کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پاره‌ی دزراوی نه‌وتی میلله‌ت بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵکی چه‌واشه‌و نه‌گبه‌ت

Sunday, 17/05/2009, 12:00


ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان ڕووده‌دات به‌داخه‌وه‌ له‌دواکه‌وتووترین ووڵاتی دونیادا نامۆیه‌. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆی قه‌بوڵ ده‌کات له‌ گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تکاری خه‌ڵکی سۆماڵ و ئه‌ڤغانستانیش له‌ سه‌رکرده‌کانی خۆیانی قه‌بوڵ ناکه‌ن. ئاخر سه‌یره‌ به‌به‌رچاوی خودی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌له‌یه‌ن ئه‌و دو حیزبه‌وه‌ له‌ پاره‌ی به‌شه‌ خۆراك وبه‌ شه‌ پرۆژه‌ی میلله‌ت ده‌دزن و پاشه‌که‌وتی ده‌که‌ن و له‌ ڕۆژانی ته‌نگانه‌و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌ هه‌ڵوێستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌ت گوزاریان به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ت لاوازه‌ بۆ کڕینی کورسیه‌کانی به‌رله‌مان وده‌نگی خه‌ڵکی گه‌مژه‌و چه‌واشه‌ به‌کاری ده‌هێنن، هه‌تا درێژه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆری خۆیان بده‌ن .

بۆچی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌خی بووه‌ له‌ پێش که‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کاندا
گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی کردن و ئیهانه‌ کردن به‌ جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ درێژایی یه‌ك خولی به‌رله‌مان که‌ چوار ساڵ ده‌کات ده‌سه‌ڵات چوار داواکاری خه‌ڵکی کوردستان جێ به‌جێ نه‌کات ودزیان لێ بکات و بێ حورمه‌تیان پێ بکات و پێشێلی مافه‌ سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بکات . که‌چی که‌ دوو مانگی بمێنێت بۆ هه‌ڵبژاردن زۆر بێ شه‌رمانه‌ به‌ سه‌رۆك و به‌رپرس وکادره‌کانیانه‌وه‌ بێنه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌رو ده‌ست بکه‌ن به‌ به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی میلله‌ت به‌سه‌رکادره‌ دزه‌کانیاندا ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ بلۆك به‌سته‌ دۆلاریان له‌ پاره‌ی خه‌ڵکی ڕه‌شوورووت دزیوه‌ هه‌تاکوئه‌و ڤێلایانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ بیکه‌ن به‌ چوار قات و پێنج قات یاخود ژنی دووه‌م سێ یه‌م بهێنن . دواتر کڕینی وه‌لای سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌ خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌مژه ‌و کۆیله‌کان یاخود شێخه‌ خاوه‌ن ده‌روێش و ته‌کیه‌کان که‌ به‌هه‌زاران خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وارو خه‌واڵویان له‌ده‌ورو پشته‌ بۆ کڕینی ده‌نگه‌کانیان له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا که‌ ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت ته‌ڵاقیشیان به‌ده‌ستی ئاغا و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و شێخه‌کانه‌. وه‌هه‌روه‌ها بریاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی له‌ناکاوو بێ پلان و به‌رنامه‌ به‌ پێی جوگرافیای ناووچه‌کان. هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی یه‌کێتی بڕیاری کۆمه‌ڵێك خانوو بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفالی گه‌رمیان و لێدانی بیری ئیرتیوازی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك وکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ بۆ چه‌ند ناووچه‌یه‌کی تر بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن. یاخود ئاشت کردنه‌وه‌و بانگ کردنه‌وه‌ی ئه‌و کادرانه‌ی که‌ به‌ درێژایی ساڵانی ڕابووردوو ده‌رکراوون و په‌راوێزکراون که‌چی ئێستا به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وه‌ بانگ ده‌کرێن و خه‌ڵات و بار بوو ده‌کرێن ته‌نها بۆ کڕینی ده‌نگی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان .ئه‌م سیناریۆیانه‌ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی خیانه‌تکار به‌ گه‌ل و نیشتمان ده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لێکی نه‌خوێنده‌وارو چه‌واشه‌.

کێن ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگ و وه‌لای خۆیان ده‌فرۆشن؟
دیارده‌ی ده‌نگ و وه‌لاو فرۆشتن دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون و پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ و ته‌نها له‌ سیسته‌مه‌ دیکتاتۆره‌کان و ووڵاته‌ دواکه‌وتووه‌کاندا بوونی هه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا هه‌ر زۆر که‌مه‌ که‌چی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی کورددا ئێستا وه‌رزی گه‌شه‌پێدانیه‌تی. ده‌نگ فرۆشتن کارێکی پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ پێ ی هه‌ڵده‌ستن که‌ که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یان نیه‌ ویژادن و مرۆڤایه‌تی وئیراده‌ی ئازاد لای ئه‌وانه‌ ته‌نها پاره‌ و پول وده‌وڵه‌مه‌ندیه، کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست و چ جۆره‌ حوکمێك ده‌کات له‌لای ئه‌وانه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌وان پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندیان پارێزراو بێت. ئه‌مانه‌ش بێزراوترین و بێ ڕه‌ووشترین چین و توێژی کۆمه‌ڵگای کوردین له‌وانه‌ جاش و موسته‌شاره‌کان ئاغاو شێخه‌کان سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌کان به‌ناو ڕۆشنبیره‌ قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بۆ ئه‌و که‌مینه‌ باشه‌ی که‌ له‌و چین و توێژه‌دا ناووم هێناون چونکه‌ که‌مینه‌یه‌ك هه‌ن که‌ خه‌ڵکانی باش و خاوه‌ن که‌رامه‌ت و هه‌ڵوێستن.

ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌زیشت له‌ پاره‌ بێت ده‌کرێ وه‌ری بگریت و ده‌نگیش به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌یت
وه‌کو ئاماژه‌مان پێدا ده‌نگ فرۆشتن کارێکی نامرۆڤانه‌و پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت حه‌زی له‌ پاره‌ بێت ونه‌توانێت ئه‌و کاره‌ نه‌کات ئه‌وا با پاره‌که‌ وه‌ربگرێت به‌ڵام ده‌نگ نه‌دات به‌ ده‌سه‌ڵات چونکه‌ ده‌نگ دان به‌ شێوه‌یه‌کی نهێنیه‌و که‌س ناتوانێت ئاگای له‌ ده‌نگده‌ر بێت له‌کاتی ده‌نگداندا چونکه‌ کرداری ده‌نگ دان به‌ نهێنیه‌و که‌س بۆی نیه‌ بزانێت تۆ ده‌نگت به‌ کێ داوه‌. به‌م شێوه‌یه‌ تۆ دووجار براوه‌یت

1/ ئه‌و پاره‌ دزراوه‌ی خۆت له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ر ده‌گریته‌وه‌ که‌ ساڵانێکه‌ لێت ده‌دزێت وئه‌مڕۆ به‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگدان ده‌یه‌وێت بتخه‌ڵه‌تێنێت و بتداته‌وه‌.
2/ به‌ ده‌نگ نه‌دانت به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌نگێك له‌و که‌م ده‌که‌یته‌وه‌ و ده‌نگێکیش بۆ ئۆپۆزیسیۆن زیاد ده‌که‌یت وبه‌م جۆره‌ کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردوو سه‌رۆکی چه‌وسێنه‌ر ده‌هێنیت ئیتر ده‌بیته‌ خاوه‌ن پاره ‌و که‌رامه‌ت و ئازادی خۆت ئیتر که‌س مافت زه‌وت ناکات و که‌س نات چه‌وسێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆڵه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی خیانه‌تکاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌
هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌و کاسه‌لێسه‌کانیان که‌ ئه‌زانن باروو دۆخێك هاتۆته‌ ئاراوه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕێگه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆو ئازاده‌وه‌ ئه‌توانن ده‌نگی خۆیان بۆ لیسته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان بده‌ن ومافه‌ زه‌وتکراوه‌کانیان له‌ چنگی ده‌سه‌ڵات ده‌ربهێنن، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات و نۆکه‌ره‌کانیان که‌وتوونه‌ته‌ پڕوپاگه‌نده‌ی درۆو بێ بنه‌ما له‌ناو جه‌ماوه‌ردا گوایا ئه‌زمونه‌که‌مان هێشتا ساوایه‌و ته‌نها پارێزه‌رێکی ئه‌م ئه‌زمونه‌ش ته‌نها هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن ، که‌ ئه‌م بۆچونانه‌ زۆر دوورن له‌ ڕاستیه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسیان نیه‌، چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ ئه‌زمونێك نین به‌ڵکو ئه‌توانین بڵێین له‌وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییدا له‌ئه‌نجامی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا بۆشاییه‌کی سیاسی ئیداری درووست بوو له‌ کوردستان ئه‌مه‌ریکا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی وه‌کو ئه‌مری واقع مامه‌ڵه‌یه‌کی کاتی به‌رژه‌وه‌ندی دار له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆسه‌پێنه‌دا ده‌کات، به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌کانم ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ی کورد هیچ ڕێککه‌وتنێکی سیاسی یاسایمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا وه‌کو په‌یمانی نووسراو نیه‌ ئه‌وه‌یش که‌هه‌یه‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌کردنێکی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئه‌و دوو حیزبه‌دا ئه‌مه‌ریکا پابه‌ند نیه‌ به‌ هیچ ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ کورددا چونکه‌ هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نووس سازه‌کان نیه‌و نه‌کراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاکترین و پارێزه‌رترین بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ووڵاتانی ده‌وروبه‌رن، چونکه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕابووردوو داهاتووش ناتوانن وه‌کو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌ خزمه‌تی دوژمنانی کوردو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا بن بۆیه‌ هه‌رگیز ڕژێمی ئێستای عێراق و ووڵاتانی دراوسێش به‌ کرێ گیراوانی وه‌کو ئه‌مانه‌یان ده‌ست ناکه‌وێت که‌ وازی له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان وچاره‌نووس سازه‌کانی هێنابێت و خه‌ریکی دزین و تاڵانی و چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ری کورد بێت. بۆیه‌ به‌ڕای من ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆڵه‌ کردنه‌وه‌یه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌کرێ گیراوه‌یه‌و ته‌نها به‌ ده‌نگ نه‌دان بۆی تۆڵه‌ی خۆت و تێکڕای میلله‌تی کوردی لێ ده‌سێنیت ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری دێته‌ کایه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادو دیموکراتی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە