سه‌رۆ قادر و گۆڕان
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
چه‌ند شه‌وێكه‌له‌كه‌نالی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌ئه‌كرێت له‌سه‌ر میدیای ئازاد كه‌به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوشێوه‌و هاو ئامانجه‌له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نچ ی كه‌نالی كوردسات.
شایانی باسه‌سه‌ر نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و لڤین ی لێ ده‌رچێ ئه‌وانه‌ی قسه‌یان ئه‌كرد له‌دوورونزیكه‌وه‌سه‌ر به‌دووحیزبه‌گه‌وره‌كه‌ی كوردستان پارتی و یه‌كێتی بوون.
له‌ناو هه‌مووشیاندا قسه‌كانی سه‌رۆ قادر جێی تیا ڕامان بوو سه‌باره‌ت به‌میدیاو ده‌وری ئه‌مڕۆی له‌كوردستان دا، ڕۆژنامه‌نووسی باش و خراپ كه‌چۆن ڕۆژنامه‌نووسی باش ئه‌وه‌یه كه بتوانێت راستیه‌كان به‌ئازایانه بنووسێت بۆ خزمه‌ت كردن و پێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگا. تا له‌باسه‌كانی دا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی ناوی نه‌وشیروان مسته‌فای هێناو به‌كارێكی ئاینده‌یی میدیاكانی زانی كه له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و رۆڵی بنووسن له‌ڕابردوو، ئێستادا و سه‌رچاوه‌ی ئابوری كۆمپانیای ووشه‌ش بخرێته‌ژێر تیشك و فشاری میدیاكانه‌وه.
منیش ئه‌م كاره‌م زۆر پێ شتێكی باشه هه‌وڵ بدرێت كه میدیاكان تۆزێ زیاتر ته‌قه‌لا به‌ن پرسیاری زه‌ق بكه‌ن، به‌جورئه‌تێكی شێرانه‌وه بتوانن بچنه ناوه‌ڕۆكی سه‌رچاوه‌ی پڕۆژه‌كان كه له‌كوردستاندا به‌ڕێوه ئه‌چێت و جێبه‌جێ ئه‌كرێت، نه‌ك ته‌نها لێپێچینه‌وه له سه‌ر چاوه‌ی ڕۆژنامه و میدیاكان به‌ڵكو قه‌یدی چ ده‌كات با میدیاكانمان له كوردستان فێری ئه‌وه بكه‌ین كه كاتی ئه‌وه هاتووه له هه‌موو كۆمپانیایه‌كی كوردستان بپرسینه‌وه و پێیان بڵێین ئه‌م كاره‌ی ئێوه ئه‌یكه‌ن ئامانجی چیه و چی لێئه‌كه‌وێته‌وه و سه‌رچاوه ئابوریه‌كه‌شی كوێیه. پێم خۆشه سه‌رۆ قادر ده‌ست پێشكه‌ر بێت له‌كارێكی ئاوا پیرۆزدا، كه باوه‌ڕم وایه له‌دوا وێسگه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌هه‌ر زانیارییه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر سودیشی بۆ كۆمه‌ڵگا نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز زیانی نابێت.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رۆ قادر بیكات و به‌رده‌وام بێت له سه‌ری ئه‌وه‌یه كه چۆن به‌جورئه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت كۆمپانیای ووشه و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بخاته‌ژێر تیشكی میدیاكانه‌وه هاوكات گرنگه له كاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام بێت و هه‌مان تیشك به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ڕاستگۆیی بخاته سه‌ر كۆمپانیا هاوشێوه‌كانی ووشه له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆی و ی.ن.ك. یش. بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی كاك سه‌رۆ ڕاستی ئامێز بێت خه‌ڵكیش به په‌رۆش بن بۆی ئه‌بێ گفتی ئه‌وه به هاوڵاتیانی ووڵاته‌كه‌م بدات كه به‌هه‌مان ئازایه‌تیه‌وه پرسیار له حیزبه‌كه‌ی خۆشی بكات كه ئه‌و پاره زۆره‌ی كه ئه‌ورۆ له كوردستاندا به‌هه‌ده‌رێكی زۆر بێ مانا ئه‌بێ به‌هه‌ڵم له میدیا حیزبیه‌كاندا سه‌رف ئه‌كرێ سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێیه؟
ئایا كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی (كه‌هیچ ووڵاتێكی 3.5 ملیۆنی ئاماری دانیشتوانی بێت له‌دنیادا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مان كه‌ناڵی نیه) كه پاره‌یه‌كی بێ مانا زۆریان تێدا سه‌رف كراوه و ئه‌كرێ سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێیه؟ ئامانجیان چیه و چ نوێخوازیه‌كیان پێشكه‌ش كردووه؟ كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان كه جه‌نابی كاك سه‌رۆ زۆر باش ئه‌زانێ ده‌قه‌ی په‌خشیان چه‌ند ده‌كه‌وێت له سه‌ر بودجه‌ی كوردستان ئایا ئه‌م كه‌ناڵانه چ گۆڕانێكی مه‌عریفیان له ناو تاكی كوردیدا دروستكردوه؟ ئایا وه‌ك به‌رپرسیی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌ی له‌به‌ر پرسی كه‌ناڵی زاگرۆسی پرسیوه چ جیاوازیه‌ك تا ئێستا به‌دی ئه‌كرێ له نێوان زاگرۆس و كه‌ناڵه‌كانی تردا جگه له به‌رنامه‌ی من جیاوازم؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆ قادر به‌م ئاراسته‌یه كار نه‌كات ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌یكات له ململانێیه‌كی شه‌خسی به‌ولاوه زیاتر هیچ شتێكی تر نا گه‌یه‌نێت. به باوه‌ڕی من ململانێیه‌كی له‌و جۆره نه‌باوی ماوه و نه‌سوودیشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌كرێ زیانی هه‌بێت و بار و دۆخه‌كانیش ئاڵۆزتر بكات و سه‌رده‌مه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕۆژگاری پێش شه‌ڕی براكوژی، ئه‌وه‌ی كه‌س نایه‌وێت جارێكی تر بیبینێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست