کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


په‌یمانی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی یان په‌یمانی نێوان ئاغاو ڕه‌عیه‌ت

Tuesday, 28/08/2012, 12:00






به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ په‌یمانی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار په‌یمانێکه‌ دژ به‌ خواست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌ له‌هه‌مان کاتیشدا له‌نێوان خۆیشیاندا په‌یمانی نێوان ئاغاو ڕه‌عیه‌ته.بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خێڵه‌کین و بڕوایان به‌ پێشکه‌وتن و ڕۆشنبیری و دیموکراسی و شارستانی سه‌رده‌م نیه‌ هه‌میشه‌ حه‌زیان له‌ سه‌رۆکی و براگه‌وره‌یی هه‌یه‌.
له‌سه‌رده‌می نه‌وده‌کانداوله‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 که‌ به‌زۆری زۆرداری خۆیان به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان زانی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیستبویان که‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (السلگە التشریعیە) ده‌سه‌ڵاتی زیاتره‌ له‌ حکومه‌ت واته‌ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ کردن (السلگە التنفیزیە) داوای سه‌رۆکایه‌تی به‌رله‌مانیان کردو دواتر وه‌ریان گرت.
هه‌موو کوردێکی ڕۆشنبیرو به‌ئاگا ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌ په‌یمانی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ گاڵته‌کردنه‌ به‌ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو زه‌وتکردن و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له‌ ستمدیده‌یه‌ له‌ پاره‌ی نه‌وت و گومرگ و داهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی تر. له‌کاتێکدا که‌ به‌هه‌زاران تاکی کوردستان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و به‌سه‌دان خێزان شوێنی نیشته‌جێ بونیان نیه‌ کوڕه‌کانی بارزانی له‌ هۆتێله‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا به‌ پاره‌ی دزراوی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ قومار ده‌که‌ن و پاره‌ ده‌دۆڕێنن و یان مافیاکان پاره‌یان لێ ده‌دزن.
په‌مانی ستراتیژی نێوان ئه‌ودوو حیزبه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێکه‌نینه‌ به‌ عه‌قڵی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌نێوان خۆیشیاندا په‌یمانی نێوان ئاغاو ڕه‌عیه‌ته‌.
ئاخر یه‌کێتی نیشتمانی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ناتوانێت مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ به‌رێته‌ ناو شاری هه‌ولێر یاخود ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پۆلیسێکدا هه‌بێت و یان که‌سێك دابمه‌رزێنێت .
یه‌کێتی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و کۆنتراته‌ نه‌وتیانه‌ نیه‌ که‌ پارتی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بینیه‌کاندا ئه‌نجامی داون یاخود ئاگاداری ئه‌و هه‌موو داهاته‌ گومرگیانه‌ نیه‌ که‌ به‌ لێشاو له‌ده‌روازه‌ی ئیبراهم خه‌لیله‌وه‌ دێته‌ کوردستان.
دواتر یه‌کێتی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و هه‌موو په‌یمانه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگریانه‌ نیه‌ که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ تورکیادا مۆری کردوون . پارتی له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و دام وده‌زگا حکومی یه‌کاندا پشکی شێری بۆ خۆی بردووه‌و وه‌کو ده‌روێشێك به‌شی یه‌کێتی داوه‌ پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌ هه‌ستیاره‌کانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا گرتووه‌ له‌وانه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت سه‌رۆکایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی . دوای ئه‌م هه‌مووناهاوسه‌نگیه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات ئایا ده‌توانین بڵێین په‌یمانی ستراتیژی یان ڕاست تر وایه‌ بڵێین په‌یمانی نێوان ئاغاو ڕه‌عیه‌ت.
یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌گه‌ر چی له‌ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی خواره‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌کی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌ی نێوان خۆیان و پارتی به‌ڵام تاڵه‌بانی له‌به‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری یه‌که‌ی خۆی ئه‌و هه‌موو ناهاوسه‌نگیه‌ی زه‌لیلیه‌ی قه‌بوڵ کرد. پارتیش ئه‌و هه‌له‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا قۆسته‌وه‌ و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ستیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا یه‌کێتی خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌ وله‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و دارای وجه‌ماوه‌ریشه‌وه‌ یه‌کێتی گه‌یانده‌ لێواری مه‌رگ.
تاڵه‌بانی ئه‌و سیاستمه‌داره‌یه‌ که‌ سه‌وابتی سیاسی نیه‌ واته‌ هه‌ڵوێستی سیاسی جێگیری نیه‌ . له‌نه‌وه‌ده‌کان و له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رسه‌خترین دوژمنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو به‌جۆرێك به‌ مه‌لا مسته‌فای ده‌وت مه‌لای خه‌نجه‌ر ژه‌هراوی ومه‌لای ئاشبه‌تاڵ و ده‌یان ناوناتۆره‌ی تر. که‌چی له‌دوای ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و له‌دوای په‌یمانی ستراتیژی چه‌ندین جار به‌ شان و باڵی مه‌لا مسته‌فادا هه‌ڵداوه‌وبه‌جۆرێك که‌ له‌به‌رده‌می ژنه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فادا داوای لێبوردنی کرد له‌و ڕۆژگاره‌ی که‌ دژی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ودا شه‌ڕی کردووه‌.

تاڵه‌بانی بۆ ڕۆژێکیش بێت هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێت.

تاڵه‌بانی له‌هه‌موو تاکێکی ناو یه‌کێتی نیشتمانی زیاتر هه‌ست به‌و خه‌ڵه‌تاندن و ناهاوسه‌نگیه‌ ده‌کات که‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌رامبه‌ری کراوه‌.بۆیه‌ به‌ بۆچونی من له‌دواهه‌مین ساتی ئه‌و په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌دا گۆڵێکی گه‌وره‌ له‌پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات و تۆڵه‌یان لێ ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و یاریه‌ سیاسیانه‌ بکه‌ین که‌ له‌عێراقدا ڕووده‌دات به‌تایبه‌تی له‌نێوان حکومه‌تی عێراقی و حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌رهه‌موو سه‌ره‌داوه‌کانی له‌ده‌ستی تاڵه‌بانیدایه‌و هه‌رئه‌ویش یاریان پێ ده‌کات .
به‌ دان پیانانی سه‌رکرده‌کانی لیستی العراقیە تاڵه‌بانی خاوه‌نی بیرۆکه‌ی متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ بووه‌ له‌ مالیکی که‌چی دواتر پاش گه‌ز بۆته‌وه‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی سه‌رکرده‌کانی لیستی العراقیە ته‌واو ڕاستن و واقیعین تۆڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات.
تاڵه‌بانی که‌هه‌ست به‌ خه‌ڵه‌تاویه‌کی گه‌وره‌ ده‌کات له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ دواترهه‌ست به‌لاوازی حیزبه‌که‌ی ده‌کات و ده‌نگی نارازی بونی خه‌ڵکێکی زۆری ناو حیزبه‌که‌ی ده‌کات دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ گورزی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوه‌شێنێت.
تاڵه‌بانی سیناریۆی متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌مالیکی بۆ ئه‌وه‌ دروست کرد زانی مه‌سعود بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌جه‌مسه‌ری تورکیادایه‌ یه‌کسه‌ر ده‌بێته‌ دژی مالیکی کاتێك که‌ کوتله‌ی دژ به‌مالیکی دروست کرد له‌هه‌ولێر دڵنیا بووله‌وه‌ی که‌ بارزانی پێ داگری ده‌کات له‌ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌مالیکی یه‌کسه‌ر مالیکی له‌وه‌ دڵنیا کرده‌وه‌ له‌وه‌ی که‌وا پرۆژه‌که‌ی بارزانی و عێراقیه‌ شکست پێ دێنێت له‌ئه‌نجامیشدا هه‌روا ده‌رچوو ئیمزای له‌سه‌ر لادانی مالیکی نه‌کرد ئه‌وه‌ یه‌که‌م گورزی تاڵه‌بانی بوو که‌ له‌به‌رزانی وه‌شاند.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کان بکه‌ین و گوێ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان بگرین ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌وا یه‌کێتی پرۆژه‌یه‌کی ته‌سلیمی پارتی کردووه‌ که‌وا به‌ به‌نده‌کانی په‌یمان نامه‌ ستراتیژیه‌که‌یاندا بچنه‌وه‌ هه‌موو کوردێکی به‌ئاگا ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌وا هیچ ئه‌ندامێکی یه‌کێتی نیشتمانی به‌مه‌کته‌ب سیاسی شه‌وه‌ ناتوانێت قسه‌ له‌قسه‌ی تاڵه‌بانیدا بکات و ووتار له‌سه‌ر په‌یمانی ستراتیژی بدات که‌واته‌ تاڵه‌بانی کاتێکی گونجاوی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ له‌ پارتی . تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ کورسی سه‌رۆک کۆماری مل که‌چی په‌یمانی ستراتیژی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو ئێستا وا خه‌ریکه‌ ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات وئیتربۆی نیه‌ خولی داهاتوو خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌ دواتر تاڵه‌بانی به‌ ڕواڵه‌ت موجامه‌له‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات ئه‌گینا له‌ناخیدا دوژمنی سه‌رسه‌ختی بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی. تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی سه‌ر به‌جه‌مسه‌ری شیعه‌وئێرانن به‌ پێچه‌وانه‌ی بارزانی یه‌وه‌که‌ سه‌ر به‌ جه‌مسه‌ری سوننه‌و تورکیاو ووڵاتانی که‌نداوه‌ ئه‌مه‌ش وای له‌یه‌کێتی کردووه‌ که‌ له‌ژێر فشاری ئێران و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی په‌له‌ بکات له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارکه‌ به‌ قازانجی گه‌لی کورد دایه‌ به‌ گشتی و یه‌کێتی نیشتمانی به‌تایبه‌تی. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژی گورزێکی کوشنده‌یه‌ که‌ به‌ر نێوچه‌وانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌وێت چونکه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ یانی کۆتایی حوکمی بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌کوردستاندا. به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراویشم بۆ بۆچونه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌کو سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ده‌ڵێن به‌دیلی په‌یمانی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ شه‌ڕی ناوخۆیه‌ من ده‌ڵێم تازه‌ یه‌کێتی و پارتی ئه‌وه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون تازه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌خۆیان تێك ناده‌ن چونکه‌ له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی یه‌که‌م فیشه‌ك له‌ کوردستاندا هه‌موو ئه‌و کۆمپانیانه‌ که‌بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و سه‌رمایه‌ گوزاری هاتونه‌ته‌ کوردستان هه‌ڵدێن و هه‌رێم به‌جێ ده‌هێڵن ئه‌و کاته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ ملیاره‌ها دۆلار توشی زیان دێن ئه‌وه‌ش لای ئه‌وان شتێکی نه‌خوازراو قه‌بوڵ نه‌کراوه‌ بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ شه‌ڕ نابه‌ن که‌واته‌ ده‌بێت مل که‌چی پێك هێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ بن که‌ خۆی له‌ هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و گۆڕان و یه‌کگرتوو که‌ کورسیه‌کانیان خۆی له‌ 60% ی تێکڕای کورسیه‌کانی به‌رله‌مان ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌و کاته‌ به‌ پێ ی یاساو ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم پارتی ناتوانێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت که‌واته‌ پارتی ناچاره‌ به‌وه‌ی دان به‌ حکومه‌تی ئیتلافی نێوان ئه‌و سێ حیزبه‌دا بنێت به‌مه‌ش تاڵه‌بانی ده‌توانێت له‌دوا ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆککۆماریداو وه‌هه‌روه‌ها له‌دوا چرکه‌ ساته‌کانی ماڵ ئاوایی له‌ ژیانیدا سه‌روه‌ریه‌ك بۆ خۆی و حیزبه‌که‌ی تۆمار بکات و
کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی بهێنێت و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی خیانه‌تانه‌ بکاته‌وه‌ که‌ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ر میلله‌تی کوردیاندا هێناوه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە