تۆمەتەكانی ئاسایش و راگەیاندن لە خانەقین
Sunday, 09/08/2009, 12:00
بەرێزان گۆرانخوازان من وەك هاوڵاتیەكی نزیك لە شاری خانەقین و برادەری كۆمەڵێك لە ئاسایشەكانی خانەقین با ئەم بابەتەتان بۆ بگێڕمەوە
ماوەیەك لەمەو بەر موعاونیەتی ئاسایشی خانەقین بەحسابی ئەوەی دەستیان گرتوە بە سەر كۆمەلێَك گەنج لە ماڵێكی كەڕەكی مەزرەعە بە تۆمەتی ئەوەی كە بازرگانی بە تلیاك و بابەتی قەدەغەكراو دەكەن و دروشمەكانی لیستی گۆڕانیان هەڵواسیوە لە ناو ماڵدا و تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كەناڵی خانەقین ئەم روداوەی روماڵ كرد و لە روماڵكردنی ئەم هەواڵە باس لەوە كرا كەوا ئەمانە خائین و جاسوسن لە بەر هۆكارە مەبەستەكانیان
بەڵام ئەوەى واقیع بێت ئەمانە تەنها ئەوە نەبێت كە لاون و بۆ خواردنەوە چونەتە ماڵی برادەرێكی خۆیان و هەموویان لە پشتیوانی لیستی گۆرانن بۆ ئەم مەبەستە دەركەوت كەوا راگەیاندنی نا یەكێتی و ئاسایش و بە فرمانی سەڵاح كوێخا لێپرسراوی مەڵبەندی (12)ی خانەقین هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم كارە نارەوایە بۆ چاوسەوەی خەڵكی شارەكەو و ترساندنیان لە حاڵەتی نزیك بوونەوەیان لە لیستی گۆڕان
ئەوەی راستی بێت كە لە نزیكەوە لە برادەرێكی ئاسایشێكی گۆڕانخوازمان پرسی وتی ئەم رووداوە تەنها بە فرمانی حزب بووە و ئەو لاوانانە تاوانبار نین لە بەرئەوەی زۆربەی شتومەكەكان(تلیاك و مادەسڕكەرەكان و ناسنامەی تەزویر و ....هتد) لە گەڵ خۆماندا بردبوو و پرش و بڵاومان كردبووە ناو ماڵەكە بۆ ئەوەی رەوشی لیستی گۆڕان ناشرین بكەن لە بەر چاو خەڵكی و خەڵكی پێ بترسێنن ونان بڕیان بكەن وەك چۆن رژێمی فاشیستی بەعس ئەو كارانەی ئەنجامدا .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست