کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


خیانەتێکی نوێ ی مەسعود بارزانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا

Tuesday, 16/04/2013, 12:00








یەکێك لەسەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا کە نیشتەجێ ی ووڵاتی سویدەو نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات لە هەواڵەکەدا ئەم هەواڵە نهێنی یەی درکاند. هەفتەی ڕابووردوو مەسعود بارزانی لەڕێگەی هوشیار زێباری خاڵۆیەوە
نامەیەکی نهێنی گەیاندۆتە نوری مالیکی کە ناوەرۆکەکەی بریتی بووە لەوەی کەوا حکومەتی کوردستان ئامادەیە هەموو کێشەکانی خۆی لە نەوت و گازو وەهەروەها ٤ ملیار دۆلارەکەی کۆمپانیاکانیش وبۆدجەی پێشمەرگەو مادەی ١٤٠ لەم خۆلەی دەسەڵاتی مالیکیدا هەڵپەسێرێ وچیتر باسیان نەکات ووەهەروەها واز لە پشتگیری کردنی خۆپیشاندانی ناوچە سوننەکانیش بهێنێت.
لەبەرامبەریشدا مالیکی پشتگیری خۆی بۆ خۆکاندید کردنەوە ی بارزانی دەرببڕێت وەئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بۆ ڕێگە گرتن پەنای بردە بەر دادگای فیدراڵی عێراق مالیکی فشار بخاتە سەر دادگاونەهێڵێت ئەو داواکاریەی ئۆپۆزیسیۆن لەدادگای فدراڵی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وداواکەیان ڕەت بکرێتەوە .
مالیکی تاوەکو ئەمڕۆش وەڵامی مەسعودی نەداوەتەوە .
پێدەچێت مالیکی گوێ بۆ نامەکەی بارزانی نەگرێت چونکە ئێستا ئەو واتە مالیکی لە و پەڕی بەهێزیدایەوپێویستی بە پشتگیری بارزانی نیە کارتەکانی بارزانیش سوتاوون و هیچ بایەخێکیشیان نیە بۆ یە پێدەچێت وەڵامی نامەکەی نەداتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە