کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


مرۆڤە ترسنۆکەکان بە تەنەکە جورئەت بکە بەدەمیاندا قوتی نادەن

Monday, 29/04/2013, 12:00







مرۆڤی کۆیلەو ترسنۆك هەرگیز ناتوانێت لەژینگەیەکی ئازادو سەبەخۆدا بژیت بەڵکو دەبێت هەمیشە کەسێکی پیرۆز لەسەروی خۆیەوە هەبێت سوجدەو کڕنۆشی بۆ بەرێت. کاتێك شێخێك دەمرێت ئەوەندە دەروێشێکی ساویلکە قوڕی بۆ دەپێوێت و بۆ ی دەگریت مناڵەکانی خۆی هێندە فرمێسکی بۆ ناڕێژن. کاتێك ئاغایەك لەکۆڵ هەژاران دەبێتەوە ئەوەندە نۆکەرو پیاوەکانی ئاخی بۆ هەڵدەکێشن وخەفەتی بۆ دەخۆن هێندە ژنەکەی خۆی بۆی دڵگران نابێت . کۆیلەکانی کۆمەڵگا ئەوەندە نزم بچوکن هەموو شتێك لەسەرووی خۆیانەوە بە گەورە دەزانن.کۆیلەکانی ناو پارتی ئەوەندە نزم و بچوکن ئەوەندە بێ جورئەتن ئەوەندە گەمژەن
پێ یان وایە بارزانی فریشتەیەکەو لە ئاسمانەوە هاتووە جیڤارایەکەو دروست نابێتەوە غاندیەکەو حەوت سەد ملیۆن هیندی لەدەست بەریتانیا ڕزگار کردووە.
ماوەیەکە کۆیلەکانی بنەماڵەی بارزانی لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و پەرلەمان ووەزیرەکانیان مەسعود بارزانیان کردە مرۆڤێکی دانسقەو دەگمەن وا پێناسەی دەکەن کە بە دانیشتنی ئەو یان بە کۆتایی دەسەلاتی ئەو ئیتر قیامەت ڕوودەدات یەكێك پێ ی وایە بەدیلی نیە یەکێکی تر پێ ی وایە زەرورەتە بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان و یەکێکی تر دەڵێت دەبێت بە دونیایەك منەت و بە خۆشحاڵی و لێ پاڕانەوەوە سەرۆک هەڵ بژێرینەوە. هەرهەموو ئەم لێ دوانانەی کۆیلەکانی بنەماڵەی بارزانی بێجگە لەترس و ماستاو کردن بۆ بنەماڵەی بارزانی و خۆبجوكکردنەوە بەرامبەر بە سەرۆکەکەیان بەولاوە هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێت.ئەگینا کەسایەتی بارزانی ئەوەندە قێزەون و لەکە دارو تاوانبارە مرۆڤ لەئاست تاوان و خیانەتەکانی ئەودا هەست بەشەرمەزاری دەکات ئیتر دەبێت بۆچی ئەم کۆمەڵگایە هێندە نەزۆك بێت کەسایەتیەکی وای تێدا نەبێت کاندید بێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێم. ئایا کۆیلەکانی بنەماڵەی بارزانی بە ئاشکرا سوکایەتی ناکەن بە تێکڕای کۆمەڵگا کاتێك دەڵێن کەوا بارزانی بەدیلی نیە. بە بۆچونی من مرۆڤی کۆیلە هەرکۆیلەیە ئەوانە کە ئەمڕۆ دەڵێن بارزانی بەدیلی نیە ئەگەر بێت و بارزانی بشمرێ دەڵێن لەناو کوردستاندا جێگرەوەی نیە تەنها جەنابی کاکە مەسروری کوڕی نەبێت واتە کێشەی کۆیلەکانی بنەماڵە بون و نەبوونی بەدیل نیە بەڵکو لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ئەوەندە خەسێنراون و کۆیلە کراون سوکایەتیەن پێ کراوە هەرگیز جورئەت ناکەن لەم بارودۆخەدا بێدەنگ بن وڕاو هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ کێشەی کاندیدی سەرۆکەکەیان دەرنەبڕن هەربۆ یە لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان و ماڵپەڕە ئەهلیەکاندا ڕاوو بیروبۆچونی خۆیان دەردەبڕن کەوا بارزانی هەرخۆی بەدیلی خۆیەتی .
منیش بەوکۆیلانەی پارتی دەڵێم ئەگەر پارەو پولی هەموو دونیا هی ئێوە بێت ساتێك ئازادی سەربەستی ناهێنێت لەدەرەوەی ئەو ژینگەیەی ئێوەی تێدا دەژین واتە لەناو پارتیدا بۆیە زۆر ڕاستگۆیانە پێتان دەڵێم ئێوەی کۆیلەو ترسنۆك ئەگەر بەتەنەکە جورئەت و ئازادی بکەن بە قورگتانە قوتی نادەن .









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە