وه‌ڵامێکی کورت بۆ کاک هۆشدار.
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
نکولی له بێ متمانه‌یی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان به گشتی و کاک هۆشدار به‌تایبه‌تی ناکرێ ، چونکه هه‌ر له دوای راپه‌رینه‌وه سه‌رانی کورد پاره‌و پولی کوردستان بۆ خۆیان کێش ده‌که‌ن ، به‌ڵام لای خه‌ڵکانێک تا ئێستاش گومان ده‌کرێ که باسی مرۆڤێک یان که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی وه‌ک جه‌وهه‌ر نامق بکه‌یت و بڵێیت له خانوێکی سه‌د مه‌تریدا ده‌ژی ، راسته و جێگای خۆیه‌تی ئێوه‌ش وه‌ک تاکێکی کورد گومانتان هه‌بێ ، جێگای پرسیاریشه چونکه جه‌وهه‌ر نامق به‌درێژایی مێژوی پارتی له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا بوه‌و دوا پله‌شی له‌و حیزبه‌دا سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی بوه ، به‌رێزم بروا ده‌هێنی که منیش هه‌روه‌ک ئێوه بیرم ده‌کرده‌وه ، تانه‌گه‌شتمه ئه‌و بروایه یان ئه‌و راستیه که فیعله‌ن خانوه‌که‌ی سه‌د مه‌تره ئه‌سپی پێنوسه‌که‌م تاو نه‌دا ،هه‌رچۆن به‌نده گه‌شته ئه‌و بروایه ئێوه‌ش ده‌توان پێی بگه‌ن و به‌دوای ئه‌و راستیه بکه‌ون ، بۆزیاتر زانیاریش ئه‌ز نه جه‌وهه‌ر نامق له نزیکه‌وه ده‌ناسم و نه نان‌و پیوازیشم له‌گه‌ڵ خواردوه ، به‌ڵام ئێمه له‌کاتێکدا بانگه‌شه‌ی ویژدان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێ به‌دوای راستیه‌کان بکه‌وین جێگای خۆشیه‌تی ئه‌م راستیانه نه شارینه‌وه، به‌رێز کاک هۆشدار لێره‌شه‌وه نه‌گه‌شتیته قه‌ناعه‌ت ده‌توانی به‌کوچه‌که‌یاندا گوزه‌ر بکه‌یت و وێنه‌ی ئه‌و قه‌سره یان ئه‌و ڤێلایه بگری که ماڵی جه‌وهه‌ر نامقه و وێنه‌که‌ش له کوردستان پۆست دابگری بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و عاتیفه‌یه‌ی که جه‌نابتان کردوتانه به‌سه‌ر دێر ، ده‌خوازم بروا بهێنی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست