گەندەڵییەكانی نەخۆشخانەی خانەقین
Saturday, 08/08/2009, 12:00
بەهار گەرمیانی
دەزانین هەموو فەرمانگەیەك یان دەزگایەكی حكومی بۆ ئەوەییە كە خزمەتی بێ بەرامبەر ببەخشێ بە هاوڵاتیان بە تایبەت فەرمانگەی نخۆشخانەكان چونگە مرۆڤ لەو پەڕی پێویست رووی تێدەكات ، لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین كۆمەڵێك بزیشكی بێ ویژدان و گەندڵ لەوێ دەوام دەكەن و ئێوارانیش لە عیادەكانی خۆیان دەوام دەكەن كە مافی خۆیانە بۆ بژێوی باشتری ژیانیان كەسمان لەوە رێگر نین
لە كاتێكدا دایكێكی هەژار بەسگ پریەوە دەروات لە نەخۆشخانەی خانەقین منداڵی ببێت بە حساب خۆڕایی و لە بەر ئەوەی لە نەخۆشخانەی ئەهلییەكان پاریەكی زۆری تێدەچێت
هەردوو دكتۆرەی گەندەڵ ژنان و منداڵبوون- (دكتۆرە هەنا باجەڵان و دكتۆرە ئەتیاف) بە نەخۆش و دایكانی سگ پڕ ئەڵێن دەبێت ئێوارە سەردانی عیادەكەم بكەی و بڕی (150) هەزار دیناریش كەمترت پێ نەبێت ئەگینا ئێمە هیچ مەجبوری ئەوە نین لە نەخۆشخانەیەكی حكومی بێ بەرامبەر ئەو نەشتەرگەریەتان بۆ ئەنجام بدەین و بەرناگاری هیچ لێپرسینەوەیەك نابین ئەگەر لە عیادەكانمان نەبێت
پرسیار بۆ هەردوو دكتۆرەی گەندڵ ، نازانم ئێوە چۆن و بە چەند لە دایك بوونە ؟؟؟؟؟
چاوەڕوانی زیاتر بن لە گەندڵیەكانی خانەقین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست