کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ورامان ده‌نگ بده‌ن به‌ شه‌یتان، نایده‌ن به‌ لیستی کوردستانی

Monday, 13/07/2009, 12:00


چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌ندێك سیخوڕو خۆفرۆش له‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه قشبه‌ندی له‌وانه‌ شێخ عه‌فان و شێخ محسین وکوڕی شێخ عوسمان له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ دژی لێدوانه‌کانی شێخ عبدالرحمن شێخ ئه‌حمه‌د که‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنی گۆڕان دای، که‌وتوونه‌ته ماستاو کردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ ناوی هه‌ورامانه‌وه‌ لێدوان ده‌ده‌ن و به‌یعه‌ت بۆ ده‌سه‌لات ده‌که‌ن. ئێمه‌ وه‌کوجه‌ماوه‌ری هه‌ورامان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان نیه‌ به‌ ئه‌و سیخوڕانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ کاسه‌لێسی به‌عس بوون له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا ته‌سلیمی ئیراده‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوون بۆ پله‌و پایه‌و ده‌سه‌لات و کورسی ته‌نها خه‌ریکی کاری ئاینی و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بوون ، که‌چی به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێکیان بۆ پاره‌و ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌ کاسه‌لێسی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ئه‌وانه‌ ناتوانن به‌ ناوی خه‌ڵکی هه‌ورامانه‌وه‌ لێدوان بده‌ن چونکه‌ ئێمه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌روێش و موریدی ئه‌وان نین به‌ڵکو ڕقیشمان له‌ کاری ده‌روێشییه‌. خه‌ڵکی هه‌ورامان به‌ تایبه‌تی خه‌ڵکی بیاره‌ ته‌عدای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی بیر ناچێته‌وه‌ که‌ له‌ساڵی 1974 له‌ خه‌ڵکی هه‌ورامانیان ده‌کرد به‌ تایبه‌تی شه‌هید کردنی تێکۆشه‌ری سه‌رکرده‌ شه‌هید که‌مالی ئه‌حه‌ ڕووش که‌ به‌ده‌ستی خائین و خۆفرۆشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی عه‌بدالوه‌هاب ئه‌ترووشی به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ پیلانی پارتی بنه‌ماڵه‌ به‌ ڕۆژی نیوه‌رۆ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌ورامانه‌وه بێ ڕه‌وشتانه‌‌ تیرۆری کرد. لێدوانه‌کانی شێخ عه‌بدالرحمان شێخ ئه‌حمه‌د لێدوانێکی به‌رپرسانه‌یه‌و ئێمه‌ وه‌کو خه‌ڵکی هه‌ورامان هه‌ر هه‌موومان ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ین چونکه‌ ته‌نها به‌ گۆڕان دواین سیخوڕی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان وه‌ده‌ر ده‌نرێن و ده‌سه‌ڵاتیان کۆتایی پێ دێت.
له‌ کۆتایدا به‌ ڕۆشنبیران و تێکڕایی چین و توێژه‌کانی هه‌ورامان ده‌ڵێم ده‌نگ بده‌ن به‌ شه‌یتان نه‌یده‌ن به‌ یه‌کێتی و پارتی.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە