کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێکى زۆر تایبەت : پارتى لەپشتەوەى دەرچوونى ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامیى دایە ..

Thursday, 11/03/2010, 12:00


بەپێى رێککەوتنى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى لەهەولێر و مەکتەبى ئەمیرى کۆمەڵ، کەبەر لەوادەى هەڵبژاردنەکان لەسەرى رێککەوتوون بڕیارى دەرچوون و یەکلاکردنەوەى کورسییەک بۆ کۆمەڵى ئیسلامیى دراوە لەشارى هەولێر .

رۆژى چوارى ئادار جەعفەر ئیمینیکى بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردن لەکۆڕێکدا بەئەندامانى سنوورى لقى دووى پارتى راگەیاندووە کەدەبێت پشتگیرى لەعەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامیى بکرێت و هەوڵى بەدەستهێنانى کورسیەکى بۆبدرێت ئەوەش وەک بێ هێزکردنى پێگەى یەکگرتووى ئیسلامیى لەهەولێر و لەبەغدا ..

بەم شێوەیە لەدەوروبەرى هەولێر و بەهەوڵى لقى 16 و 24 ى سەفینى پارتى تەزویرێکى بێ شوومار بۆ ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامیى کراوە بەئامانجى ئەوەى نفوزى ئەو لەیەکگرتوو بەهێزترە لەهەولێر ..

هەروەها بەرپرسێکى پارتى لەسنوورى لقى 16 ئەم هەواڵەى پشت راستکردەوە وەک چۆن لەهەڵبژاردنەکەى 25 ى تەموز هەوڵى پارتى چڕکران و بەفەرمانى فازیل میرانى کەنووسراوێکى ئاڕاستەى لقى 16 کرد تاوەکو دەنگ بەبزوتنەوەى ئیسلامیى بدەن ...

تائێستا کۆمەڵى ئیسلامیى لەم حاڵەتە بێدەنگە و لەلایەن زانا رۆستایى ئەندامى مەکتەبى سیاسییەوە قسە و لێدوانى دژە پێچەوانە دەدرکێندرێت و بەبێ بەڵگە سەرکەوتنى لیستەکەیان و ئەمیرى حیزبەکەى بەدەستەوە دەدات ..

شایانى باسە ئەوزانیارییانەى دەست کەوتوون ئەگەرى زۆر هەیە کۆمەڵى ئیسلامیى لەموعارەزەبوون بێتە دەرەوە و بەشدارى لەحکومەتەکەى بەرهەم ساڵح بکات کەچەندین جار بەنهێنى ناوبراو لەگەڵ عەلى باپیر کۆبۆتەوە و دوایین هەوڵى پارتیش ئەوەبووە کە پەیمانى بەعەلى باپیر داوە تاوەکو دەربچێت و هەرچى نەبێت لەئۆپۆزسیۆن بێنە دەرەوە هەرچەندەى رۆڵێکى کارا و ئەکتیڤیان نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە