شه‌ڕی ئاغا به نۆکه‌ر ده‌کرێت؟
Saturday, 21/01/2012, 12:00
له دونیادا ئاغای بێ نۆکه‌ر نییه و هه‌موو شه‌ڕێکی ئاغاکانیش نۆکه‌ره‌کانی بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له چه‌ندین ووتارمدا ئه‌و ڕاستیه‌م خستۆته به‌رچاوی خوێنه‌ران که‌وا پارتی و یه‌کێتی خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان نین و هه‌ریه‌که‌یان نۆکه‌ری ووڵاتێکی دوژمنه واته ئێران و تورکیا. هه‌تا کات تێ په‌ڕێت و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قوڵتر ببنه‌وه نۆکه‌رایه‌تی و پاشکۆیه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداربۆ تورکیا‌و ئێران ئاشکراتر ده‌بێت.دابه‌ش بوونی ووڵاتانی ناوچه‌که‌و زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا جه‌مسه‌ری (تورکیا‌و ڕۆژئاوا وهه‌ندێک له‌ووڵاتانی که‌نداو) جه‌مسه‌ری (ئێران و سوریاوعێراق و ڕوسیا‌و چینن) پارتی و یه‌کێتیش له‌به‌ر نۆکه‌رایه‌تیان بۆ دوژمنانی کورد به‌ناچاری دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا پارتی له جه‌مسه‌ری تورکیایه و یه‌کێتیش سه‌ر به‌جه‌مسه‌ری ئێرانه. واته به ناچاری ده‌بێت شه‌ڕی ئاغاکانیان بکه‌ن. ئه‌و په‌یمانه ستراتیژیه‌ی کورد کوژه‌ی که حه‌زره‌تی غه‌وز هه‌ڵینه‌ده‌شانده‌وه خۆشبه‌ختانه ئاغاکانی یه‌کێتی و پارتی هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه. وا خه‌ریکه جاشایه‌تیه‌که‌ی پارتی بۆ تورکیا بۆ شێته‌کانی سه‌ر جاده‌ش ئاشکرا ده‌بێت.
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌نهێنی هاتۆته مه‌سیف و له‌گه‌ڵ بارزانیدا دانیشتنی نهێنی ئه‌نجام داوه و هاتنه‌که‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه، که به بارزانی بڵێت: ده‌بێت تۆ له‌به‌ره‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌دا بیت و پشتگیری له تاریق هاشمی و لیستی العراقیه بکه‌یت، ئه‌گینا لێت قه‌بوڵ ناکرێت و پارێزگاریت لێناکه‌ین. بارزانیش بێجگه له به‌ڵێ بۆی نییه ووشه‌یه‌ك له ده‌می بێته ده‌رێ. دڵنیام له‌م ماوه‌یه‌شدا نوێنه‌ری ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی ده‌کات به سلێمانیدا و هه‌مان شت به یه‌کێتی نیشتمانی ده‌ڵێت.
من به جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌ڵێم شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کێتی و پارتی چه‌ند زه‌ره‌رمه‌ند بوو بۆ کورد ئه‌م په‌یمانی ستراتیژیه‌شیان دوو ئه‌وه‌نده زه‌ره‌رمه‌نده چونکه هه‌تا قیامه‌ت مه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان زه‌ماوه‌ندی ئاڵوگۆڕی حکومه‌تی نێوان یه‌کێتی پارتی بکات و تا قیامه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌نێوان باوك وکوڕو برازادا به‌ش ده‌کرێت، واته ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و په‌یمانه ستراتیژیه به‌شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه هێشتا به قازانجی خه‌ڵکی کوردستانه . بۆیه موژده به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌م که‌وا له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌و په‌یمانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵات کورسی و پاره به‌ش کردنه له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه سته‌مکاره‌دا نامێنێت. من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خوێن ڕشتن و کوشتندا نیم خوێنی هاوڵاتیه‌کی کورد به گۆی زه‌وی ناگۆڕمه‌وه به‌ڵام ئه‌م په‌یمانه کورد کوژه‌و ئه‌م دۆخه چه‌ق به‌ستووه که ڕۆژانه به‌ڕوداوی جۆراو جۆر چه‌ندین ڕۆڵه‌ی کورد به‌ده‌ستی ئه‌م دوو زلهێزه وه له‌ناو ده‌چن و زیندانی ده‌کرێن و سه‌لبی ئیراده ده‌کرێن باشتر وایه خوێنێك بده‌ین و بۆ هه‌تا هه‌تا له‌م په‌یمانه پڕ سته‌مکاریه‌و له‌ده‌ست ئه‌و دوو دکتاتۆره ڕزگارمان ببێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست