کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پارتی کۆپانیایەکی چەموشەو حیزبەکانیش قۆنتراتچین و میللەتیش کرێکارە

Thursday, 21/03/2013, 12:00







ئەم شێوازە حکومەتەی لەکوردستان هەیە باوەڕ ناکەم لەهیچ کەل و قوژبنێکی ئەم جیهانەدا هەبێت بە سۆماڵیشەوە.
لەم هەرێمەی ئێمەدا شتێك نیە بەناوی پرەنسیپ و ڕەوشتی سیاسی ،بەڵکو ئەوەی هەیەو دەگوزەرێ تەنها بەرژەوەندی ئابووری و بازرگانی کردنە بە سەروەت و سامانی ئەم خاک و نیشتمانەوە. کۆمپانیاش هەموو ئامانج و ستراتیژێکی تەنها بەدەست هێنای قازانج و دەست کەوتی ئابوریە بەڵام لەبیرمان نەچێت زۆربەی کۆمپانیاکان بە شێوازێکی یاسایی و دروست پارە بەدەست دەهێنن بەلام ئەم حکومەتەی ئێمە تەنها بەنایاسایی و بەدزی پارە دەست خۆی دەخات.
هەڵس و کەوتی پارتی کوتو مت لە کۆمپانیایەکی چەموش دەچێت لە پێکەوە نانی سەروەت و سامان و پارە . پارتی دەیەوێت بە پارە هەموو کارێك بکات ئیتر شەرعی ویاسایی بێت یا نا گرنگ نیە بەلایەوە یاخود دەیەوێت هەموو قەیرانەکانی لەڕێگەی پارەوە چارەسەر بکات بێ گوێ دانە یاساو ڕێساو بەها نەتەوەیی و نیشتمانی یەکان خەڵکی کوردستان. پارتی بێ گوێدان بەهەدەردانی سامانی نەتەوەیی گەلی کوردستان و نەوەکانی داهاتوومان ترۆمپایەکی خستۆتە ناو جەرگەی زەوی کوردستانەوەو دەیەوێت هەرچی نەوتی ئەم نیشتمانە هەیە بەتاڵان بفرۆشێتە تورکە تۆرانیەکان و پارەکەشی وەکو برا بەش بکەن ودواتریش دەیەوێت لەڕێگەی نەسریەو بەرتیلەوە حیزبە ئۆپۆزیسیەکان و جەماوەرەکەیان بێن بەرگری لێ بکەن دژ بە مالیکی کە ئەمەش بێجگە لە گەمژە کردنی کۆمەڵگا و ئۆپۆزیسیۆن هیچ پێناسێکی تری نیە.
حکومەت و پەرلەمان لەم هەرێمەی ئێمەدا بێجگە لە جێ بەجێکەرێکی فەرمانەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار شتێکی تر نیە. ئەوەیش کەهەیە تەنها لەبەر ڕای گشتی چەواشەکردنی جەماوەری کوردستانە ئەگینا هەرچی دام و دەزگایە لەکوردستاندا بە دەزگای ڕاگەیاندنەکانیشەوە هەرهەموویان حیزبین نەوەك هەر حیزبی بەڵکو بنەماڵەییشن .
لەم هەرێمەی ئێمەدا هەرهەموو سەرکردەی حیزبەکان و کادیرەکانیان تا دەگاتە وەزیرو جێگرەکانیان و بگرە ئەندام بەرلەمانەکان و بەڕێوە گشتیەکانیش هەرهەموویان خەریکی بازرگانین و یان شریکە دزی بازرگانی کۆمپانیا ئەهلیەکانن.
کۆمپانیا کارو تەندەرەکانی دەدات بە قۆنتەرات چیەکان بۆ ئەنجام دانی پرۆژەکانی قۆنتەرات چیەکانیش وەستاو کرێکار دەگرن و پرۆژەکان ئەنجام دەدەن، پارتیش سلفەو نەسریە دەداتە حیزبۆکە ئالیك خۆرەکان و ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئەوەی لەکاتی قەیرانەکانی لەگەڵ مالیکیدا پشتگیری لێ بکەن و هاو هەڵوێستی بن و شکست نەخوات حیزبەکانیش جەماوەری خۆیان پڕ دەکەن لە ڕق و توڕەیی لە حکومەتەکەی مالیکی و مالیکیش لە بنەڕەتدا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئێمەدا نیە جگە لەکێشەی ناوچە دابڕاوەکان کە بارزانیش دورو نزیك ئەو کێشەیەی نیە بەڵکو تەنها کێشەی چوار ملیارە دۆلارەکەی کۆمپانیا بیانیەکانی هەیە کە دەیەوێت لەبەغدا وەری بگرێت کەچی خۆی بایی هەشت ملیار نەوتی لە حکومەتی عێراقی دزیوەو دەستی بەسەردا گرتووەو نایگەڕێنێتەوە . من تێ ناگەم ئۆپۆزیسیۆن بۆ هێندە خۆی گەمژە دەکات بۆ پارتی لەکاتێکدا ئەو حیزبە واتە پارتی بەتوندی و زۆر دوژمنانە لەئۆپۆزیسیۆن و هەموو جەماوەری کورد دەدات.
سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینا وای لێ هاتووە بۆتە نەریت لای پارتی هەموو ساڵێك دەیان سوتێنێت وئەندام و کادریان لێ شەهید دەکات و هەندێکیشیان ڕاپێچی زیندانەکان دەکات و تەنگی بە جەماوەرەکەی هەڵچنیوەو نایەڵێت چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن دواتریش بە پارە سوڵحیان لەگەڵ دەکات من نازانم یەکگرتوو سیاسەت دەکات یان خۆی دەگەمژێنێ..
گۆڕان بەهەمان شێوە بارەگاکانیان لەهەولێر سوتێنران ڕۆژانە لە بادینان خەڵکیان لێ دەگرن وکامێرای پەیامنێرەکانیان دەشکێنرێت و ئازاریان دەدەن یاخود لەکاتی دروست کردنی حکومەتی عێراقیدا لە ٢٠٠٩ مالیکی نیەتی وابوو گۆڕان بەشداری پێ بکات لە حکومەتی عێراقیداو وەزیرێکیان بداتێ مەسعود بارزانی ڕاستەوخۆ پەیوەندی کردبوو بە مالیکیەوە کە ئەگەر بێت و پۆلیسێك بۆ نەوشیروان مستەفا دابمەرزێنن ئەوا من لە بەغدا لە حکومەت دەکشێمەوە خودی مالیکی لە ڕاگەیاندنەکاندا بە ڕاشکاوی ئەو ڕاستیەی درکاند.
من تێ ناگەم ئەم هەموو سوکایەتی پێ کردنەی بنەماڵەی بارزانی بە جەماوەری کوردستان و حیزبە کانی تر بە یەکێتیشەوە ناو بنێین چی؟ ناو بنێین سیاسەت یان چۆکدادان . پارتی لە مەیدانی سیاسیدا هیچ سەنگ و قورساییەکی نەماوە وخۆیشی ئەو ڕاستیە دەزانێت.
بەڵکو ئەوەی کە پارتی هێشتۆتەوە تەنها پارەو بازرگانیە وا بزانم تەنها پارەو بازرگانیش بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی لەناو میللەتێکی هوشیاردا تاكە مەرج نیە خۆ ئەگەر وا بوایە میللەتی ئیتالیا بە تاکە قۆندەرە دەمی بەرلسکۆنی ملیارلیردیان نەدەشکان وڕسوایان نەدەکرد. پارتی دەیەوێت بە پارە هەموو شتێك بکڕێت تا ئاستێکیش سەرکەوتنی بەدەست هێناوە پارتی مەلای مێزەر سپی کڕیوە مامۆستای زانکۆو دوکتۆرودادوەرو شێخی تەکیەو ئاغای دیواخان و سەرۆك عەشیرەت و زۆربەی نوسەرو شاعیروگۆرانی بێژەکانی کڕیوە تەنانەت سواڵکەرەکانی بەردەم مزگەوتەکانی سلێمانی هەولێریشی کڕیوە. بە کورتیەکەی پارتی پارەی دزراوی ئەم جەماوەرە بێ دەنگەی لەلای خۆی کۆکردۆتەوە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگەکانیان لێ دەکرێتەوە بە بڕێك پارە واتە بە پارە دزراوەکەی خۆیان دمیان چەور دەکات و ئیرادەو کەرامەتیان دەکڕێت. دەنگەکانیش نرخی خۆیان هەیە دەنگی وا هەیە بە دەعوەتێکی نیوەڕۆ یان بەتانیەکی پڵنگ یان مەنجەڵێکی تیڤاڵ تا دەگاتە دەمانچەو لیرەیەکی ئاڵتون و تا دەگاتە دەفتەرە دۆلاریش بۆ ئەوانەی دەروێشی زۆریان هەیە. من هەرهەموو ئەمانەم لە کۆمەڵگایەکی سەرکوتکراو خەسێنراودا پێ غەریب نیە تەنانەت وەلای کۆمەڵ و یەکگرتووشم بۆ پارتی پێ غەریب نیە چۆنکە ئەو دوو حیزبە پێشتر هەر لەبەرەی دەسەڵات بون و بەشێك بوون لەگەندەڵی. بەڵکو ئەوەی کە بێزاروو بێ تاقەتم دەکات ئەم بزوتنەوەی گۆڕانەیە کە کەس لە هەڵس و کەوتی سیاسی تێ ناگات لەکاتێکدا گوێ ی هەموومانی پڕ کردووە لە گەندەڵیەکانی دەسەڵات و نە بەشداری لەپێك هێنانی حکومەت دەکات و نە شەقامیش دەجوڵێنێ دژی دەسەڵات کەئەمە کاری هەموو ئۆپۆزیسیۆنێکە لەهەموو حکومەتەکانی دونیادا بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان . دواتر من نازانم یانی چی گۆڕان دەبێت هاوهەڵوێست بێت لەگەڵ پارتی و یەکێتی لەکاتێکدا لەلای یەقینە کە پارتی لەگەڵ مالکیدا شەڕی مادەی ١٤٠ ی نیە بەڵکو شەڕی ٤ ملیار دۆلارەکەیەتی وەریگرێت و بێت لە کوردستان شەڕی جەماوەری پێ بکات ئیتر چۆن دەبێت گۆڕان پشتی پارتی و سەرۆکی هەرێم بگرێت لە کشانەوەیان لە بەغدا. بۆدجە لەکوردستان بەزۆرینە تێ پەڕی کارێکی ڕەواو یاسایی یە کەچی ئەگەر لە بەغدا بەزۆرینە تێپەڕێنرێت نایاسایی و تاوانە ئەمە سیاسەتی بانێکەو دوو هەوا نیە ئیتر بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان دژی تێپەڕاندنی بۆدجە هەڵوێست وەردەگرن لەکاتێکدا ئەوە کارێکی یاسایی یە. من هیوادارم بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی یەك لایی بکاتەوە بەرامبەر بەم کۆبونەوانەی پارتی و سەرۆکی هەرێم بزتنەوەی گۆڕان جەماوەرەکەی زۆر لێ ی پڕو توڕەیە با گرەو لەسەر بێ دەنگی جەماوەرەکەی خۆی نەکات ئەگینا دوا ڕۆژی لە یەکێتی نیشتمانی باشتر نابێت ئەویش ئاوا بێ منەت بوو لە جەماوەرەکەی خۆی تا ئاوا وەکو داری پیر کلۆر بوو ئێستا سەرکردەکانی هەست بە پەشیمانی دەکەن کەوا گوێ بیستی جەماوەرەکەی خۆیان نەبوون لەبەر خاتری کورسی و پارە چیان لە حیزبەکەیان کرد لەکۆتاییدا جەماوەرو حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تریش بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار دەکەمەوە کەوا پارتی هیچ پرۆژەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی لەستراتیژو بەرنامەیدا نیە هەموو ئامانجێکی پارتی تەنها پارە و بزنسە بۆیە هەرجۆرە دان لەبەرژەوەندیەکی پارتی لە بەغدا بێت یان لەهەرێم وەکو خەباتی پاتی زانی وایە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە