بابۆى كۆر مەسعود ڕفێنراو تەرمەكەى لە باداوە دۆزرایەوە.
Thursday, 13/05/2010, 12:00
ئەگەر مەسعودو خێزانەكەى و كوڕەكانى ئەمە ببیستن و بابۆ لەدەوریان نەبێت خێرا ڕادەچەڵەكین و دەشڵەژێن و لەوەیە دەست بە قیژەو گریان بكەن، نایشزانم بابۆ ئێستا لەكوردستانە یان لە دەرەوەى وڵاتە. بەڵام كوڕى خەڵكیش بۆ دایك وباوكى و كەس وكارى هەر وەك وكوڕى ئەوان وایە، ئەوان لەجیاتى ئەوەى چارەسەرى ئەو ناعەدالەتییە بكەن كە زەردەشت باسى كردووەو لاوانى ئەم ولاتەى بە غەم و خەفەتەوە كوشتووە، دێن پانا دەبەنە بەر كوشتن، ئایا ئیتر دەسەڵاتى كوردى چۆن ڕووى دێت باسى ئەنفال و هەڵەبجە دەكات، كوشتنى سەردەشت ئەنفال نیە؟.
ئەگەر سەرۆكى هەرێم و كوڕەكانى بە یاساى دارستان كار دەكەن، ئیتر لەم وڵاتە دادگاو دادوەریان بۆ چییە، بێ گومان بۆ پاراستنى دەسەڵاتەكەى ئەوانە، ئەگەر مەسعودو كوڕەكانى خۆیان بە قوتابخانەى بارزانى باوك دادەنەن بۆ خۆیان قسەكانى پەیڕەو ناكەن، كە دەڵێت(ئینسان بە ئیتاعەى قانون جوانە)، دەبوایە ئەو بنەماڵەیە داوایان لەسەر سەردەشت تۆمار بكردایە لە دادگا نەك بەو شێوەیە بیكوژن. لەكۆتاییشدا دەڵێم تا ئەم هەرێمە هەرێمى فرعەونەكان و بارونەكان و سەدامەكان بێت گەل ئاسوودە نابێت هەمووى دەڕوخێنێت تا دەسەڵاتێك دێت كەسانى وەك سەردەشتیش بە كورى خۆى بزانێت و خوێنى ڕۆڵەى كورد بەهایەكە هەبێت لاى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست