کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگەیاندنەكەى بزوتنەوەى گۆران هیوایەكى نوێى بە خشیە كەركوكیەكان

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


هەر لە سەرەتایى دروستبوونیەوە لیستى گۆران جۆش و خرۆشێكى ترى بە خشیوەتە نێو شەقامى كوردى جموجۆڵەكانى هاوڵاتیانى یەكجار زۆركردوە و خەڵكانێكى زۆریش هیوایان لەسەر ئەم بزوتنەوەیە هەڵچنیەوە ، بزوتنەوەى گۆران هیواو ئومێدێكى ترى بەخشیە نێو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و دەنگە نارازیە بوێرەكان .ئەوەیى كرۆكى باسەكەم پێكدەهێنێت بریتیە لە راگەیەیاندنى ئەم روونكردنەوەیە بوێرە كە ئەم رۆو لە كەناڵە بوێرەكەى گردەكە پەخشكرا و جۆش خرۆشێكى ترى بەخشیە نێو جەماوەرەكەى گۆران و هاوڵاتیانى كورد لە ناوەوەى وڵات و دەرەوەى وڵات،راگەیاندنە نا بەرپرسیارەكەى یەكێتى لەم ماوەیەدا هەستا بە دروستكردنى پروپاگەندەى نا دروست لە دژى جەماوەرى گۆران وسەرانى ئەم بزوتنەوەیە ،كە خۆیى لە خۆیدا ئەمە مانایى ئیفلاسى ئەخلاقى رۆژنامەنوسى دەگەیەنێت ،بزوتنەوەى گۆران كەبریارى داوە بە لیستى جیا بەشدارى بكات لە هەڵبژاردنە پەورلەمانیەكى عێراق كەركوكیەكانى یەكجار دڵخۆش كردووە هیوایەكى نوێى بە خشیوەتە خەڵكانى هەژار و چەوساوەى شارە بەناو دڵى كوردستانەكە .ئیتر هیوادارم گۆران لەم جۆرە گوتارە حەقو راست و دروستەكانى بەردەوام بێت و خۆیى بە بەرزتر بزانێت لە راگەیاندنەكەى یەكێتى. بۆ روخانى دەسەڵاتى بنەماڵە گیانمان لە یەر دەستانە ، بۆ بەرەو پێشونى بزوتنەوەى گۆران خۆمان ئامادە دەكەین ،ئامادەین بۆ هەر جۆرە رووبەرووبونەوەیك لە گەڵ بنەماڵەكانى مشەخۆر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە