کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتیوانی حاكم سەردار حەمە سەعید دەكەین حاكم رزگار

Monday, 06/07/2009, 12:00


ئێمە وەكوو كۆمەڵێك گەنجی دلسۆز بۆ نوسینەوەی دوكومێنتی میژووی راستەقینەی كورد چ لە سیاسەتمەدارانی كورد لە كەندڵ و دز و ملكەچ دوور لە راستیەوە و چ لە داوێن پاك و خاوێن و خاوەن ئەزمونێكی فراوان لە خەباتكردن و كەسایەتی رەسەنەكانی كورد ناوبنێن یان بچیتە ریزی لیستی كەرە دێز
حاكم رزگار ..... ئەگەر باس لە مادە بكەین ئەوە بروا ناكەم تۆ پێویستیت پێی بێت چونگە تۆ وەك دەزانین كوڕی رۆژانی سەخت بووی و تا ئێستا خۆ فرۆش نەبویتە بۆ پۆست و مادە
توو كەسێك بووی كە تەنها لە لایەن چەند كەسێك یان لە دەوروبەری سلێمانی ناسراو بوویت بەڵام هەموو خەڵكی كوردستان بە هەر چوار پارچەكەیەوە شانازیان بە تۆوە دەكرد كە دەركەوتی لە سەر شاشە گەورەكانی هەموو كەناڵە تیڤیەكانی كوردستان و عیراق و ڵاتە عەربییەكان و هەموو جیهان كە زۆر بە دیقەتەوە سەیریان دەكردی بۆ هەر بڕیارێكد راستە تۆ یەكەمین حاكم كورد بووی بۆ سزادانی دیكتاتۆریەت لە جیهانی ناوراستی خۆر هەڵات و نەیشتتوانی درێژەبدەی دادگاكردنی سەدام ئەوە دەگەرێتەوە بۆ كاری كەسایەتی خۆت و هیچ عەیبیەكی نییە دەستلە كاركێشانەوە بگرە زۆرتر بە هێزبووی چوونگە راستیەكان هەر دەكەوێتە بەردەستی میلەت ولە رای زۆربەی شیكارە سیاسیەكان وابوو كە زۆر تەداخولیان كردوو بە كاری دادگاوە بەڵام لە هەموو گرنگتر تۆ ناسراوی لەسەر ئاستی جیهان بەو ئسلوب و ڕەوشتەی كە لە دادگا ئەنجامت دا و كەسایەتی خۆتت سەلماند و چویتە نێو دڵی هەموو خەڵكی هەژار و زوڵم لێكراوی وڵاتەكەت ئەمانەت لە بیر نەچێت حاكم رزگاری هێمن و لەسەر خۆ هێوادارم بە هێمنانە بیربكەیتەوە و ئیغرا نەبیت بە تەكلیفی گەندڵەكان چونگە ئێمە بە تەمای ئەوەین كە دیسان تۆ بێتەوە دادگا و سزای گەندەڵكان بكەی چونگە لێپرسراوەكانی هەردوو حیزبەكە ئایندەیەكی دوا رۆژی سەدامیان هەیە
تكات لێ دەكەین حاكم رزگار نەچیتە نێو گەندەڵكانەوە و ئەو هەموو جەماوەرە دلسۆزەت لە دەست بدەی
بە یادت دەكەمەوە نیوەڕۆی چوار شەممە لە 1/7/2009 و لە چێشتخانەی نافورە لەوێ بوون هەموو كەسێك لە شۆنە بە هیوای سەلامێكی تۆ بوون و باشیش ئەزانی ئەو خەڵكە چۆن بە رێزەوە پێشوازییان لێكردی
دووبارە تكایە ئەو خەلك و جەماوەرە لە دەستی خۆ مەدە بەرێز حاكم رزگار پاشگەزبەرەوە لە لیستی كەرە دێزی كوردستانی چۆن پاشگەزبویتەوە لە دادگاكرنی سەدام بەهۆی تەداخوول كردنیان
نووسینی:
بەهار گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە