ماوەى چەند مانگێکە کاک عوسمانى حاجى مەحموود دەستى لەپۆستى وەزارەتى ناوخۆ و مەکتەبى سیاسى کێشاوەتەوە ، ئیتر لەوکاتەوە کەس دەنگى نەبیستووە و رەنگى نەبینیوە و کەسیش نازانێ بەتاماى چیە ! چونکە نەبەتەواوى خۆى لەسەر گردەپیرۆزەکە ساغکردۆتەوە ، نە پردەکانى گەڕانەوەشى روخاندووە بۆ ناو مەکتەبى سیاسى ، بەهەرحاڵ...
لەپاش دەست لەکارکێشانەوەى کاک عوسمانى حاجى مەحموود ، ئیتر مەڵبەندى یەکى رێخستن و کۆمیتەى پۆلیس لە سلێمانى بەهاریکارى هەندێ چڵکاوخۆر و کاسە لێس کەوتنە خۆیان تاکو بە پلانەکانیان پەلامارى ئەفسەرە ریفۆرمخوازەکان بدەن و لەشوێنەکانیان دووریانبخەنەوە ، هەڵمەتەکەش بە سەرپەرشتى مامۆستا جەلال دەستیپێکرد کە دەمێک...