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست