کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ی قه‌سه‌م به‌خوا پارتی و یه‌کیه‌تی فت.

Monday, 11/05/2009, 12:00


ئه‌و لیستانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ خۆیان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌یانه‌وێ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن ، تائێستا زۆرێکیان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان خۆیان ئاشکرا نه‌کردوه‌ ، به‌تایبه‌ت (جه‌وهه‌ر نامق سالم) سکرتێری پێشوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، که‌ هاووڵاتیان له‌یه‌که‌م رۆژی هه‌مهه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گوێقوڵاخی ئه‌وه‌ن یان له‌ گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌کاندا له‌م روه‌وه‌ هه‌ڵوێستی که‌سایه‌تی سیاسی و ناسراوی گه‌له‌که‌مان ئاشکرا بکرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ی شکاند، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی هاووڵاتی ، جه‌وهه‌ر نامق سالم به‌ که‌سی دوهه‌می لیستی گۆران هاتوه‌ ، ئه‌م هه‌واڵه‌ش نه‌ک ته‌نها بو به‌ جێگای دڵخۆشی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو بو به‌ موژده‌یه‌کیش بۆ کادیرانی پارتی له‌ ئاسته‌ جۆر به‌جۆره‌کاندا ، چونکه‌ جه‌وهه‌ر نامیق خۆشه‌ویستی ناو زۆرێک له‌ کادیرانو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی پارتیه‌و له‌و پارته‌دا پێگه‌یه‌کی هه‌یه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه‌ش پشت ئه‌ستوره‌ به‌وه‌ی که‌ بتوانێ هاو خه‌بات له‌ گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان مسته‌فاو هه‌واڵانیدا لیستی گۆران سه‌رکه‌وتن مسۆ گه‌ر بکات ، ئه‌مه‌ نه‌ک ته‌نها رای به‌نده‌یه‌ به‌ڵکو رای له‌سه‌دا 50 ی کادیرو پێشمه‌رگه‌و هه‌وادارانی پارتیه‌، با یه‌که‌یتی و پارتی له‌ ئێستاوه‌ پرسه‌ی خۆیان بگێرن و شین بۆ دۆراندنیان بکه‌ن ، چونکه‌ قه‌سه‌م به‌خوا پارتی و یه‌کیه‌تی فت.
من وه‌ک کادیرێکی پارتی لێره‌وه‌ چه‌پکه‌ گوڵ و به‌یبون و سوره‌ هه‌راڵه‌و نێرگسی نێرگسه‌ جاره‌کانی کوردستان ده‌که‌م به‌دیاری ده‌ست و پێشکه‌ش به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق و کوێستان محه‌مه‌د ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و گۆرانێکی نه‌وعی ، ئێوه‌ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانتان له‌ گه‌ڵه‌ ، ئێوه‌ کادیرو پێشمه‌رگه‌تان له‌ گه‌ڵه‌، ئێوه‌ خه‌ڵکی شه‌ره‌فندو دڵسۆزتان له‌ پشته‌ ، له‌ هیچ سڵ نه‌که‌ن ، سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره‌ و ده‌نگی حه‌ق خوازانتان بۆ ده‌کرێ به‌دیاری ، دڵنیام ئێوه‌ نێردراون بۆ رزگارکردنی مرۆڤی کورد له‌ ده‌ست مافیاکانی کوردستان ، ئێوه‌ ده‌بنه‌ داینه‌مۆی بنه‌ برکردنی فه‌سادی ئیداری و ئه‌خلاقی نه‌مانی دزو درۆزن، بۆ پێشه‌وه‌ ئه‌ی پێشره‌وانی رزگار که‌ر ، ئێوه‌ جێگای ئومێدی ئه‌م میله‌ته‌ هه‌ژگ به‌سه‌ره‌ن ، وردو درشت پیرو جوان خوێنده‌وارو نه‌ خوێنده‌وا ر ، پاڵه‌و ره‌نجبه‌ر، شوان و گاوان ، ده‌نگی منداڵه‌ به‌جێماوه‌ کانی ئه‌نفالتان له‌ گه‌ڵه‌ ، ئێوه‌ ده‌نگی دایکانی جگه‌ر سوتاوتان له‌ گه‌ڵه‌ ، وا له‌ ده‌شتی گه‌رمه‌سێره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ گوندی سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان چین چین ره‌ژبه‌ڵه‌کیان به‌ستوه‌ ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی خۆتان رزگار تان ده‌کات له‌ هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌ به‌سرمان هاتوه‌ له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دزو درۆزنه‌کان ، نه‌فره‌تیان لێ بکه‌ن و پێیان بڵێن ئیتر ئێوه‌مان ناوێ و برۆن ملتان بشکێنن ،پێان بڵێن وا رۆژتان ئاوابو ، لێره‌وه‌ دڵنیاتان ده‌که‌م و ده‌ڵێم قه‌سه‌م به‌خوا پارتی و یه‌کیه‌تی فت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە