کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


تازه‌ یه‌کێتی و پارتی ناتوانن یه‌کتری ته‌ڵاق بده‌ن ده‌بێت زه‌واجه‌که‌یان ببێته‌ هه‌میشه‌یی.

Saturday, 11/07/2009, 12:00


په‌یمانی ستراتیژی یه‌کێتی و پاری زیاتر له‌ زه‌واجێکی متعه‌ ده‌چێت که‌ له‌مه‌زهه‌بی شیعه‌دا باوه که‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌  بۆ له‌زه‌ت بردنێکی سێکسی کاتی عقدێکی زه‌واجی کاتی ده‌که‌ن له‌ هه‌فته‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ تا به‌ مانگ و به‌ساڵ به‌ڵام دوایی له‌یه‌کتر جیا ده‌بنه‌وه‌ چونکه‌ عه‌قده‌که‌یان کاتی یه‌. یه‌کێتی و پارتیش له‌به‌رمتمانه‌ نه‌بوونیان به‌یه‌کتری بۆ یه‌ك لاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌ وه‌هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ پڕه‌نسیپ وبنه‌ماکانی دیموکراسی ومافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ زه‌واجێکی متعه‌یان کرد. ئه‌ویش بۆ قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی داهاتی کوردستان له‌ به‌شه‌پاره‌ی نه‌وت ووه‌هه‌روه‌ها داهاته‌ ناوخۆیه‌کانی هه‌رێم له‌ پاره‌ی گومرگه‌کان و باجی گشتی.
ئه‌م زه‌واجه‌ متعه‌یان ناونا په‌یمانی ستراتیژی به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ تاکو ئێستاش بێجگه‌ له‌ هه‌ردولایه‌نی زه‌واجه‌که‌ که‌ بارزانی و تاڵه‌بانین که‌س ئاگای له‌ به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌ به‌ناو ستراتیژیه‌ نیه‌ و نازانن چیه‌.
ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌نگی هه‌یه‌و ڕه‌نگی نیه‌ هه‌میشه‌ له‌ قه‌یرانه‌ سیاسیه‌کاندا به‌سه‌ر زمانیانه‌واه‌یه‌وجه‌ماوه‌ری پێ ده‌ترسێنن. به‌ڵام به‌پێ ی بۆچوونی چاودێره‌ سیاسه‌کان ئه‌و په‌یمانه‌ به‌ناو ستراتیژیه‌ بێجگه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌و دوو سه‌رۆکه‌ له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و ئیداری و حکومیه‌کان و دابه‌ش کردنی پاره‌و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ له‌ نێوانیاندا هیچ خاڵ و به‌ندێکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی تێدا نیه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
درێژه‌ دان به‌م په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی ئازادیه‌ سیاسیه‌کانی جه‌ماوه‌رو سه‌رکوت کردنی نه‌یاره‌کانیان له‌ ڕه‌خنه‌گران و ڕۆشنبیران وپاوه‌ن کردنی فه‌زای ئازاد و گه‌شه‌ نه‌‌کردنی دیموکراسی وپێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ بووه‌ بورکانێکی ڕق و تووڕه‌یی له‌ ناخی ڕۆشنبیران و لاوان و ئازادیخوازاندا گرد کرده‌وه‌ به‌جۆرێك خه‌ڵکی تووڕه‌و ماندوو ڕۆژیان ئه‌ژمارد بۆ کۆتایی هێنان به‌م ڕه‌وت و باروو دۆخه‌ چه‌ق به‌ستووه‌و کۆتایی هێنان به‌ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
سه‌ره‌تا ناڕه‌زایی یه‌کان ڕه‌وتێکی تاکی له‌خۆ گرتبوو له‌ شێوه‌ی ناره‌زایی ڕۆشنبیرانی ڕه‌خنه‌گر له‌ ڕۆژنامه‌و میدیا ئه‌هلی و سایته‌ ئه‌له‌کترۆنیه‌کاندا بوو که‌ ئه‌توانم بڵێم ئه‌م ڕۆشنبیره‌ تێکۆشه‌رانه‌ ڕۆڵی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانی شۆڕشیان ده‌بینی.
دواتر ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ به‌ ووتاره‌ هوروژێنه‌ره‌کانیانه‌وه‌ توانیان ڕێچکه‌ بشکێنن وئه‌و دیواری ترسه‌یان شکاند که‌ جه‌ماوه‌ر هه‌میشه‌ لێ ده‌ترسا. بۆ مێژووده‌ڵێم ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ که‌ به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ری ماندوویی و خه‌باتی ژماره‌ی په‌نجه‌ی ده‌ستی ئه‌و ‌ ڕۆشنبیرانه‌یه‌ که‌ ئێستا له‌ ناو لیستی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵات دان و نیشتمانیان لێ یاساغه‌. دواتر ئه‌و ڕۆشنبیران و نووسه‌رانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر پێ یان ده‌وتن جنێو فرۆش ئه‌وانه‌ بوون قودسیه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یان شکاند.
بگه ڕێێنه‌وه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌مان . که‌ باسی زه‌واجی یه‌کێتی و پارتیه، ئه‌م دوو حیزبه‌ تازه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له‌یه‌ك داببڕێن چوونکه‌ ئه‌گه‌ر جیا ببنیه‌وه‌ ده‌بن به‌ که‌مینه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا ناتوانن به‌ ته‌نیا چه‌ند کورسیه‌کیش بهێنن . چونکه‌ ئه‌وه‌تا به‌یه‌کیشه‌وه‌ و به‌یه‌ك لیست دابه‌زیون بۆ هه‌ڵبژاردن که‌چی هێشتا ده‌ترسن وله‌ دڵه‌ڕاوکێدان . یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی 2005 دا لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان  بکردیایه‌و ملکه‌چی دیموکراسی و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بونایه‌ ئێستا وه‌کو هه‌ردوو حیزبی ئه‌مه‌ریکا کۆماریه‌کان و دیموکراتیه‌کانی درێژه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتیان ده‌داو جه‌ماوه‌ریش ڕاپه‌ڕینی به‌سه‌ردا نه‌ده‌کردن ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێم په‌یمانی ستراتیژی یه‌کێتی و پارتی نه‌وه‌ک بۆته‌ هۆی درێژه‌ دان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به‌ڵکو هۆکارێکی ڕاسته‌وخۆ بوو بۆ زیاتروزووتر تووڕه‌بوونی جه‌ماوه‌رو تا کار گه‌یشته‌ ئێستا که‌ به‌چاوی خۆمان ده‌بینین که چۆن ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ری ده‌سه‌ڵاتیان ته‌سکتر ده‌بێته‌وه‌و زیاتر ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنرێت بۆیه‌ به‌ڕای من تازه‌ یه‌کێتی و پارتی ناتوانن یه‌کتری ته‌ڵاق بده‌ن ده‌بێت ئه‌و زه‌واجه‌ مه‌ێڵه‌حه‌ته‌یان هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌گینا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناتوانن له‌چه‌ند کورسیه‌ك به‌ولاوه‌ ده‌نگ بهێنن.‌‌

‌سوید.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە