کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


سه‌رانی یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت کوردستانپۆست بکه‌ن به‌ پردێك بۆ داخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

Friday, 08/01/2010, 12:00


کاتێك سیاسه‌ت ڕه‌وشتی تیا نا‌مێنێت، ئیتر هیچ شتێك نابێته‌ حه‌رام و خه‌تی سوور.
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رکرده‌کانیان، له‌ سه‌ره‌تای دروستبونیانه‌وه‌ ‌ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خاوه‌نی زه‌ڕه‌یه‌ك ڕه‌وشتی سیاسی نه‌بوون . ئه‌وان له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هیچ شتێك له‌ لایان حه‌رام و خه‌تی سوور نه‌بووه‌، به‌ خیانه‌تی 31 ئابی پارتیی و بارزانیی، هه‌روه‌ها به‌ هێنانی سوپای ئێران بۆ سه‌رحیزبی دیموکرات له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌. ئه‌مه‌ دوو نمونه‌ی زیندووی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یین، که‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ کراون، لێ نموونه‌ی تر زۆرن، با ئێمه‌ ئه‌و دوو نموونه‌یه‌ بکه‌ینه‌ ده‌ستپێك.
دوای هه‌ڵبژاردنی 25 /7 ی په‌رله‌مانی هه‌رێم و شکست خواردنی یه‌کێتی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی لیستی گۆڕان، تا‌ڵه‌بانی و سه‌رانی حیزبه‌که‌ی تووشی هێستریا بوون‌. ئیستاش له‌ دوای ئه‌و شکسته‌ کوتوپڕه‌ی یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ر لیستیی گۆڕان، وا جلال تاڵه‌بانی شه‌و و ڕۆژی لێ حه‌رام بووه ‌و نازانێت چۆن ڕێگا له‌ گه‌شه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرێت. هه‌رچی ڕێگا و پلانی نامرۆڤانه‌ هه‌یه‌ دژی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌کاری هێناوه‌ و ده‌یهێنێت، هه‌ر له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌تاکو هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.‌ به‌رده‌وام له‌ کار و پیلانگێڕاندان. تاڵه‌بانی و ده‌زگا جاسوسیی و ئه‌منییه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی، که‌ زانیان ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فشار و پڕوپاگه‌ندانانه‌ی دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، که‌چی ڕۆژ به ‌ڕۆژ که‌سانی خاوه‌ن ویژدان و ڕووناکبیرانیان لێ ده‌ته‌کێته‌وه‌ و لیستی گۆڕانیش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ جه‌ماوه‌ریان زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ تاڵه‌بانی و ئه‌و سه‌رانه‌ی، که‌ له‌ناو یه‌کێتییدا به‌ده‌‌ستییه‌وه‌ ماوه‌، له‌ تازه‌ ترین پلاندان بۆ شکست پێهێنانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیحتوا پێکردنی یان داخستنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ گێڕانی پیلانه‌کانیاندا، بیریان له‌ هاوشێوه‌ی داخستنی وه‌ک ده‌ته‌په‌ کردۆته‌وه‌.
ئیستا یه‌کێتیی له‌م پلانه‌یاندا کوردستانپۆستیان کردۆته ئامانج‌ هه‌روه‌ک چۆن تورکیا په‌که‌که‌ی کرده‌ ئامانج بۆ داخستنی ده‌ته‌په‌.
‌‌
پلانه‌که‌ی جلال تاڵه‌بانی وسه‌رانی یه‌کێتی بۆ داخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگای دادگاوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:
دوای نائومێد بوونی تاڵه‌بانی و سه‌رانی حیزبه‌که‌ی له‌و هه‌موو پلانه‌ی که‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی گێڕایان، به‌ناچاری و زۆر گه‌مژانه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌ سه‌کوتکه‌ر و جاسوسیه‌کانییه‌وه‌ ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مجاره‌یان له‌ڕێگه‌ی دادگاوه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنن.

ناوه‌رۆکی پیلانه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌:
ده‌یانه‌وێت له ‌ڕێگه‌ی کاك پۆڵا سه‌عیده‌وه‌، که‌ ئه‌ندامێکی کۆنی یه‌کێتی و ‌هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ی ستافی کوردستانپۆسته‌، که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008 وه‌ به‌ فه‌رمیی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ نه‌ماوه‌، سه‌رانی یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمکانیه‌ته‌ مادییه زۆره‌وه‌، ‌هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ زه‌به‌لاحه‌ی، هه‌یانه‌ به‌ نوێترین ته‌کنیکی جاسوسیی و فایل دروست کردن و ده‌نگ دروستکردن، جۆره‌ها سیناریۆ و به‌ڵگه ‌و دیکۆمێنت دروست بکه‌ن که‌وا کوردستانپۆست ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنه‌، که‌ دژ به‌ ئه‌زمونی گه‌لی کورده‌، کار ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌ پێی ماده‌ی 67 ی بڕگه‌ی حه‌وته‌می ده‌ستووری هه‌رێم، ده‌بێت دابخرێت، هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش به‌ پێی هه‌مان ماده‌ی ده‌ستوری کۆمه‌ك و هاوکاری بکات، سزا ده‌درێت یاخود ئه‌و لایه‌ن و ڕێخراوه‌ش داده‌خرێت ، ئه‌مه‌ش به‌کێی ده‌که‌ن؟ به‌ كاك پۆڵا سه‌عید.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاریی ده‌توانن هه‌ر دیکۆمێنتێك بیانه‌وێت دروستی بکه‌ن و له ‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا چۆن بێت ده‌توانن، ئاوا دروستی بکه‌ن، لێره‌دا کاك پۆڵا سه‌عید ڕۆڵی ئه‌وه‌ ده‌بینێت که ‌گوایا ئه‌و دیکۆمێنتانه‌ی، که دژی کوردستانپۆست ‌دروستی ده‌که‌ن، ڕه‌وای پێده‌ده‌ن، گوایه‌ هه‌ر هه‌مووی لای کاك پۆڵا سه‌عید پارێزراون و ڕاسته‌قینه‌ن، واته‌ کاك پۆڵا ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی گومان له‌لای جه‌ماوه‌ر، که‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌لایه‌ن خودی یه‌کێتییه‌وه‌ دروست نه‌کراون، ئه‌وه‌تا پۆڵا سه‌عید هه‌مووی داوه‌ به‌ یه‌کێتیی، به‌مه‌ش گوایه‌ جه‌ماوه‌ر ده‌هێننه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ ڕاستن و چه‌وشه‌کاری تێدا نییه‌، ‌ چونکه‌ ئه‌م به‌ڵگه ‌و دیکۆمێنتانه‌ له‌ لایه‌ن پۆڵاوه‌ ئاشکرا کراون .
دوای ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌کان دروست کران و ته‌واو بوون ئه‌و کاته‌ داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر کوردستانپۆست له‌ یه‌کێك له‌ دادگاکانی هه‌رێم تۆمار ده‌که‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌رده‌چێت و ده‌سه‌ڵات هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی و ئه‌منی به‌سه‌ردا نییه‌، ناتوانێت هیچ سزایه‌کی یاسایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، به‌ڵام ده‌توانن به‌ غیابی دادگایی بکه‌ن و سزای بۆ ده‌ربکه‌ن. تا ئێره‌ سیناریۆکه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ هه‌یه‌. من لێره‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌م، کوردستانپۆستیش له‌ ئه‌ڵمانیا، یان له‌ سوید داوای یاسایی له‌ سه‌ر پۆڵا سه‌عید تۆمار بکات، شانسی بردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ دژی پۆڵا سه‌عید زۆره‌.

ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دادگاییکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ سیناریۆکه‌ به‌م جۆره‌یه‌:
جلال تاڵه‌بانی به‌و به‌ڵگه ‌و دیکۆمێنتێک که ‌له‌لای خۆی پارێزراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی، که‌ له ‌پلنیۆم بۆ ئه‌ندامه‌ ئاماده‌بووه‌کان دواتر له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیدا له‌سه‌ر هاوه‌ڵه‌ دێرینه‌که‌ی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا، باسی کرد و بڵاویکرده‌وه‌، ناتوانێت به‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بداته‌ دادگا، چونکه‌ خۆی چاك ده‌زانێت، که‌ نه‌و‌شیروان مسته‌فا به‌بێ ئاگاداریی ئه‌و هیچ کارو چالاکییه‌کی ئه‌نجام نه‌داوه ، هه‌ر چییه‌کیشی کردبێت، نامه ‌و به‌ڵگه‌کانی وه‌کو دیکۆمێنت له‌لای خۆی پاراستووه‌، به‌ بۆچوونی من ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت نه‌و‌شیروان و هاوه‌ڵه‌کانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ تۆمه‌تێك بداته‌ دادگا هیچ، که‌ په‌یوه‌ندی به ڕابووردوی سیاسی خۆی و نه‌وشیروان مستافاوه‌ نه‌بێت تا خۆی نه‌بێته‌ به‌شێك له‌سیناریۆی دادگاییکردنه‌که‌‌. دیسان به‌ بۆچوونی من دوای ئه‌وه‌ی کوردستانپۆستیان دادگای کرد و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئیتر له‌داوایه‌کی جیادا کۆمه‌ڵێك به‌ڵگه ‌و دیکۆمێنتی دروست کراو، که‌ گوایا کاك پۆڵا سه‌عید ته‌سلیمی ئه‌وانی کردووه‌ (په‌یوه‌ندییه‌کی دارایی و زانیاریی ڕاگه‌یاندن) وه‌کو به‌ڵگه ‌و دیکۆمێنت له‌ نێوان کوردستانپۆست و سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دروست ده‌که‌ن. له‌ هه‌موو دونیاشدا دادگاییه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پرۆسه‌ی دادگاییکردندا پشت به‌ به‌ڵگه‌ و دیکۆمێنت ده‌‌به‌ستێت، ئه‌وانیش واته‌ ده‌سه‌ڵات به ‌ئاره‌زووی خۆیان به‌ڵگه‌ دروست ده‌که‌ن. له‌ کوردستانیشدا زۆر به‌داخه‌وه‌ هیچ داموده‌زگایه‌ک سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌تایبه‌تی دادگا، هه‌ر له‌ فه‌رمانبه‌رێکی بچوکه‌وه‌ بیگره‌، هاتاوه‌کو سه‌رۆکی دادگای ته‌مییز هه‌رهه‌موویان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن و حیزبین له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م، ‌به‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست له‌ دادوه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی داد، که‌ به‌ خاوێنیی ماونه‌ته‌وه و‌‌‌ ته‌سلیمی ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بوون.
پاش ئه‌م هه‌موو شتانه‌ و دواتریش له‌ پرۆسه‌یه‌کی دادگاییکردنی گوماناوییدا هه‌ڵده‌ستن به‌ تۆمه‌تبارکردنی سه‌رانی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌که‌یان، به‌ هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان که ‌ئه‌مه‌ش به‌ خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن.

به‌ڵگه‌ی پێشبینی کردنم چییه‌ بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌؟
ئه‌گه‌ر چی هه‌موو نووسه‌رێك ئازاده‌ له‌ پێشبینی کردن بۆ ڕووداو و پێشهاته‌ سیاسییه‌کان، چ به‌ به‌دیهاتنی بۆچوونه‌کانی، هه‌روه‌ها چ به‌ ڕاستده‌رنه‌چوونی پێش بینیه‌کان، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من دوو به‌ڵگه‌ی زیندووم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ پاڵپشتی بۆ چوونه‌کانم:

1/ یه‌کێتی له‌لای یه‌قینه‌ کێرڤ، واته‌ شه‌پۆلی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ هه‌ڵکشاندایه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ یه‌کێتی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌چێت، بۆیه‌ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنی به‌هاری ئه‌مساڵ، به‌م سیناریۆیه‌ هه‌وڵی بێ به‌شکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بدات، هه‌روه‌کو چۆن له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابووردوودا پارتی چاره‌سه‌ریان بێ به‌شکرد له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.

2/ بردنه‌وه‌ و ئاشتکردنه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید، دوای ئه‌و دابڕانه‌ دوور و درێژه‌ی له ‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا.
دواتر درکاندنی هه‌ندێك زانیاری هاکه‌زایی و ئاسایی و ڕۆتین، که‌ هیچ گرنگییه‌کی سیاسیان نییه ‌و له‌ کاری ڕێکخراوه‌ییدا، که‌ ڕۆژانه‌ شتی ئاوا ڕوو ده‌ده‌ن. دواتر به‌ستنه‌وه‌ی پۆڵا و کوردستانپۆست به‌ سه‌رانی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌که‌یانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا، که ‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌، ئه‌گه‌رچی پێده‌چێت یه‌کێتی ئه‌م سیناریۆیه‌ ئه‌نجام بدات و یه‌كێك له ‌کاره‌کته‌ره‌کانی پۆڵا سه‌عیده‌، به‌ڵام دڵنیام ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و گۆڕانخوازی کورد زۆر له‌و سیناریۆ دروستکراوه‌ که‌ی ئه‌وان به‌هێز تر ده‌بێت.

من وه‌کو ڕاوێژکاری یاسایی کوردستانپۆست و ئه‌ندامێکی ستافه‌که‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان، ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌، که‌ کوردستانپۆست جگه‌ له‌ مینبه‌رێکی ئازادی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و ئۆپۆزیسیۆن، سه‌ر به‌ هیچ حیزب و ڕێکخراو و لایه‌نێك نییه‌ و سایتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کی مادیشمان بووبێت، به ‌بێ شه‌رم و ڕاشکاوانه‌ له‌ نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان داوای کۆمه‌ک و یارمه‌تیمان کردووه‌ و په‌نامان بۆ هیچ لایه‌نێکی سیاسیی و حیزبیی و ده‌سه‌ڵات نه‌بردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە