ده‌نگدانه‌وه به تاله‌بانی
Saturday, 20/11/2010, 12:00
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕه‌خنه له ده‌سته‌ڵات وشیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات وناڕازی بوونی خه‌ڵك له‌م شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه دروست بووه بۆیه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌كه خۆی یه‌كێك بێت له‌و هێزانه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی به هه‌موو شیوه‌كانییه‌وه قبوڵ بێت بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ئێمه ده‌نگمان پێداو ده‌نگمان نه‌دایه‌وه به ده‌سته‌ڵات له‌به‌ر ئه‌م هۆیه.
ئه‌مڕۆ له دوا ی تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌توانین بڵێێن به ''ئازایه‌تی '' ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان كه ده‌كرا به ده‌ستكه‌وتێك بۆخۆیان بقۆزرایه‌ته‌وه به‌داخه‌وه له‌زۆر ماڵپه‌ڕو هه‌واڵه‌كاندا گوێ بیست یا ده‌بینین خه‌ڵكانێك گله‌ییه‌كی زۆر له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕدا به خائین وبه خۆفرۆش و شتی تر ناویان ده‌به‌ن ، دیاره من دژ به‌وه نیم كه چی‌یان پێ ده‌ڵێن چی‌یان له‌سه‌ر ده‌نووسن چونكه خۆم بۆیه ده‌نگم داوه به گۆڕان و پشتگیری له گۆڕان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له بۆ هه‌موو تاكێك دروست ببێت كه بتوانێ بۆچوونه‌كانی خۆی به ئازادی بڵێ وبنووسێ و جیاوازی له بۆچووندا دژایه‌تی ناگه‌ێێنێ بۆیه ئێمه ده‌بێ له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بتوانین ئه‌و فه‌زایه بخوڵقێنین كه جێی هه‌موو بۆچوونه‌كانمان ببێته‌وه.
بێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانه‌وه یا ده‌نگنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌غدای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تاڵه‌بانی و ئایا ده‌نگیان داوه‌ته‌وه یا نا دیاره ئه‌مه ته‌نها خۆیان وویژدانی خۆیان ده‌زانێ به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانه‌كه نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌یان یا چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان چونكه به‌چوونه ده‌ره‌وه‌یان ده‌یانتوانی شته‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و پێویستی به‌م سه‌رئێشه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه..... بۆ؟ ئه‌و شتانه به‌و قورسییه وه‌رگیراوه یا وه‌رده‌گیرێت پێم وایه هه‌ڵه‌كه له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانه‌و به‌تایبه‌تی ته‌سریحاته‌كانی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه نازانن سیاسه‌ت بكه‌ن یا سیاسی بن له كاره‌كانیاندا بۆیه ئه‌مه خاڵێكه ده‌بێ له ئاینده‌دا بزووتنه‌وه‌كه له‌به‌رچاوی بگرێ ده‌بێ كه‌سانێكی سیاسی به مه‌عنای ووشه‌كه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و كارانه من ده‌ڵێم ده‌كرا هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بكرێت به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان و ده‌كرا شه‌قامی كوردی پێبهاژێنرێت و به‌ڕاستیش خه‌ڵكێكی زۆر به‌لای بزووتنه‌وه‌كه‌دا ڕابكێشرێت به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی شته‌كان له‌خه‌ڵك وقسه‌نه‌كردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان له میدیاكانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان وای كردووه كه خه‌ڵك به چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕۆژه‌یان بكات هه‌رچه‌نده شته‌كان له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووی له قازانجی بزووتنه‌وه‌كه بووه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌رچه‌نده كه‌سه‌كه نایهێنێت كه تاله‌بانییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه تاڵه‌بانی نه‌ده‌بۆوه به سه‌رۆك كۆمار ئایا ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره نییه له سیاسه‌تدا بۆ بزووتنه‌وه‌كه كه له‌وه پێش ده‌ڵێت ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو شته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان یه‌كده‌نگ ده‌بین و ئه‌مڕۆ به كرداریش ده‌یسه‌لمێنین به‌تایبه‌تی دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌عسییه‌كان له دژی كورد له هۆڵه‌كه جا ئه‌و كه‌سه هه‌رچ كه‌سێك بێت به‌ڵام وه‌ك پێشتر نووسیم ناشه‌فافی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا وای كرد كه ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌كو ئه‌وه دیار بێت كه شتێكی زۆر خراپیان كردبێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئێمه له ئێستا به‌دواوه هه‌قه فێری سیاسه‌ت ببین وئه‌وه‌نده به مگله‌قانه سه‌یری شته‌كان نه‌كه‌ین یا ڕه‌ش یا سپی ئه‌مه له سیاسه‌تدا ناكرێت ئه‌مه یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه بوو بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانمان له به‌غدا هیوادارم كه له ئاینده‌دا ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان زیاتر بۆ خه‌ڵك بدوێن و زیاتر ڕوون كردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر له جیاتی ئه‌وان نه‌كه‌ونه ته‌حلیل و ڕوونكردنه‌وه چونكه ئه‌مڕۆ میدیا ڕۆلی گرنگ ده‌بینێت له ئاڕاسته كردنی شته‌كاندا و به‌تایبه‌تی ئه‌م سایته به‌ڕێزه كه مینبه‌ری هه‌موو كه‌سێكی ئازاده‌و دیلی و ژێرده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی پێ قبوڵ نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست