کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مابن باس له‌ دیموکراسی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌.

Sunday, 05/07/2009, 12:00


ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌لف و بێ یه‌ک له‌زانستی سیاسی شاره‌زا بێت ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌ دیموکراسی و عه‌قڵی خێڵایه تی وه‌کو هه‌نگوین و ژاری مار پێچه‌وانه‌ی یه‌کن، له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسیدا ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و عه‌شایری هه‌رگیز بوونی نیه‌. ده‌سه‌ڵاتی ویراسی له‌ باوکه‌وه‌ بۆ کوڕو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات تا مردن شتێکی زۆر نامۆن.
ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی زاده‌ی عه‌قڵی خێڵ و ته‌کیه‌و خانه‌قای ده‌ڤه‌ری بارزانن .
به‌ دووری ئاسمان و زه‌وی دوورن له‌ دونیای سیاسه‌ت و شارستانی و دیموکراسی وعه‌قڵی سه‌رده‌م. هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان و تێکڕای کۆمه‌ڵگای کوردی هاوکێشه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی یه‌کن . به‌ پێ ی ئه‌و مێژووه‌ی که‌ بارزانی باوك و دواتر بارزانی کوڕو بارزانی کوڕه‌زا به‌ پراکتیك له‌ پێش ڕاپه‌ڕین و وه‌ هه‌روه‌ها دوای ڕاپه‌ڕین بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و هه‌موو دونیای ئاشکرا کرد که‌ بارزانی و حیزبه‌که‌ی نه‌وه‌ك هه‌ر ناتوانێت گه‌شه‌ به‌ بواری دیموکراسی و مافی مرۆڤ بدات له‌ کوردستاندا به‌ڵکو هه‌میشه‌ کۆسپ و له‌مپه‌ر داده‌نێن له‌به‌رده‌میدا نمونه‌ زۆرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ زیندووترین ونزیکترینیان تێپه‌ڕاندنی به‌ناو ده‌ستووری کوردستانه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ی که‌ نزیکه‌ی یه‌ك له‌ سه‌ر چواری به‌نده‌کانی په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های بۆ خۆی تێدا دابین کردووه‌ به‌رله‌مانیش هه‌روه‌کو مێگه‌ل ده‌نگیان بۆ داوه‌. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خۆدی مه‌سعود بارزانی له‌به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌سه‌ڵاتدا په‌یڕه‌وی یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی عه‌شایری و بنه‌مه‌ڵه‌یی ده‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌.(کوردستان یان نه‌بێت یا ئێمه‌ حاکمی بین).
ئه‌و خیانه‌ته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مه‌سعود بارزانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی کورد کردوویانه‌
دوژمنه‌کانی میلله‌تی کورد به‌رامبه‌ریان نه‌کردووه‌. د. که‌مال میراوده‌لی زۆر ڕاستگۆیانه‌و بوێرانه‌ باسی خیانه‌ته‌کانی بارزانی کردووه‌ له‌ گۆڤاری لڤین دا. له‌وه‌ته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ ده‌رئه‌نجامی ساده‌و ساویلکه‌یی کۆمه‌ڵێک شۆڕشگێر له‌ کۆتایی چله‌کاندا جڵه‌وی شۆڕشیان ته‌سلیم به‌ بارزانی باوك کرد ئیتر چاره‌نووسی میلله‌تێک که‌وته‌ ژێر ده‌ستی یه‌كێك له‌ ده‌روێش وخه‌لیفه‌کانی ته‌کیه‌ی بارزان که‌ مسته‌فا بارزانی بوو ئیتر له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا شۆڕشی میلله‌تی کورد له‌ ژێر خواست و ئیراده‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌دایه‌ وه‌کو داشی دامه‌ هه‌رڕۆژێك جاش و کلك گرێدراوی ووڵاتێکین و چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌د به‌خته‌ هه‌میشه‌ ئه‌نفال و جینۆساید و ماڵ وێرانی بووه‌. به‌داخه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سودیان له‌ دواکه‌وتویی ونه‌خوێنده‌واری وعه‌شایری کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌رگرتووه‌ جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌پێش ڕاپه‌ڕیندا یه‌ك له‌سه‌ر سێ ی کۆمه‌ڵگای کوردی جاش و موسته‌شارو ئه‌من و ئیستخبارات بوو، دوای ڕاپه‌ڕین هه‌رهه‌مووی چوونه‌ لای یه‌کێتی و پارتی زیاتر له‌ سه‌دا هه‌شتایان لای پارتین که‌واته‌ هیچ شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ نیه‌ که‌ پارتی خاوه‌نی نفوزو هێزبێت چونکه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌نفالچیانه‌و نه‌وه‌کانیان له‌ده‌وری ئه‌و پارته‌ جاش په‌روه‌ره‌ کۆبونه‌ته‌وه‌ وبه‌رگری له‌ مانه‌وه‌ی خۆیان و خاوه‌نه‌که‌یان که‌ مه‌سعود بارزانیه‌ ده‌که‌ن.
بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تا دوا هه‌ناسه‌یان به‌رگری له‌ دسه‌ڵاتی خێڵه‌کی خۆیان ده‌که‌ن و  شێرپه‌نجه‌یه‌کی ترسناکن له‌به‌رده‌م دیموکراسی و مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا.
پێم سه‌یره‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ بۆ لیستێك بده‌ن یان بۆ کاندیدێکی سه‌رۆکی هه‌رێم
که‌ سیانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌وره‌ترین و تراژیدیترین کاره‌ساتی پڕ خیانه‌تکارانه‌ی 31ی
ئابی ئه‌نجام دا که‌ بووه‌ هۆی شه‌هید کردنی سه‌دان خه‌ڵکی سڤیل وبێ تاوان ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ شکاندنی ئیراده‌و که‌رامه‌تی کورد له‌ ئاستی میدیاکانی دونیاو ده‌وروبه‌ردا ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر به‌کێ به‌رامبه‌ر به‌و حیزبه‌ی که‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌کات.بۆیه‌ ده‌نگ دان به‌و حیزبه‌و سه‌رۆك بارزانی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌سه‌لمێنێت و ئۆباڵی ده‌رچوونه‌وه‌ی بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆی ژه‌ماوه‌ردایه‌.
بۆیه‌ جارێکی تر ده‌یڵێمه‌وه‌ تا بارزانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بن باس له‌ دیموکراسی و مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ته‌نها خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌.
سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە