کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پێ ده‌چێت مه‌سعود بارزانی خۆکوژیه‌کی سیاسی ئه‌نجام بدات

Saturday, 16/06/2012, 12:00






هه‌روه‌کو له‌ ووتاری پێشودا نووسیبوم بارزانی سیاسیه‌کی کینه‌ بازو ڕق له‌ دڵه‌ هه‌رگیز ناتوانێت ڕق و توڕه‌یی خۆی بخواته‌وه‌ باواتایه‌کی تر سیفه‌تێکی خێڵه‌کیانه‌ی هه‌یه‌ پێ ی شه‌رمه‌ قسه‌ی بشکێت وشکست بهێنێت به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا ئه‌وه‌ش خرابترین سیفه‌تی مرۆڤی سیاسی یه‌. مرۆڤی سیاسی نابێت سواری قسه‌ی خۆی ببێت و به‌ده‌قی پیرۆزی بزانێت به‌ڵکو ده‌بێت هه‌میشه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ واقعدا بکات.

له‌شه‌ڕی ناوخۆداو له‌ساڵی 1996 ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ تاڵه‌بانی ووتبوو تا هه‌ولێر چۆڵ نه‌که‌ن دانیشتنتان له‌گه‌ڵ ناکه‌م، نه‌ یه‌کێتی هه‌ولێری بۆ پارتی چۆڵ کردو نه‌ پارتیش توانی به‌شه‌ڕ هه‌ولێر بگرێته‌وه‌ بارزانی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شکێت و به‌رامبه‌ر به‌ تاڵه‌بانی چۆك دانه‌دات له‌ 31ی ئابی 1996 گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی کردو خۆکوژی سیاسی ئه‌نجام دا. جا بۆیه‌ هیچ دوورنیه‌ جارێکی تر مێژوو خۆی دوباره‌ بکاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ رکابه‌ره‌که‌ تاڵه‌بانی و کورد نیه‌ به‌لکو مالیکی یه‌و عه‌ره‌به‌. بارزانی نه‌خۆشی تووره‌بون و ئه‌عێابی هه‌یه‌ ناتوانێت ڕق و تووڕه‌ی خۆی بخواته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ به‌دووری نازانم بارزانی خۆکوژیه‌کی سیاسی تر ئه‌نجام بدات. بارزانی ئه‌گه‌ر چی ڕاوێژکاری سیاسی زۆری هه‌یه‌ به‌ڵام ته‌نها بۆ ناوو دیکۆر دایناون ئه‌گینا له‌ پراکتیکدا بڕوای به‌ ڕاوێژکار نیه‌و ته‌نهاو ته‌نها قسه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌.به‌ پێ ی هه‌واڵێکی نوێ که‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کاندا خوێندمه‌وه‌ بارزانی بڕیاری داوه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ له‌ مالیکی نه‌سه‌نرێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و وه‌زیره‌ کورده‌کان له‌ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی ده‌کێشێته‌وه‌ ئه‌م کاره‌ی بارزانی سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ قوڵکرده‌نه‌وه‌ی قه‌یرانێکی نوێ و گه‌وره‌تر که‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی دروست ده‌کات که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سلبی کار له‌ بواری ئابووری و سیاسی و ئیداری هه‌رێم ده‌کات و ته‌نها هاوڵاتی ڕه‌ش و ڕووتیش باجی ئه‌و ڕق و تووڕه‌یی یه‌ی بارزانی ده‌ده‌ن. بارزانی سیاسیه‌کی هه‌ڵچووه‌ زوو بڕیار ده‌دات وهه‌ڵه‌ی سیاسی زۆر ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ هیچ کاتێك خۆی باجی هه‌ڵه‌کانی خۆی نادات به‌ڵکو خه‌لکی کوردستان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.

بارزانی به‌یه‌کجاری وبه‌ ئاشکرا خۆی خزانده‌ سه‌نگه‌ری تورک و عه‌ره‌بی سوننه‌وه‌ ئیتر ناتوانێت پاشگه‌ز ببێته‌وه له‌ولاشه‌وه‌ حکومه‌تی مالیکی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌یه‌و تا سه‌ر ئێسقان دژی تورکیاو عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ یه‌کێتیش له‌ سه‌نگه‌ری مالیکی و ئێراندایه‌ که‌واته‌ بارزانی ناتوانێت مل که‌چی مالیکی و یه‌کێتی ببێت له‌به‌رئه‌وه‌ بارزانی ناچاره‌ جارێکی تر خۆکوژی سیاسی ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌جیاتی لیوای حه‌ره‌س جمهوری سه‌دام میت و ژاندرمه‌ی تورک ده‌هێنێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌و هیچ دوور نیه‌ جاڕی هه‌رێمیکی سه‌ربه‌خۆ بدات له‌‌ هه‌ولێرو دهۆك له‌ ژێر چاودێری سوپاو میتی تورک. دواترتورکیا هه‌ڵده‌سێت به‌ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیداو به‌ بۆری ده‌یبه‌ستێت به‌تورکیاوه‌ وخه‌رجی هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی له‌ فرۆپشتنی ئه‌و نه‌وته‌ دابین ده‌کرێت، دواتر بارزانی عه‌لاوی و نوجێفیش هان ده‌دات که‌ ئه‌وانیش جاڕی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن له‌ ناوچه‌ی سێکوچکه‌ی سوننه‌دا له‌ موسڵ و ڕومادی و دیاله‌ که‌ ئه‌مه‌ش بێجگه‌ له‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز ده‌بێت هیچ سودێکی بۆ گه‌لی کورد نابێت. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ناوچه‌ی سلێمانی یه‌ مالکی بۆدجه‌یه‌کی فراوان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی یه‌کێتی خه‌رج ده‌کات و په‌یوه‌ندیه‌کی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ دروست ده‌کات .
جارێکی تر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به‌ دوو ئیداره‌ی جیاواز، هه‌ر هه‌رێمێك سه‌ر به‌ ووڵاتێکی هاوسێ ی دوژمن به‌گه‌لی کورد. به‌ بۆچۆنی من ساڵی 2013 ساڵێکی پڕ مه‌ترسی ده‌بێت بۆ گه‌لی کوردی باشور واته‌ هه‌رێمی کوردستان، چونکه‌ ساڵی هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی کوردستانه‌ وساڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ستراریژی نێوان یه‌کێتی و پارتیه‌. ساڵی 2013 ساڵی شکست هێنانی پارتی و بارزانیه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆکار.

یه‌که‌میان / له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هیچ پارتێکی کوردی به‌ یه‌کێتی نیشتمانیشه‌وه‌ ئاماده‌ نیه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتیدا بکات. به‌مه‌ش پارتی به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌وبه‌ دزی و ته‌زویر کردنیشه‌وه‌ ناتوانێت له‌ %30 زیاتر ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بهێنێت. به‌مه‌ش ناچار ده‌بێت که‌ دان به‌شکستی خۆیدا بنێت و حکومه‌ت ته‌سلیمی هێزه‌ براوه‌کان بکات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ یاخود ئه‌گه‌ر وانه‌کات ده‌بێت خۆی ئاماده‌ بکات بۆ شه‌ڕێکی نوێ که‌ ئه‌ویش دووباره‌ به‌شکستی خۆی ته‌واو ده‌بێت.

دوه‌میان / له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش دڵنیام جارێکی تر کوتله‌ی شیعه‌ و به‌تایبه‌تی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن
که‌ پارتی له‌هه‌ڵبژاردنی 2013 دا نه‌توانێت ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ پێكهێنانی حکومه‌ت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌وا بارزانی شکست پێ بهێنن. بارزانیش وه‌کو باسمان کرد هه‌رگیز بڕوای به‌ شکست نیه‌و له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌بێت خۆی حاکم و ده‌سه‌ڵات دار بێت ئه‌مه‌ش له‌ڕووی لۆژیکی سیاسیه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ من دڵنیام ساته‌کانی خۆکوژی سیاسی بارزانی زۆر نزیکه‌ .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە