کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


یەکێتی نیشتمانی خەریکە لەنەخۆشی شێرپەنجە ڕزگاری دەبێت

Monday, 18/03/2013, 12:00





یەکێتی ئەو حیزبە یە کە بەرگەی هەموو قەیرانەکان دەگرێت. یەکێتی نیشتمانی لە مێژووی دروست بونیەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێت حیزبێکی بەرگری کەر بووە بۆ مانەوە. لەساڵی ١٩٧٩ وە تاکو ئێستا پارچەی لێ دەبێتەوە کەچی ئەو هەر بەرگری دەکات . گۆڕان کە ئەتوانم بڵێم نیوەی جەستەی یەکێتی بوو لێ ی جیا بوەوە کەچی ئەو حیزبە هەربەرگری کرد.لەیەك کاتدا لەهەشتاکاندا لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئێران و بەرەی جود دا دەجەنگا شکستی نەخوارد کارەساتی هەکاری بەسەردا هات چۆکی دانەدا بەڵام ئەم قەیرانانە هەموویان نەخۆشی بوون و یەکێتی هەمووی پەڕاند. بەلام ئەوەی کە قەیرانێکی کوشندەو شێرپەنجە بوو بۆ یەکێتی کە ئەوحیزبەی گەیاندە لێواری مەرگ شێرپەنجەی پەیمانی ستراتیژی بوو کە لەگەڵ پارتیدا کردی. ئەم چەند دێڕە پێشەکیە نە پیا هەڵدانەو نە لایەنگیریە بۆ یەکێتی بەڵکو ڕاستیەکی مێژوویی یە . پەیمانی ستراتیژی هەلێکی زێڕین بوو بۆ بنەماڵەی بارزانی غیابی تاڵەبانی فرسەتێك بوو بۆ هەڵسانەوەی پارتی وبەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی میللەتی کوردو دروست کردنی میلیشیاو کلك گرێدان لەگەڵ تورك و عەرەبی سوننەی شۆڤێنی. پارتی لەدوای پەیمان نامەی ستراتیژی وەکو خۆرە بەربووە جەستەی یەکێتی و لەهەموو بوارەکلاندا جەستەی یەکێتی خوارد. پارتی تەنها بە لاواز کردنی یەکێتی ڕازی نەبوو بەڵکو شەڕی دەرونیشی لەگەڵ کادیرو ئەندامانی ئەو حیزبەدا دەکردووەکو کۆیلەو خێر پێکراو سەیری دەکردن. ئەگەرچی جەندین جار کادیرو ڕێخستنەکانی یەکێتی بەرامبەر بە زیادەڕۆیی یەکانی پارتی دەنگیان هەڵبڕیوە بەڵام تاڵەبانی لەبەر خاتری پۆست و کورسیەکەی خۆی لەبەغدا ئەو دەنگانەی کپ دەکردەوە هەولێر کە بە لانکی شێرەکانی کۆسرەت ویەکێتی دەناسرا لەبەر زیادەڕۆیەکانی پارتی و فشار بۆ هێنانیان زۆربەی کادیرەکانیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوەو لەماڵەوە دانیشتوون. نەخۆشیەکەی تاڵەبانی
هۆکارێکە بۆ ڕزگار بوونی یەکێتی لەوتسۆنامیە سیاسیەی کە پیایدا تێپەڕ دەکات. ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پەیجەکانیان لە فەیس بوک ئاسۆی ڕزگاربونیان لەو پەیمانە ژەهراویەوشێرپەنجەیی یە بە ڕونی ڕەنگی داوەتەوە . بە بۆچونی من هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ستراتیژی جاڕی مەرگی بنەمالەی بارزانیە چونکە تەنها سودمەندی یەکەم لەو پەیماننامەیە پارتیە. ئەگەر سەرنجی لێدوانەکانی فازل میرانی بدەین کە دەڵێت یەکێتی پەلەیان کردووە لەوەی کە ڕایبگەێنن کەئەوان بەلیستی جیا دابەزن ئەگەر واش بێت ئەوە بڕیاری کۆتایی نیە یان دەڵێت ئەگەر ئەوان واتە یەکێتی ئەگەر بەلیستی جیاوازیش دابەزن ئەوا لەدوای هەڵبژاردن پەیمانی ستراتیژیمان هەر بەردەوام دەبێت ئەگەر ئەمە ترس نیە ئەی چیە. چۆن پارتی دەتوانێت یەکێتی ناچار بکات بە بەردەوامی پەیمانی ستراتیژی پەیمان نامە هەمیشە دوولایەنەیە هەرلایەك بۆخۆی ئازادە هەڵی بوەشێنێتەوە ئیتر پارتی چۆن ماف بەخۆی دەدات دەبێت ئەو پەیمان نامەیە بەردەوام بێت. پارتی ئەو حیزبەیە کە نە بڕوای بە دیموکراتی هەیە نە مافی مرۆڤ وە نەبە دەستاو دەست کردنی دەسەڵات بۆیە هەوڵ دەدات کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەخۆیەوە بنوسێنێت بۆ ئەوەی کە هەتا هەتایە وەکو براگەورەی هەو هەموو حیزبەکانی تری کوردستان حوکمی هەتا هەتایی کوردستان بکەن. بۆیە من لێدوانەکانی ئازاد جوندیانی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر بە دابەزینیان بە لیستی جیاواز سەرەتایەکە بۆ چاك بوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو شێرپەنجەیە کە چەند ساڵێکە تووشی بووەو وەهەروەها بە بۆچوونی من لەمەودوا پەیتا پەیتا جەماوەرە دڵشکاوەکەی یەکێتی لە بەستەلەک و زریانی پەیماننامەی ستراتیژی ڕزگاری دەبێت و جارێکی تر بەهاری یەکێتی نیشتمانی دەست پێ دەکاتەوەو ڕۆڵە تۆراوەکانی لەگەڵیدا ئاشت دەبنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە