پێ ده‌چێت مه‌سعود بارزانی شه‌ڕی براکوژی له‌کوردستانی سوریا هه‌ڵبگیرسێنێت
Saturday, 21/07/2012, 12:00
هه‌موو کوردێکی ڕۆشنبیروبه‌ئاگا ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که مه‌سعود بارزانی زۆر به‌ئاشکراو بێ شه‌رمانه جاشیه‌تی ووه‌لای خۆی بۆ تورکیا یه‌ك لا کردۆته‌وه و هه‌رچی ئه‌ردوغان ئه‌مری پێ بکات بێ سێ و دوو بۆی ئه‌نجام ده‌دات.
کوردی ڕۆژئاوا واته کوردستانی سوریا به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیه‌وه تاکو ئێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستووه‌و نه‌بونه‌ته دارده‌ستی هیچ ووڵاتێکی دوژمن . ئه‌گه‌ر چی له کوردستانی ڕۆژئاوا چه‌ند حیزبێکی کوردی هه‌ن به‌ڵام کاریگه‌ریترینیان یه‌کێتی دیموکراتی کوردستانه (په یه ده) که له‌سه‌ر ڕێبازی په‌که‌که شۆڕش ده‌که‌ن دیاره پارتی دوژمنی سه‌ر سه‌ختی ئه‌و پارته تێکۆشه‌ره‌یه.تورکیا‌و پارتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌وا چه‌ند حیزبۆکه‌یه‌کی بچوك پڕچه‌ك بکه‌ن و بیان نێرنه کوردستانی سوریا هه‌ربۆیه له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئه‌مڕۆ هه‌واڵێك بڵاو بووه‌وه که گوایا 650 کوردی ڕۆژئاوا به‌چه‌که‌وه له شاری دهۆکه‌وه به‌ره‌و کوردستانی ڕۆژئاوا به‌ڕێ که‌وتوون.
به‌ڕای من هیچ به‌دووری نازانم که‌وا تورکیا‌و پارتی کۆمه‌ڵێك کوردی ڕۆژئاوا به پاره‌و چه‌ک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن وبیاننێرنه‌وه بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا‌و بیان که‌ن به گژ پارتی یه‌کێتی دیموکرات کوردستانی وولاتپارێزوبه‌مه‌ش شه‌ڕێکی ناوخۆ له به‌شێکی تری کوردستانی گه‌وره به‌رپا ده‌کات.به‌م شێوه‌یه بارزانی خیانه‌تێکی تری گه‌وره ی نه‌ته‌وه‌یی تۆمار ده‌کات . بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م کوردانی ڕۆژئاوا ده‌که‌م که به قسه‌و پاره‌و چه‌کی مه‌سعود بارزانی فریو نه‌خۆن و ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار له کوردستانی باشور ئه‌نجامیان دا ئه‌وان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن چونکه بارزانی دوژمنی کورده وهه‌رچی خێروو خۆشی ئه‌م میلله‌ته‌ی تێدا بێت ئه‌م دژی ده‌وه‌ستێت. پارتی هه‌رگیزحه‌ز ناکات و ڕێگه نادات حیزبێکی کوردی ووڵاتپارێز هاوشێوه‌ی په‌که‌که له کوردستانی ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌دات که‌وا حیزب و گروپی سه‌ر به‌خۆی و تورکیا له کوردستانی سوریادا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت . بۆیه پێ ده‌چێت له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا پارتی شه‌ڕێکی ناوخۆی خوێناوی له‌نێوان پارته کوردیه‌کانی ڕۆژئاوا هه‌ڵبگیرسێنێت که ببێته هۆی کوشتنی هه‌زاران لاو‌و ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری پارچه‌یه‌ک له‌کوردستانی گه‌وره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست