کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی وه‌کومناڵی زۆڵ وایه‌

Thursday, 09/08/2012, 12:00







ماوه‌یه‌که‌ لێره‌و له‌وێ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ سێبه‌ره‌کانی پارتی باس له‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرێت، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی مافێکی خۆرسکی نه‌ته‌وه ی کورده‌و ئاواتی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزونیشتمان په‌روه‌ره‌دره‌نگ یازوو هه‌رده‌بێت ئه‌و ئاواته‌ به‌دی بێت.ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یهێشتووه‌ تاکو ئێستا به‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌ بگات ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهانن به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا‌و ڕۆژ ئاوا.ئێمه‌ی کورد نابێت دوای ئه‌و قسه‌ عه‌شایریه‌ کۆنه‌ بکه‌وین که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ ته‌نها ده‌وڵه‌تی کوردیمان ده‌وێت خوای ده‌کرد له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌یتانیش بێت. به‌ڕای من خه‌ڵکانی دڵسۆزو کورد په‌روه‌رو ڕۆشنبیر ته‌سلیمی ئه‌م بۆچونه‌ بازاڕیه‌ نابن به‌ڵکوئه‌وه‌ش به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی چ سه‌رکرده یه‌ك و چ نیشتمان په‌روه‌رێك ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ دایك بێت .
ده‌وڵه‌تی کوردی چیتر خه‌و نیه‌و بۆته‌ واقع ئه‌گه‌رکۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌لێك بووبێت بۆ ڕزگار بوونی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ژێر ده‌سته‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وا به‌هاری عه‌ره‌بی ونه‌خشه‌ ڕێگای ڕۆژهه‌ڵه‌تی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌(الشرق الاوسگ الکبیر)به‌هاری دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردیه‌ به‌ڵام چ جۆره‌ ده‌وڵه‌تێکی کوردی و له‌سه‌ر ده‌ستی کێ؟

به‌ڕای من دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی وه‌کو ئه‌و پیاوه‌ وایه‌ که‌خۆی تۆوی پیاوه‌تی نیه‌وناتوانێت مناڵ بخاته‌وه‌ ده‌چێت پاره‌ ده‌دات که‌ سپێرمی نێرینه‌ی بۆ لوقاح بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی ببێت ئه‌و مناڵه‌ چه‌ند ڕه‌وایه‌ به‌و پیاوه‌ بڵی باوکه‌ ئه‌وه‌نده‌ش به‌و خه‌ڵکه‌ ڕه‌وایه‌ به‌ بارزانی بڵێن سه‌رۆك . دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی کفره‌ به‌سیاسه‌ت گاڵته‌ جاریه‌ به‌ کورد خیانه‌ته‌ به‌نه‌ته‌وه‌ نه‌فره‌تکردنه‌ به‌ گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال شه‌رمه‌زار کردنی هه‌شتا ساڵ خه‌باتی گه‌لێکی سته‌مدیده‌یه‌. له‌وانه‌یه‌ که‌سێك بپرسێت تۆ بۆ هێنده‌ توند ڕه‌وودژ به‌و پرۆژه‌یه‌ی یاخود ڕه‌شبینی تۆ له‌ چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ؟
له‌وه‌ڵامدا بۆچونی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیم هه‌یه‌ که‌ زۆر به‌ نه‌گونجاوو بگره‌ به‌ خیانه‌تیشی ده‌زانم که‌ کاری وا ڕووبدات.

پێش هه‌موو شتێک سه‌رکرده‌یه‌ك که‌ جاڕی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بدات ده‌بێت که‌سێکی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر بێت که‌ بارزانی ئه‌م مه‌رجه‌ی تێدا نیه‌ چونکه‌ بارزانی که‌سێکی عه‌شایره‌ وله‌وه‌شی تێپه‌ڕاندووه‌ خیڵه‌کیه‌ . دووه‌م سه‌رۆکی ووڵات ده‌بێت خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کردبێت ئه‌و به‌درێزایی مێژووبه‌درێژایی خه‌باتی سیاسی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ده‌یان جار خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان ئه‌نجام داوه‌ له‌وانه‌ 31 ی ئاب کاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆ له‌شکر کێشی تورکیا بۆ سه‌ر یه‌کێتی و په‌که‌که‌ له‌ 1997 کاره‌ساتی هه‌کاری و هتد. سێ یه‌م سه‌رۆکی ووڵات ده‌بێت گیانی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا بێت واته‌ به‌یه‌ك چاو بێ جیاوازی سه‌یری هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی بکات بارزانی نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ ناکات به‌ڵکو وه‌کو دوژمنی سه‌ر سه‌خت سه‌یری خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌کات.
چواره‌م ده‌سبێت سه‌رۆکی ووڵات که‌سێك بێت هیچ تاوانێکی نیشتمانی خیانه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت و له‌ڕووی یاسایی یه‌وه‌ بێ تاوان بێت و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تی به‌ تاڵان نه‌بردبێت و نه‌ی دزی بێت . به‌ڵام بارزانی ئه‌گه‌ر دادوه‌ره‌کان ودادگاکان داوای جه‌ماوه‌ر وه‌رگرن له‌سه‌ر بارازنی ده‌بێت هه‌موو دادگاکانی هه‌رێم سه‌ر قاڵ بن بۆ دادگایی کردنی بارزانی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ میلله‌تی کوردی ئه‌نجام داوه‌.له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌و ده‌یان هۆکاری تر بارزانی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ خه‌ونیشدا باسی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات نه‌وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ڕیکلامی بۆ بکات و مێشکی جه‌ماوه‌ری پێوه‌ خه‌ریك بکات.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە