کێ ئەوەندەی بارزانی خیانەتی لەم میلەتە کردووەو بەردەوامیشە لەخیانەت کردن باسی دەست کەوتەکانی گەل و نیشتمان دەکات ، ئاخر سەرۆک پێمان ناڵییت کام دەست کەوت ئەمەی کە ئێستا بەرهەم هاتووە هەرهەمووی بەرهەمی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانە و بەرهەمی خوێنی ئەنفال و هەڵەبجەیە بەرهەمی زیاتر لە بیست هەزار پێشمەرگەی شەهیدە...
(نەوتی کوردستان)ماڵپەری ( ویکلیکس) بەڵگەنامەیەکی لەزاری بەرپرسە ئەمەریکیەکان لەعێراق بڵاو کردۆتەوە کەوا بنەماڵەی بارزانی دەستیان گرتووە بەسەر نەوتی هەرێمی کوردستاندا. وەهەرئەم هۆکارەش بووە کەوا لەساڵی ٢٠١٠ مافی گفتوگۆکردنی دۆسیەی نەوتیان نەدا بە دکتۆر بەرهەم ساڵح کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان بوولەو...
دەسەڵاتی کوردی ٢٤ ساڵە بە پلانێکی زیرەکانەو سیستماتیکی کار لەسەر بە حیزبی کردنی کۆمەڵگای کوردی دەکات و حیزب دەستی خستۆتە هەموو بوارو جومگەکانی ژیانی جەماوەرەوە. ووتەیەکی کارڵ مارکس هەیە دەڵێت ئەوەی قوتی ئازاد نەبوو فکریشی ئازاد...
سیستەمە دیکتاتۆرەکانی دونیا هەمیشە خەریکی دروستکردنی قەیرانن بۆ کۆمەڵگاکانیان بۆ سەرقاڵ کردنی جەماوەرەکەیان تاکو بیر لە مافە سیاسی و نیشتمانیەکانیان نەکەنەوە و هەمیشە بە مافێکی سەرەتایی و خزمەتگوزارییەکی کەم یان بەقوتی ڕۆژانەیان ڕازی بن.دەسەلاتی یەکێتی و پارتیش یەکێکە لەو سیستەمانە کە هەرگیز بڕوایان...
ماوهیهکه میدیا جیهانیهکان بهتایبهتی عەرەبی و خۆماڵیەکان جەماوەری کوردستانیان سەرقاڵ کردووە بە هەواڵی پرۆژەی دهوڵهتی کوردی وسەربەخۆی کوردستانەوە بۆ لەبیر بردنەوهی ئهو قەیرانانەی کە ڕوبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆتهوه، لەوانە قەیرانی سیاسی...
بزوتنەەی گۆڕان کە بە هێزێکی جەماوەری ناسراوە چوار ساڵی قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی بە سەرکەوتوویی تێ پەڕاندوو ئێستا بەرەو قۆناغی دەوڵەتداری دەڕوات. زۆر هێزو لایەن گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کەوا گۆڕان بەرگەی چوار ساڵی ئۆپۆزیسیۆن بوون ناگرێت و لە...
گەمژەگەلێکی زۆر لە کۆمەڵگای کوردیدا بە وای بۆ دەچن کەوا پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەهۆی تێکوشان و مێژوو ڕابوردویان خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی و حیزبی ژمارە یەکن لە هەرێمی کوردستاندا، بێ ئەوەی هیچ لێکدانەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی بۆ...
ئەو لایەنەی کە بۆتە هۆی تێکچونی بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە کێشە ناوخۆیەکانی ناو یەکێتیشەوە پارتی و بنەماڵەی بارزانی یە. نە پارتی و نە خودی مەسعود بارزانی بڕوای بە دیموکراسی...
ئەگەر بە ووردی سەیری بارودۆخی دانوستنەکانی پێك هێنانی حکومەت بکەین ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا هۆی دواکەوتن و پێك نەهێنانی کابینەی نوێ ئاماژە بۆ پیلانێکی سیاسی دەکات کە پاراستنی پارتی...
گەورەترین بەڵاو کارەسات کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە دواکەوتن و نەخوێندەواریە نەبوونی ووشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریە. یەکێتی و پارتی ٢٣ ساڵی ڕەبەقە بە دروست کردنی پیلان و قەیران حوکمی ئەم هەرێمە دەکەن .هەردوو حیزبی بنەماڵە دەستیان بەسەر تەواوی جەمگەکانی دەسەڵاتدا گرتووەو هەموو کۆمەڵگایان...
ئەم سەردێڕە بۆ هەندێك خوێنەر لەوانەیە جێگەی تێ ڕامان بێت بەڵام ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرەو بزوتنەی گۆڕان دەبێت زۆر بە زیرەکانە ڕۆڵی خۆی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتدا ببینێت.ئەگەر سەرنجی باردودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بدەین دەبینین پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە...
تەنها ٩ ڕۆژی ماوە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و تاکو ئێستاش هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ بەستنی کۆنگرە لە ٣١ی ئەم مانگە یاخود دواخستنی ئەوەی کە هەیەو دەوترێ لە ماڵپەڕو ڕاگەیاندنەکاندا تەنها دەنگۆیەو هیچی تر . لە دوای...
زۆر دەمێکە یەکێتی و پارتی ئیفلاسی سیاسیان کردووەو متمانەی خەڵکی کوردستانیان لەدەست داوە، بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا بەردەوامیان پێ دەدات دوو فاکتەرە یەکێتی لەسەر مێژوو و ڕابووردوی دەژیت پارتیش لەبەر ئەوەی ڕابووردویەکی...
زۆر بەداخەوە لەکاتێکدا کە دەمان ووت شتێك نیە بەناوی ئەزمونی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە یاخود ئێمەی خەڵکی کوردستان خاوەنی دەسەڵاتی سەربەخۆ نین زۆربەی ڕۆشنبیران و هەردوو حیزبی بنەماڵەیی بە کەسانی توندەڕەو...
ماوەیەکە لێرەو لەوێ لە سایتە کوردیەکان و ڕاگەیاندنەکاندا هەواڵی گەرمی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بە گوێ ی جەماوەری کوردستاندا درا تێکڕای خەڵکی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی ولە شاری سەید سادەقیش توندو تیژی ڕویداو وشەهیدێك ودەیان کەس بریندار بوون . هیچ کوردێکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر نیە کە پێ ی خۆش نەبێت...