کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی گیان بە جەستەی یەکێتی دا دێتەوە

Friday, 04/10/2013, 12:00






پەیمانی ستراتیژی نێوان دوو حیزبی دەسەڵاتداری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان جگە لەدابەشکردنی کورسی دەسەڵات و سەروەت و سامانی کوردستان و بۆدجەی نەوت لەنێوان هەردوو بنەماڵەی حوکمڕان شتێکی تر نەبوو. پەیمانی ستراتیژی بۆ گەل و نیشتمان شێرپەنجەیەکی کوشندەبوو چونکە پەیمانی ستراتیژی کرابووە بەدیلی شەڕی ناوخۆ واتە هەرکەسێك ڕەخنەی لەو هاوپەیمانێتی یە بگرتایە بەوە تاوانباریان دەکرد کەوا ئەمە حەزی لەشەڕی ناوخۆیە. پەیمانی ستراتیژی تەنها زیانی بۆ نیشتمان و خەڵکی کوردستان نەبووبەڵکو لایەنێکی ئەو هاوپەیمانیەی گەیاندۆتە لێواری مەرگ کە ئەویش یەکێتی نیشتمانیە.ئەوەی کە سودی لە هاوپەیمانی سترتیژی بینی تەنهاو تەنها پارتی بنەماڵە بوو چونکە توانی ئەو هاوپەیمانێتی یە بخاتە خزمەتی پارت و بنەماڵەکەیەوە لەڕێگەی ئەو هاوپەیمانێتی یەوە و لە غیابی تاڵەبانیدا توانی دەست بەسەر تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتدا بگرێت و وەکو ڤایرۆسێکی شێرپەنجە بچێتە ناو جەستەی یەکێتی یەوەو بیگەێنێتە لێواری مەرگ . سەرانی یەکێتی خۆیشیان چاک لەو ڕاستیە گەیشتون کە ئەو هاوپەیمانیە وای لە یەکێتی کردووە کە ببێتە حیزبی سێ یەم و چاوەڕوانی شکستی زیاتریش دەکەن بەڵام لەبەر خاتری بەرژەوەندیە مادی و کورسی دەسەڵاتی خۆیان مناڵەکانیان و کۆمپانیاو بازرگانیەکانیان نایانەوێت دوورو نزیك باس لەو هاوپەیمانێتی یە بکەن کە تەنها هۆکاری سەرەکی یە لە شکستهێنانی یەکێتی یەکەیان . ووردەکاری زۆر هەیە لەسەر هاوپەیمانی ستراتیژی باس بکرێن بەڵام زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیانە دەزانن بۆیە ناتوانم بچمە ناو ووردەکاریەکانی هاوپەیمانی ستراتیژی یەوە.
سەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی گروپی دەست ڕۆیشتوی مەکتەب سیاسی وەکو نەعامەیان لێ هاتووە وادەزانن ئەگەر خۆیان چاو لە شکستەکانی حیزبەکەیان بپۆشن و پاساوی بێ بنەمای بۆ بهێننەوە ئیتر کادیرە باڵاکان و جەماوەرە دڵسۆزو نوخبەکانی نا ویەکێتی پێ چەواشە دەبن. گروپی دەست ڕۆیشتوی ناو مەکتەبی سیاسی تازە ناتوانن بێ هاوپەیمانە گەندەڵ و تاڵانچیەکەیان بژین بەڵام کارەسات لەوەدایە پارتی بە گەندەڵی قەبارەی گەورە دەبێت و یەکێتیش بە گەندەڵی بچوك دەبێتەوە ٢٢ ساڵی ڕابووردوو ئەم ڕاستیەی سەلماند. ئەوەیش دەگەڕێتوە بۆ ئەم هۆکارەی لای خوارەوە.

جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەماوەرێکی تێکۆشەرو خەباتگێڕو شۆڕشگێرە وستراتیژێکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە هەرکاتێك لەو ڕێچکەیە لای دا وەکو ئەمڕۆ شکست دەهێنێت و لەناو دەچێت . بەپێچەوانەیشەوە جەماوەری پارتی تێکەڵەیەکە لە خەڵکی خیانەتکارو عەشیرەت و بنەماڵەو پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس لە جاش و موسستەشارو ئەمن و ئیستخبارات ئامانجی سەرەکی ئەمانە لەناو حیزبدا تەنها بۆ دزی و گەندەڵی و ڕاووڕووتە و هیچ ئامانجێکی نیشتمانی نەتەوەیی یان نیە.
هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراو هەروەکو خولەکانی تری هەڵبژاردن پارتی بنەماڵە لەڕێگەی تەزویری جۆراو جۆرەوە ٣٨ کورسی پەرلەمانی لەڕێگەی کۆمیسیۆنە کەی خۆیەوە کە سەرۆکەکەی ئەندامی ئەو حیزبەیە بۆ خۆی مسۆگەر کرد بەڵام کارەسات لەوەدایە پارتی بە شکستی هاوپەیمانەکەی خۆی کە یەکێتی یە ڕازی نابێت بەڵکو دەیەوێت ئەو تۆپەڵە جەماوەرەی کە ماویەتی ئەوەیش لەدەست بدات . پارتی چاك لەو ڕاستیە تێگەیشتوە کەوا ناتوانێت لەگەڵ گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن حکومەت پێك بهێنێت چونکە هەموو یاریەکان و گەندەڵیەوکانی پارتی بنەماڵە ئاشکرا دەبن بۆیە بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت هاوپەیمانە کلاسیک و ستارتیژیەکەی جارانی کەیەکێتی یە بەردەوام بێت لە دروست کردنی حکومەتی نوێ دا.
هەروەکو لەسەرەتادا باسم کەد پارتی بەگەندەڵی قەبارەی گەورەتر دەبێت ئیتر هیچ باکی نیە هاوپەیمانەکەی کە یەکێتی یە چی بەسەر دێت گرنگ ئەوەیە خۆی براوە بێت.
من لێرەدا پەیامێکی پڕ لە دڵسۆزی و نیشتمان پەروەریم بۆ ئەو حیزبە تێکۆشەرە هەیە کە خۆم ئەندامێکی گۆشکراوی سەرهەڵدانی ئەو حیزبە بوم و دڵم بۆی ئەسوتێ ئەویش ئەوەیە.
پارتی تەنها بەشکستی یەکێتی نیشتمانی ڕازی نابێت بەڵکو دەیەوێت تا دوا هەناسە ئەندامانی ئەو حیزبە لە خزمەتی پارتی بنەماڵەدا بن. پارتی چاك لەو ڕاستیە تێگەیشتووە کە هیچ لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن بەو مەرجانە ی پارتی ڕازی نابێت کە لە ڕاگەیاندنەکانیدا بڵاوی کردۆتەوە بۆیە بەهەر نرخێك بێت ئەو دەیەوێت کەوا هاوپەیمانە کلاسیکەکەی کە یەکێتی یە بەکار بهێنێت لەدروست کردنی حکومەتی ئایندەدا، بۆیە من هۆشداری دەدەمە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایەبەتی کاك عادل مورادو کاك چێنەری هاوڕێ ی زانکۆم و دەیانی کادیری هاوشێوەی ئەوان کەوا بە هیچ شێوەیەك ڕازی نەبن کەوا گروپە دەست ڕۆیشتوەکەی مەکتەبی سیاسی جارێکی تر تەسلیمی ئیرادەی پارتی بنەماڵە ببن و بچنە ناو حکومتێکی بنەماڵەیی . ڕاستە یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا بۆتە حیزبی سێ یەم بەڵام یەکێتی ئێستا دەتوانێت ڕۆڵی گەورەو کاریگەر ببینێت ، یەکێتی دەتوانێت تۆڵە لە پارتی بنەماڵە بکاتەوە بەوەی کە بچێتە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن و لەگەڵ سێ حزبەکەی تر یەك کوتلەی پەرلەمانی پێك بهێنێت ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆن دەیدات بە یەکێتی نیشتمانی زۆر لەوە زیاترە کە پارتی دەیداتێ . بۆیە لەم کورتە ووتارەدا تەواوی ئەندامانی یەکێتی ئاگادار دەکەمەوە زۆر بە هوشیرانە بیر بکەنەوەو بە ئیغرائاتەکانی پارتی هەڵ نەخەڵەتێن ئەوەی لەگەڵ پارتیدا هاوپەیمانی بکات لەشکست بەولاوە هیچی تر ناچنێتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە