کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمجارەیان دەرماڵەی مامۆستایان دەچێتە گیرفانی كێ؟

Monday, 10/08/2009, 12:00


دەرماڵەی مامۆستایانی پارتی سەرف دەكرێت و مامۆستایانی یەكێتیش وەرناگرێت لەم مانگەدا دیارە لە هەڵبژاردن پارتی و یەكێتی بە یەك لیست دابەزین بۆ ئەوەی بتوانن زۆرینەی دەنگەكان مسۆگەر بكەن بەڵام خۆشبەختانە دەركەوت بە فڕوفێڵ و دزین لە دنگیشدا ئەزانن ئەویش بە زۆر و تەهدیدكردنی فەرمانبەر و هاوڵاتیانی بێ دەسەڵات ئەنجا توانیان ئەو رێژە حەرامە بە دست بێنن، ئەمەش وتمان قەینا !
بەڵام كە مامۆستایەك لە وەزارەتێكی حكومی تەعین دەبێت دەبێ بە یەك چاو سێر بكرێت چ بە پشتگیری پارتی بێت یان یەكێتی یان حزبێکیتر ،،ئەوەی جێی باسمانە لە كاتی سەرف كردنی دەرماڵەی مامۆستایان كە بە بڕی 000 75 هەزار دینارە عیراقی كە مانگانە دەدرێت بە هەموو مامۆستایانی وەزارەتی پەروەرد بە پێی پلە ، لەم مانگی حەوتی ئەمساڵ تەنها بۆ مامۆستایانی پارتی سەرف دەكرێت.
من لێرەوە دەڵێم ئاخر جیاوازی لە چیدا بێت پارتی وەریگرێ و حزبەکانیتر وەرینەگرن....
ئێ ئێ ئێ .... زانیم !!
دیارە ئەمەش یەكێكە لە رێكەوتنە ستراتیژیەكەی نێوان پارتی نادیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتمانی
چونگە لە 31ى ئاب پارتی زۆر بە هەڵوێست بوو بەرامبەر بە میللەتی كورد دەبێت خەڵات بكرێن ئەویش حاڵ حازرە بە خەڵاتكردنیان لەسەر شانی مامۆستایان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە