خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه
Thursday, 08/04/2010, 12:00
تاڵه‌بانی تا کۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رۆك کۆماره، به‌ڵام ئه‌و ده‌خوازێ، که چوار ساڵی تریش ببێته‌وه به‌سه‌رۆك کۆمار.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی 7 / 3 / 2010 که حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و چه‌ند حیزبێکی تر لیستی کوردستانیان پێك هێنا، ئه‌م له‌ناو ئه‌و لیسته کوردستانییه‌دا وه‌ك سکرتێری یه‌کێتی هیچ داخوازیه‌کی نییه، جگه له‌وه‌ی که هه‌موویان به گۆڕانیشه‌وه ده‌نگی پێ بده‌ن تا خولێکی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك کۆماری عێراق، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێرانیش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه، تاوه‌کو ئه‌وان پشتگیری لێبکه‌ن ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ریدا واز له کێشه‌ی که‌رکوك و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بهێنێت.
به‌پێ ده‌ستووری عێراقی ماده‌ی 69 هیچ کاندیدێکی سه‌رۆك کۆمار بۆی نییه له‌دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی زیاتر خۆی بپاڵێوێت، به‌م پێیه‌ش جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ساڵی 2004 له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا، به‌رله‌مانی عێراق تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ کرده سه‌رۆك کۆمار و دووه‌م جاریش له‌ساڵی 2005 یشدا ناوبراو بۆ هه‌مان پۆست خۆی کاندید کردۆته‌وه و بووه‌ته‌وه به‌سه‌رۆکی عێراق، که‌واته خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆک کۆماری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عیراق چاوپۆشی له‌و ده‌ستوره بکات، مانای وایه له عیراقدا ده‌ستورێک نییه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش ڕیزی لێبگیرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست