ئه‌ستێره‌ی به‌ختی پارتی و یه‌کێتی له به‌غدا بۆ هه‌تا هه‌تایه ئاوابوو
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
ئه‌گه‌رچی ڕوخانی ڕژێمی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له به‌هاری 2003 ڕۆژێکی ستراتیژی و زێڕین ومێژوویی بوو بۆ گه‌لی کورد‌و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی عێراق ، که‌چی له‌ڕووی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ربه‌وه ڕۆژێکی شوم وکاره‌سات باربوو، چونکه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جگه له‌وه‌ی که‌تێکڕای هێزی سه‌ربازی وچه‌ك وجبه‌خانه‌ی عێراقیان تێك و پێك شکان، ته‌واوی ژێرخانی ئابووری عێراقیشیان خسته سه‌ر پلێت. ئه‌توانم بڵێم عێراقیان گه‌ڕانه‌وه بۆ ساڵه‌کانی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م. که‌چی له‌م لاشه‌وه هه‌رێمی کوردستان ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌جۆرێك هه‌ڵکشابوودۆست ودوژمنه‌کانی ئێره‌یی یان پێ ده‌برد له‌هه‌موو بواره‌کاندا کوردی باشور هه‌لێکی زێڕینی بۆ هاتبووه پێشه‌وه چ هه‌لێك هه‌لی مێژوویی هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی هه‌لی ئازادی هه‌تاهه‌تایی بێ بڕانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌جیهاندا میلله‌تی عه‌ره‌ب به خه‌ڵکێکی ده‌به‌نگ و دواکه‌وتوو ناسراون که‌چی زۆر به‌داخه‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد‌و سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر زیره‌ك وهوشیارن. له‌دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه ئه‌و ڕاستیه زۆر به ڕوون و ئاشکرا ده‌بیننین و هه‌ستی پێ ده‌که‌ین .
ئه‌گه‌ر چی عه‌ره‌بی عێراق وسه‌رکرده‌کانی له دوای داگیر کردنی ووڵاته‌که‌یان به قه‌یرانێکی ئاسایشی زۆر دژوار‌و وه‌هه‌روه‌ها جۆره‌ها قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی ئاینی و مه‌زهه‌بی سه‌خت دا تێپه‌ڕی به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه مه‌سه‌له ستراتیژی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی خۆیان هه‌میشه له‌به‌رچاو بوو بۆ نمونه یه‌کپارچه‌یی عێراق و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان.
به پێچه‌وانه‌ی سه‌رانی کورده‌وه که ئه‌وه‌نده تامه زرۆی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان وکورسی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌رچی مه‌سه‌له چاره‌نووس ساز‌و ستراتیژی یه‌کانی میلله‌تی کورد بوون هه‌رهه‌موویان هه‌رزان فرۆش کرد له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌وانه چاره‌نووسی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر. ئه‌گه‌ر وه‌کو چاودێرێکی سیاسی سه‌یری ڕۆڵی سه‌رانی کورد بکه‌ین له‌به‌غدا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابووردووی ده‌سه‌ڵاتیاندا زۆر به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رخه‌ریکی موساوه‌مه‌و دانووسان بووه به‌رامبه‌ر به بۆجه‌و ده‌ست خستنی پاره‌و پول وچه‌ند پۆستێکی لابه‌لاو وه‌رگرتنی به‌رتیل و شیرینی له حکومه‌تی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به فه‌رامۆشکردن و چاونووقاندن به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کانی گه‌لی کوردستاندا که له ده‌ستووردا و به‌یاسا ده‌سته‌به‌ر کراون له‌وانه ماده‌ی 140 ی سه‌باره‌ت به‌که‌رکوك وناوچه دابڕاوه‌کان . ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هه‌ردوو حیزبه‌که‌یه‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا وه‌کو فریاد ڕه‌سێك بووه بۆ حکومه‌تی عێراقی و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆڵی سه‌ره‌کی و به‌رچاوی بینیوه له بنیات نانه‌وه‌و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی . ئێستا حکومه‌تی عێراق له‌مه‌ترسیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ڕزگاری بووه‌و له‌ڕووی دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ده‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی کردووه بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه به سه‌رانی کورد بڵێن خواتان له‌گه‌ڵ چیتر پێویستمان به کۆمه‌ك و یارمه‌تی ئێوه نیه‌و فه‌رمو بڕۆنه‌وه بۆ کوردستان . ئه‌و ڕاستیه‌ش به ڕاشکاوی له قسه‌کانی گارق هاشمیدا ده‌رکه‌وت که ئه‌و پێ ی وایه ئیتر نابێت سه‌رۆکی عێراق کورد بێت و ده‌بێت سه‌رۆکیێکی عه‌ره‌ب بۆ عێراق هه‌ڵبژێررێت تاکو عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. له ڕووی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه بێت لیستی کوردستانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به پله‌ی چواره‌م دێت و هیچ قورسایی و پارسه‌نگێکی نیه تاکو بچێته پاڵ لیستێك بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت پێك بهێنێت وله‌بارمته‌ی ئه‌وه‌دا داوای پۆستی سه‌رۆک کۆماری و دوو پۆستی سیادی بکات ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی به‌رله‌مانیشیان ناده‌نێ . دواتر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کوتله‌ی کوردی له‌یه‌ك لیست پێك نه‌هاتووه تاکو به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆ مه‌رامه سیاسی و دارایی یه‌کانی خۆیان به‌کاری بهێنن. بۆ چوونه سیاسی یه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م جاره هه‌رحکومه‌تێکی عێراقی که پێك بهێنرێت لیستی ئۆپۆزیسیۆن واته لیستی گۆڕان و یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ به‌شدار ده‌کات له حکومه‌تی داهاتوودا .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌وه‌ك هه‌ر گه‌لی کوردستان لێ ی بێزار بووه به‌ڵکوحکومه‌تی عێراقیش به‌جۆرێك لێ ی وه‌ڕه‌س وبێزار بوو بوو چاوه‌ڕێ ی هه‌ڵبژاردنی نوێ بوون بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و حکومه‌ته هاوبه‌شه کۆتایی پێ بێنن ،چونکه زۆر به‌ڕوونی له‌گه‌نده‌ڵیه‌کانی سه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه گه‌یشتبووه بۆیه هه‌موو بۆچوونه سیاسیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که لیستی هاوپه‌یمانی واته یه‌کێتی و پارتی له حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدار نابێت چونکه عه‌ره‌به‌کان له‌و سێ لیسته‌دا که پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و سێ یه‌میان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌توانن حکومه‌تێکی ئیتلافی درووست بکه‌ن ئیتر وه‌کو هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 پێوستیان به‌و دوو حیزبه نیه وه‌هه‌روه‌ها کوتله کوردیش له‌م حکومه‌ته نوێ یه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ پۆستێکی له‌و سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌دا نادرێتێ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش واته گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ به‌شداری بکه‌ن له حکومه‌تدا پێ ده‌چێت ته‌نها یه‌ك تا دوو وه‌زیریان بدرێتێ و هیچی تر. واته ئه‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی له‌به‌غدا وه‌کو به‌شدار بوون له‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا به و هێزه‌ی ساڵی 2005 بۆ هه‌تا هه‌تایه کۆتایی پێ هات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست