پارتی بۆتە لانکی مرۆڤی گەمژەو خیانەتکارلە کۆمەڵگای کوردیدا
Wednesday, 13/02/2013, 12:00
لەکاتێكدا حیزبێك خاڵی بێت لە ستراتیژی نیشتمانی و نەتەوەیی و مێژووی سیاسی پڕ بێت لە خیانەت وزوڵم و ستەمکاری بەرامبەر بە میللەتەکەی خۆی دەبێت چاوەڕی ی چ دەسکەوتێك و چ خێرو خۆشیەکی لێ بکرێت بۆ جەماوەری کوردستان . پارتی ئەو حیزبەیە کە هەردەم سودی لە دواکەوتووی و ناهوشیاری کۆمەڵگای کوردی بینیوە وهەردەم لانکێکی گەرم و گوڕ بووە بۆ مرۆڤە خینەتکاروگەمژەکانی کۆمەڵگای کوردی .
ناگەڕێمەوە بۆ مێژووی دروست بوونی ئەو حیزبە بەڵکو تەنها لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وە دەست پێدەکەم.
ساڵی ١٩٩١ لە ئۆردوگاکانی ئێران بووین دەنگۆی هێرشی هاوپەیمانەکان هەبوو بۆ سەر عێراق ئەو کات یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوتە جموجۆڵ ودەستە دەستە پێشمەرگەکانی لەئۆردوگاکانی ئێرانەوە بەرەو قاسمە ڕەش دەبردوو مانۆڕی پێ دەکردن ، لەلایەکی تریشەوە لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانیەوە لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان پەیامی دەنارد بۆ جاش و موستەشارەکان کەوا لەکاتی ڕوودانی هەر هێرشێك بۆ سەر عێراق ئەوان هەڵوێستی نیشتمانی خۆیان بنوێنن و ڕووبەڕووی پێشمەرگەو جەماوەر نەبنەوە ئەم ووتانەی من ڕاستیەکی مێژوویین و زۆربەی خەڵکی کوردستان لێ ی ئاگادارە بەتایبەتی خەڵکی ئاوارەی ئوردوگاکان. کەچی لەم لایشەوە پێشمەرگەو ئەندامانی پارتی گاڵتەیان بە یەکێتی و ڕێکخستنەکانی دەکرد کە گوایا جەماوەر هەڵدەخەڵەتێنن وهەرگیز هێرش بۆ سەر عێراق ڕوونادات بەرپرسەکانی پارتی بەجۆرێك لە کەرەج و تاران بنیان داکوتابوو هەر هەموویان خەریکی بزنس بوون و بازرگانیان دەکرد بۆیە هەرگیز خۆش حاڵ نەبوون کە لێ یان تێك بچێت و بگەڕێنەوە کوردستان بەڵگەشم بۆ قسەکانم ئەوەیە کەڕاپەڕینیش کرابوو مەسعود بارازانی نەیدەوێرا بگەڕێتەوە بۆ کوردستان تاکو تاڵەبانی چوو بەدوایداو بەزۆر هێنایەوە.
لە دوای ڕاپەرین موستەشارەکان و جاشەکانیان چیان لێ هات.
هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن کەوا موستەشارو چەکدارەکانیان وەهەروەها زۆربەی میلیشیەچەکدارەکانی ڕژێمی سەدام کە دەستێکی باڵایان هەبوو لە کارەساتی ئەنفال و قات و قڕ کردنی خەڵکی کوردستان هەرهەمویان چونە ناو هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتیەروە بە ڕێژەی لە ٢٠% بۆ ناو یەکێتی لە ٨٠% یشیان بۆ ناو پارتی . ڕاستە ئەم جاش و موستەشارانە هەرهەمویان خەڵکی خراپ نەبوون بەڵکو بارودۆخی شەڕی ئێران و عێراق ئەو هەلەی بۆ ڕەخساندبوون بەلام زۆرینەیان خەڵکانی خراپ و خیانەتکارودژ بە شۆڕشی میللەتی کوردبوون. پارتی بێ لێکدانەوەو بێ هیچ دوودڵیەك بوە داڵدەدەرو لانکی ئەو هەموو پیاو خراپ و تاوانبارانە کە دەیانی وەکو(تەحسین شاوەیس و قالە فەرەج و حەمەخانی حاجی داراوقاسم ئاغای کۆیە عەباسی باڵوڵ ئاغای) تێدابوو کەدەستیان سوربوو بە خوێنی سەدان هاوڵاتی کورد.
خانەوادەی شەهیدان و ئەنفلکراوەکان چەندین جار داوای دادگایی کردنی ئەو موستەشارانەیان کردووە کە بە ئاشکراو بەبەرچاوی جەماوەری کوردستانەوە بەشداری کارەساتی ئەنفالیان کردووە کەچی پارتی گوێ بۆ داواکاریەکانیان ناگرێت و بە پێچەوانەوە دەیان پۆستی بەرزی سەربازی و ئیداری بەوانە بەخشیوەومانگانە جگە لە موچەی خەیاڵی دیواخانانەو پیاوماقوڵانەشی بۆ بڕیونەتەوە.
ئەی گەمژەکانی کۆمەڵگا لە کوێن:
ڕۆڵی گەمژەکانی کۆمەڵگا کەمتر نیە لە ڕۆڵی جاش و موستەشارەکانی سەردەمی ڕژێم چونکە لەسەردەمی ئارامیداو لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی گەمژەکان چارەنووسی سیاسی کۆمەڵگا دیاری دەکات دەنگی گەمژەکان بڕیار دەدات کێ دەبێتە خاوەنی بڕیاری سیاسی بۆ ماوەی خولێکی هەڵبژاردن. کەواتە گەمژەکان کێن و لەژوانگەی کام حیزبی سیاسیدا بارگەو بنەیان هەڵداوە.
مرۆڤی گەمژە ئەو کەسەیە کەخاوەنی ئیرادەی خۆی نیە. مرۆڤی گەمژە ئەو کەسەیە کە پاشکۆی شێخ و پاشکۆی سەرۆك خێڵ و عەشیرەت و پاشکۆی ڕیش سپی و دەم ڕاستەکانە . مرۆڤی گەمژە کەسانێکن دەنگەکانیان دەفرۆشن بە بەتانیەك و مەنجەڵێکی چێشت لێنان یاخود بە موچەیەکی سەد هەزاری یاخود زیاتر. گەمژەکانی کۆمەڵگەی کوردی خەڵکانێکن کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە دەسەڵاتێکی ئیلاهی و خوایی دەزانن ودەبێت ئەوان پەیڕەوی بکەن . گەمژەکانی کۆمەڵگە ئەو کەسە هەژارو داماوانەن کە عەرەبانچین و تەماتە فرۆش و میوەفرۆش و کرێکاری ڕەش و ڕوتن کە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەرپرسەکانی کۆمیتەو ناوچەی هەردوو حیزب تەنها بە دەعوەتێکی نیوەڕۆی چێشتخانەیەک دەنگەکانیان پێ دەدەن و دوایی بەرەڵایان دەکەن لەگەڵ یەك دونیا ڕێزولێ بوردنم بۆ کەسە ووشیارەکانی ناو ئەو چین و توێژە کە ناوم هێناون و خاوەنی ئیرادەی پۆڵاینی خۆیانن. کۆمەڵگای کوردی لێوان لێوە لە مرۆڤی گەمژە و نەخوێندەواری بێ ئاگا لەمافەکانی خۆی. ئەوەی کە بۆتە هۆی درێژبونەوەی تەمەنی دەسەڵات چەك و جبەخانەو سەرباز و پارە نین بەڵکو بێ دەنگی مرۆڤە گەمژەکانی کۆمەڵگایە. مرۆڤی گەمژە ئاشنا نیە بە مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی خۆی مرۆڤی گەمژە ئەگەرشتێکی بچوك لەمافەکانی خۆی پێ بدرێت یاخود موچەیەکی بچوکی بۆ ببڕێتەوە وا دەزانێت دەسەڵات خێری پێ دەکات چونکە ئاشنا نیە بە مافە سەرەتایەکانی خۆی.درۆ ناکەم ئەگەر بڵێم لە ٩٠% ی مرۆڤە گەمژەکانی کۆمەڵگای کوردی لەلای پارتین. ئەم بۆچونەشم لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنێکی خۆمەوەیە کەلەسەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەستم کەوتووە.
بارزانی بە دەنگی گەمژەکان بوو بە سەرۆکی هەرێم:
لە ئەدوەلف هیتلەریان پرسی لەلای تۆ بێ قیمەترین کەس کێ یە؟ لەوەڵامدا ووتی ئەو کەسانەن کە لەداگیرکردنی ووڵاتەکەیاندا هاوکاریان کردم ئەگەر قسەکەی هیتلەر پێوەرو هەڵسەنگاندن بێت بۆ کەسایەتی سەرکردەی سیاسی کەواتە ئەو کەسانەی کە دەنگیان بە مەسعود بارزانی داوە هەرهەمویان گەمژەن چونکە بارزانی بە بەرچاوی کوردو هەموو جیهانەوە چەندین جار هاوکاری لەشکری دوژمنانی کوردی کردووە بۆ سەر ووڵاتەکەی خۆی ئەمە بێجگە لە ٣١ ی ئاب کە خۆی پێش لەشکری بەعس کەوت و لەسەر داوای خۆی هەولێر پایتەختی کوردستانی پێ داگیر کرد.
کەواتە مافی خۆمان نیە ئەگەر بڵێن لە ٧٠% ی خەڵکی کورستان واتە بەڕێژەی دەنگەکانی بارزانی خەڵکی کوردستان کەسانی گەمژەن.
بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەکی وورد کە لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانم کردووە دەرئەنجام گەیشتومەتە ئەوقەناعەتەی کە گەورەترین هۆکاری چەقبەستووی بارودۆخی سیاسی کوردستان نەدەسەڵاتەو نە ئۆپۆزیسیۆن بەڵکو هۆکاری بنەڕەتی و سەرەکی گەمژەیی جەماوەری کوردستانە کە ڕێژەیەکی زۆر بەرز لەجەماوەر بێ ئاگان و خاڵین لەهووشیاری سیاسی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی و خاوەنی ئیرادەی خۆیان نین . ٢٢ ساڵە دەسەڵاتی کوردی کار لەسەر گەمژە کردنی کۆمەڵگا دەکات ٢٢ ساڵە دەسەڵاتی کوردی نەیهێشتووە تاکی کۆمەڵگا خاوەنی ئیرادەی خۆی بێت و ووشیار بێتەوە میللەت ئەو هەموو زوڵم و ستەم و دزی و تاڵانیەی دەسەڵات دەبینێ کەچی پاڵی لێ داوەتەوەو نقەی لێوە نایەت. ئەو هەموو خیانەت و کلك گرێدانەی هەردوو عیزبی دەسەڵاتدار دەبینێت لەگەڵ دووژمنەکانیدا کەچی میللەت هیچ هەڵوێستێکی نیەو خۆی بێ دەنگ کردووە . کەواتە حەقە بڵێین کەوا دەسەڵات بەتایبەتی پارتی بوونەتە لانکی مرۆڤی گەمژەو خیانەتکار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست