کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


شه‌ڕ کرا و شه‌ڕ کوژایه‌وه‌، که‌چه‌ڵ ئێستا بۆ دار ئه‌خولایه‌وه‌

Friday, 26/03/2010, 12:00


ئه‌م په‌نده‌ کوردییه‌ به‌ که‌سانێك ووتراوه‌ که‌ هه‌ل له‌کیسی خۆیان ده‌ده‌ن یاخود هیچ کارێك له‌کاتی خۆیدا ناکه‌ن و هه‌میشه‌ له‌ کۆتایی قه‌یران و کێشه‌کانیاندا له‌ خه‌و ڕاده‌چڵه‌کن. ئه‌م په‌نده‌ پڕاو پڕ به‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتیدا ده‌چه‌سپێ.
لیستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌ نزیکه‌ی هه‌شت ساڵه‌، هاوبه‌ش و شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقه ‌و ئه‌و ئازادیی وسه‌ربه‌خۆیییه‌ی که‌ پێش ڕوخانی ڕژێمی عێراق هه‌مان بوو به‌هاتنی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی یان کرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بۆدجه‌و سێ چوار پۆستی فه‌خری بۆ به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزب.
له‌ ماوه‌ی ڕابوردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیی عه‌ره‌بی له‌ ڕووی هێزی سه‌ربازیی سیاسیی و ئیدارییه‌وه‌ له‌ حکومه‌تی ئێستای سۆماڵ لاواز و داڕماوتربوو، که‌چی یه‌کێتی و پارتی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵیان سانده‌وه‌ و بوون به‌به‌ردی بناغه‌ی عێراقێکی نوێ، که‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌دا نه‌یان توانی هیچ ده‌ست که‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی بۆ گه‌لی کورد به‌ده‌ست بهێنن بگره‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆیان هه‌رزانفرۆش کرد به‌ دوژمنان که‌رامه‌تی تاکی کوردیان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌کانی داگیر که‌رانی کوردستان شکاند. هه‌رکات ده‌سه‌ڵاتێك بێ منه‌ت بوو له‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی ئیتر پرس و ڕای پێیان نابێت، وه‌ک مێگه‌ل چۆن و بۆ کوێی بوێت ، ده‌یه‌وێت لێیان بخوڕێت .
خه‌ڵکی کورد ئه‌وه‌نده‌ بێ ئاگاو خه‌واڵوه‌ له‌ به‌ربرس و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی، ناپرسن باشه‌ هه‌شت ساڵه‌ ئێوه‌ له‌ کوێ بوون و خه‌ریکی چی بوون له‌ به‌غداد ئێستا باسی ماده‌ی 140 و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ده‌که‌ن؟
ئێوه‌ لیستی براوه‌ی دووه‌م بوون له‌ به‌رله‌مانی عێراق و شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراق بوون، کورد یه‌ك پارچه‌ بوو هیچ ئۆپۆزیسیۆنی تێدا نه‌بوو ئه‌مه‌ جگه‌ له‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری به‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران که‌چی ‌جه‌لاولا و خانه‌قین ‌هێزی چه‌کداریی کوردیان پێ چۆڵکردن . له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ لیستی چواره‌من و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کوردیش ناکه‌ن چونکه‌ ئۆپۆزیسیۆنیش نوێنه‌ری نیوه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ که‌چی به‌ته‌مان ئه‌م جاره‌ به‌و په‌ڕپوتیه‌وه‌ بچن که‌رکوك خانه‌قین بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر کوردستان و پۆستی سه‌رۆك کۆماری وه‌ربگرن بۆ کورد؟.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌ی ئێوه‌ ته‌نها ده‌روێشه‌کانی خۆتان و ئه‌و که‌سانه‌ ی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ که‌ به‌ پاره ی دزراوی میلله‌ت ده‌متان ئاخنیون ئه‌گینا هه‌مو کوردێکی ووشیارو به‌ ئاگا ده‌زانێت چوار ساڵی داهاتوو وه‌رزی له‌ده‌ست دانی ئه‌و ده‌ست که و‌تانه‌یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کورد له‌ڕاپه‌ڕین به‌ده‌ستی هێنا چونکه‌ حکومه‌تی عێراق که‌وتۆته‌وه‌ سه‌ر سکه‌ی خۆیی و ئه‌مه‌ریکاش هاوینی داهاتوو هێزه‌کانی له‌عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌و وا خه‌ریکه‌ پاشماوه‌کانی به‌عس وعه‌ره‌بی سوننه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دبلۆماسی به‌ناوو ده‌م وچاوی جیاواز جارێکی تر دێنه‌وه‌ ناو حکومه‌ت و به‌رله‌مان وبه‌ توندی دژی ئه‌و ماف و ده‌ست که‌وتانه‌شن که‌ تا ئێستا له‌ده‌ست نه‌دراون له‌وانه‌ فیدراڵی بۆ هه‌رێمی کوردستان وناوچه‌ دابڕاوه‌کان ئیتر چۆن ده‌توانن درۆ له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆتان بکه‌ن و به‌ڵێنی درۆی پێ بده‌ن ، یاخود کێشه‌ی میلله‌تتان نیه‌و چاك لێ ی حاڵی بوون و به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌ی ئێوه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی به‌غداو کوردستان له‌ نێوان خۆتاندا دابه‌ش بکه‌ن .
من پێم باشه‌ ئێوه‌ دروشمه‌که‌تان بگۆڕن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باسی ماده‌ی 140و که‌رکوك خانه‌قین و سه‌نجار ده‌که‌ن که‌ بیگێڕنه‌وه‌ سه‌ر کوردستان، بچن باسی موه‌لیده‌ی کاره‌باو به‌شه‌ خۆراکی به‌سه‌رچوو و ته‌نکه‌ره‌ ئاوی خواردن و دروست کردنی زێرابی سندوقی بۆ میلله‌ت بکه‌ن . جه‌ماوه‌ر فێری داواکاری گه‌وره‌ مه‌که‌ن هه‌روه‌کو چۆن 18 ساڵه‌ به‌ ئاوو کاره‌باوه‌ کاتتان پێ کوشتووه‌و مه‌شغوڵتان کردووه‌ ئێستاش با هه‌روا بمێنێته‌وه‌. من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێوه‌ دواکه‌تووترین ووڵاتی ئه‌فه‌ریقاش پێ ی قایل نابێت و پێتان چه‌واشه‌ نابێت ئه‌گه‌رسه‌رنجی پێك هاته‌ی دیمۆگرافی و جوگرافیای ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت چه‌قی قورسایی ده‌سه‌ڵاتتان له‌ کوێ یه‌و بۆچی؟ له‌ کوێش له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ تڕۆ کراون و نه‌فره‌تتان لێ ده‌کرێت و بۆچی ؟
بۆیه‌ به‌ڕای من هیچ پێویست ناکات به‌ڵێنی درۆو به‌ جه‌ماوه‌ری هه‌زار جار خه‌ڵه‌تاوی خۆتان بده‌ن ودواتر بۆتان جێ به‌جێ نه‌کرێت چونکه‌ کورد تازه‌ وه‌رزی دروێنه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌ وه‌رزی له‌ده‌ست دانی ئه‌و مافانه‌ن که‌(مامه‌) 18 ساڵه‌ ده‌ڵێت هێشتا ده‌ڵه‌مه‌ن . ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ بێ سه‌رو به‌ره‌ی مامه‌ له‌هه‌موو قه‌یران و هه‌ڵبژاردنێکدا ئێوه‌ی پێ ده‌ترسێنێت ئه‌گینا شیعه‌ی عێراق ئه‌وانیش پێش ڕووخانی ڕژێم وه‌کو کورد ده‌چه‌وسانه‌وه‌و مافیان زه‌وت کرابوو ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا به‌ چاوی خۆتان بینیتان چۆن هه‌رهه‌موو مافه‌کانی خۆیان جارێکی تر ده‌سته‌به‌ر کرده‌وه‌و له‌ ده‌ستووردا چه‌سپاندنیان سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ش دوای 18 ساڵه‌ کوردستان ئازاد کراوه‌ ئێستا پێمان ده‌ڵێن مافه‌کانمان هێشتا ده‌ڵه‌مه‌ن‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە