کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


له‌جیاتی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربازگه‌کانی تورك له‌ بادینان ده‌ربکه

Monday, 23/04/2012, 12:00




 



په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت پیاوی دۆڕاو ترسنۆك له‌شه‌ڕدا هه‌میشه‌ ده‌ست بۆ به‌ردی گه‌وره‌ ده‌بات چونکه‌ دڵنیایه‌ که‌ نایهاوێژێت.
ماوه‌یه‌که‌ بارزانی و حیزبه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی قوڵ و گه‌وره‌ بونه‌ته‌وه‌ هه‌رله‌ ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بادینان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتووی ئیسلامی و دواتر قه‌یرانی نێوان بارزانی و مالکی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاریق هاشمی و مه‌سه‌له‌ی غازو نه‌وت و بۆنده‌ نه‌وتیه‌کانی ئۆکسن مۆبیل. ئه‌م کێشانه‌و کاریگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر کوردستان فشاریێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بارزانی و حیزبه‌که‌ی دروست کردووه‌و کێرڤی جه‌ماوه‌ری خۆی حیزبه‌که‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ دابه‌زیندایه‌. بێ سه‌رکرده‌یی و نه‌بوونی هوشیاری سیاسی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا قه‌ده‌ر بارزانی له‌خه ڵکی کوردستان کردۆته‌ ماندێلا. ئاخر کفره‌ به‌ سیاسه‌ت وئه‌وپه‌ڕی گه‌مژه‌یی یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کورد بڕوا به‌ که‌سێك بکه‌ن جاڕی ده‌وڵه‌تی کوردیان بۆ بدات له‌ کاتێکدا له‌ ناوه‌ڕاست نه‌وه‌ده‌کاندا کاره‌ساتی 31ی ئه‌نجام دابێت و له‌شکرکێشی تورکیای کردبێت بۆناو کوردستان دژی یه‌کێتی و په‌که‌که‌ و به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌و کادری ئه‌و دوو حیزبه‌ی شه‌هید کردبێت له‌ هه‌مان کاتدا بوبێته‌ لانکێك بۆ ئه‌نفالچیان وله‌ دادگای کردن بیان پارێزێت. پێم سه‌یره‌ سه‌رۆکێك خۆی و حیزبه‌که‌ی خستبێته‌ ژێر ئینتدابی دوژمنترین شۆڤێنیترین رژێمی دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌تورکیایه‌ که‌چی له‌م لاوه‌ بێت ئیدعای ده‌وڵه‌تی کوردی بکات .
با خه‌ڵکی کورستان که‌مێك خۆیان هوشیار بکه‌نه‌وه‌و له‌وه‌ تێ بگه‌ن که‌ ‌پارتی ومه‌سعود بارزانی نه‌ك له‌و ئاسته‌دا نین که‌ بانگه‌وازی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن به‌ڵکو شایانی ئه‌وه‌ش نین که‌ له‌هیچ حکومه‌تێکی کوردیدا به‌شدار بن. چونکه‌ هه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه‌وپارته‌که‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌گۆڕنه‌ری بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بوون هه‌میشه‌ کاریان بۆ دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی کردووه‌.
بارزانی ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی به‌ بانگه‌شه‌کردنی ئه‌م جۆره‌ بیرۆکانه‌ شه‌قامی کوردی سه‌رقاڵ بکات و سۆزی میلله‌تی کورد بۆ خۆی و پارته‌که‌ی ڕابکێشێت ئه‌گینا زۆر پرس هه‌یه‌ بێ چاره‌سه‌رکردن ماوه‌ته‌وه‌ که‌ تا ئه‌و پرسانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت گه‌مژه‌یی یه‌ باس له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بکرێت، له‌وانه‌ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و یه‌کخستنی ناوماڵی کوردو یه‌ك هه‌ڵوێستی ویه‌ك ووتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد به‌رامبه‌ر به‌ حکومه‌تی عێراقی. زۆر قه‌یران وکێشه‌ هه‌یه‌ که‌ بارزانی نایه‌وێت چاره‌سه‌ریان بکات که‌چی په‌نا بۆ ئامانجی ده‌ست که‌وتی گه‌وره‌ ده‌بات. با بارزانی ئه‌و سێ سه‌ربازگه‌یه‌ی تورکیا که‌ له‌ناوچه‌ی بادینان جێگیری کردووه‌و مه‌گه‌ر هه‌رخۆی و تورکیا بزانن بۆچی هاتوون دواتر ئه‌و هه‌موو ده‌زگا موخابه‌راتیه‌ی میتی تورکی له‌ کوردستان به‌ده‌ر نێت وسوپایه‌کی نیشتمانی دروست بکات و دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی به‌ فعلی نه‌هێڵێت و حکومه‌تێکی نیشتمانی فره‌ لایه‌نی وجه‌ماوه‌ری دروست بکات ئه‌و کاته‌ به‌ ڕاپرسیه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوان له‌وه‌ی ساڵی 1992 ئه‌نجام بدرێت ئه‌وساکا به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی یه‌ کوردستانیه‌کان جاڕی سه‌ربه‌خۆیی بدرێت ئه‌وه‌ جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌موو میلله‌تی کورده‌ نه‌وه‌ك هارکاتێك بارزانی حیزبه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یران بوونه‌وه‌ وه‌کو کارتی فشار بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراقی بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌نه‌ قسه‌و باسی میدیاو ڕاگه‌یانده‌نه‌ کوردی جیهانیه‌کان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە