کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


غەمی دەستور یان شینی سەرۆکایەتی بۆ دووخولی تر

Tuesday, 28/05/2013, 12:00







ئەوەی ٣١ ئابی نەدی بێت و لەشکرکێشی تورکیای ٩٧ و کۆمەڵکوژی دەیان چالاکوانی کەمپی مەخموری پەکەکەودەیان و بگرە سەدان تاوانی گەورەو بچوك دژ بە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لەسەر دەستی بارزانی لەوانەیە بڵێن ئەم پیاوە زۆر بەتەنگی میللەتەوەیە و زۆر غەم خۆری دەستورێکە بۆیان. من هیوادارم خەڵکی کوردستان لەبارزانی بپرسن ئەگەر بێت و ٨ ساڵی ترت بەبێ هەڵبژاردن بۆ تازە بکەینەوەو بتکەینە سەرۆك ئیتر بە خواستی خۆت دەچیتە ماڵەوە خانە نشین بیت وەرە پەیماننامەیەکمان بۆ بنوسە دوای دووخولی تر خۆت خانەنشین بکە من یەکەم کەسم هەشت ساڵی تەمەنی خۆم بەفیڕۆ دەدەم لە پێناو ڕزگاربوونی ئەم میللەتە لە گێچەڵی ئەم بنەماڵە حازرخۆرە. بەڵام کێشەکە نە دەستوورەو نە ڕیفراندۆم و نە هەڵبژاردن بەڵکو کێشە گەورەکە لێرەدایە. ماوەی هەشت ساڵە دەڵاڵی گەورەی بنەماڵەی مفتەخۆری بارزانی ئاشتی هەورامی نزیکەی ١٠ کۆمپانیای نەوتی هێناوەتە کوردستان بە هاوکاری تورکیای ئاغایان ، ئەم کۆمپانیانە نەوت لە کوردستان دەردەهێنن ودەیبەنە دەروەی کوردستان بە نرخی تورو شێلم و پارەکەی بەم شێوەیە بەش دەکەن بەشی شێر بۆ خۆیان و بنەماڵەکەیان بەشێکی بۆ کۆمپانیاکان کە خۆیشیان پشکیان تێدا هەیە پشکێکیشی بۆ سەرکردە خاوەن بڕیارەکانی ناو یەکێتی وەکو کەس نەوەك وەکو حیزب. تورکیای برا گەورەش هەرچی پێویستی ناوخۆی هەیە لەنەوت چەندی دەوێت لەخزمەتیدان جگە لەدەیان کۆمپانیای نەوتی خودی خۆی کە لە کوردستان کاردەکەن. ئەم کۆمپانیانە لەهەر کوێ ی دونیادا کار بکەن بەرگری لە سیاسەتی دەسەڵات و سەرۆك دەکەن نەوەك هی جەماوەر بەتایبەتی کەسێکی لاوازی خۆپەرستی وەك بارزانی. تورکیاو ئەو ووڵاتانەی کە کۆمپانیای نەوتیان لە کوردستان هەیە دەست لە دزینی نەوتی کوردستان هەڵناگرن بە تایبەتی تورکیا.
پارتی نایەوێت لە هەرێمێکی بەناو دیموکراتیدا دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆی بسەپێنێت بەڵکو دەیەوێت بە فێڵە یاساییەکان درێژە بە دەسەلاتی خۆی بدات ووا خۆی نیشان بدات کە دیموکراتخوازە. بۆ ئەم مەبەستەش هەموو پارەو سەروەت و سامان و هێزی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ درێژەدان بەدەسەڵاتەکەی. بارزانی کە ماوەی هەشت ساڵە بەتەزویرو خۆ سەپاندن حوکمی خۆی و بنەماڵەکەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا لە شێوەیەکی سێ کوچکەیی لەنێوان خۆی و کوڕەکەی و برازاکەیدا دەسەڵاتەکانی دابەش کردوووە. ئێستا بە پێ ی ئیستحقاقی هەڵبژاردن ماوەی دەسەڵاتەکنیان تەواو بووە ئێستا دەیەوێت بە حیلە شەرعی و فێڵە یاسایی یەکان دەسەڵاتی هەرێم لە چنگی بنەماڵەکەیدا بمێنێتەوە.
سەرەتا بە ناردنی وەفد بۆ سازش کردن لەسەردرێژکردنەوە یان هەڵبژاردنەوەی بارزانی بۆ خولێکی دیکە پەنای برد بۆ ئۆپۆزیسیۆن بەڵام سەرکەوتوونەبوو ڕەفزی وەرگرت. دواتربە پارەو لە ڕێگای بەناو هاوپەیمانی ستراتیژی یەوە هەندێك لە سەرانی یەکێتی بە پشکی نەوت و پارەی کاش و پۆستی گەورە فریوداو بەزۆر قەناعەتی بە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد کە لەدوای هەڵبژاردن پێکەوە حکومەت پێك بهێنن و لەوەش زیاتر ویستی یەکێتی وەکو شاهیدی زور بەکار بهێنێت بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکاتیەکەی، بەڵام لە ناو یەکێتیدا هێشتا کەسانی تێکۆشەری وەکو بەڕیز كاك عا دل مورادو بەڕیز فەرید ئەسەسەردو هاوڕێ خۆشەویستم چێنەری عەلی جۆڵا و ئاڵا تاڵەبانی بڵێسەی جەبار فەرمان کە هەرهەموویان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتین و هەرهەموویان ئەنتی بنەماڵەی بارزانین توانیان شکست بە پیلانەکەی بارزانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی بهێنن وجارێکی تر سەلماندیان یەکێتی بێ خاوەن نیە تا بارزانی هەروا بەئاسانی بۆ مەرامە گڵاوەکانی خۆی بەکار بهێنێت.بۆیە بارزانی کەوتە پەنا بردن بۆ دادوەروڕاوێژکارە ترسنۆکەکان و ویژدانفرۆشەکانی دەوروبەری تا هەرچۆنێك بێت ڕێگە نیمچە یاسایی یەکی بۆ بدۆزنەوە تاکو لەم قەیرانە ڕزگاری ببێت و لەو ڕێگەیەوە بتوانێت جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم.
لەکۆتاییدا هیچ ڕێگە چارەیەکیان لەبەردەستدا نەبوو جگە لەوەی کە دەستور بخەنە ڕاپرسی یەوە. پارتی خۆیشی چاك دەزانێت کە دەستور خستنە ڕاپرسی یەوە شەڕی خۆکوژیە چونکە لە باشترین حاڵەتدا ٣٠% ی خەڵکی کوردستان دەنگی بۆ نادات ئەی کەواتە بۆچی دەڵێت با دەستور بخرێتە ڕاپرسی یەوە، بەڵام بە بۆچونی من پارتی نایەوێت دەستور بخاتە ڕاپرسیی یەوە بەڵکو مەرامێکی تری هەیە ئەویش ئەمەی لای خوارەوەیە.
بارزانی عەقڵیەتێکی خێڵەکی هەیە هەرگیز شکست قەبوڵ ناکات کاتێکیش بڕوای بە سندوقی دەنگدان هەیە کە خۆی براوە بێت.
بارزانی بە بڕیاری خستنە ڕیفراندۆمی دەستوور پەیامێك بۆ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و یەکێتی هاوپەیمانیشی دەنێرێت و دەڵێت من هەروا بەئاسانی دەست بەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم نابم وەرن چارەسەری ترم بۆ بکەن بۆ ئەمەش یەکێتی هاوپەیمانی بەکار دەهێنێت چونکە ئەو ڕاستیە چاك دەزانێت کە خوا مڵۆزمەیەکی بۆناردووە بەهیچ شێوەیەك سازش ناکات لەگەڵیداو پێشتریش سەردانی ئۆپزیسیۆنیان کردوو سودی نەبوو.بارزانی یەکێتی دەکاتە ناوبژیوان لەنێوان خۆی و ئۆپۆزیسیۆندا کەوا ئەو واز لە مەسەلەی ڕاپرسی دەستور دەهێنێت بەمەرج مەرجەکەش ئەوەیە کەوا بۆ دوو ساڵی تر ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژ بکەنەوە. هەربۆیە ئەمڕۆ لە هەهەواڵێکدا خوێندمەوە کەوا نێچیرەڤانی برازایشی ڕای لەسەر ڕاپرسی دەستور نیە کەواتە بڕیارەکەی بارزانی تەنها بۆ فشارە بۆ سەریەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن نەوەك بۆ ڕاپرسی لەسەر دەستور. هاوکات هەواڵێکی نوێم بەر گوێ کەوت کەوا مەکتەب سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبونەوە لەسەر مەسەلەی دەستور دەکەن پێ دەچێت هەر بۆ ئەوە بێت کەوا بارزانی یەکێتی ڕابسپێرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بۆ دوو ساڵی تر. هەرکام لەبۆ چونەکانم ڕاست بن پارتی و بارزانی لە قەیرانێکی ئاڵۆزدان چونکە ڕێگە یاسایی و دەستوریەکانی دەسەلاتی بارزانی و بنەماڵەکەی وا خەریکە تەواو دەبێت ئیتر هیچ ڕێگەیەکی یاسایی و دەستوری نیە بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی جگە لە بەکارهێنانی هێز نەبێت ئەویش نەك هەر لەهەرێمی کوردستان بگرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش مۆدیلی نەماوە.
بۆیە هەموو بۆچونەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تەمەنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بەڕێگەی یاسایی ڕوو لە ئاوا بوونە ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کەوا بارزانی ناچار ببێت واز لە عەقڵی خێڵەکی و بنەماڵەیی بهێنێت و پەنا بۆ یاساو دەستوورو ئیرادەی گەل ببات تاکو ئەوەش کە ماویەتی لەسەروەت و سامان و پۆست و دەسەڵات لەدەستی نەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە