گۆڕان دژی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه
Sunday, 24/01/2010, 12:00
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ووتارێکم له‌کوردستانپۆست بڵاوکرده‌وه به‌ناوونیشانی (مه‌رامه شاراوه‌کانی نێچیره‌ڤان بارزانی له‌مه‌ر ووتاره‌کانی به‌رامبه‌ر به گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا.) که تیایدا باسی پیلانی ئیحتوا کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه چۆن ده‌ستی پێ کردووه، چۆنیش ده‌یانه‌وێت به پیلانێک و به هاوکاری جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ر به فراوان بوون وگه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرن به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری بادینان. دوا به‌دوای ووتاره‌که‌ی من به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی ئه‌و پیلانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌وته بواری کار پێکردن.
ئیستا هه‌ندێك نووسه‌ر و که‌سانی تریش، باس له‌وه ده‌که‌ن، گوایا پارتی به‌هه‌مان شێوه وه‌ک یه‌کێتی تووشی کوتله و کوتله‌کاری بووه، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌کێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ناوو پارتیدا دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێن نێچیره‌ڤان بارزانیش گه‌وره‌ترین و گونجاوترین کاره‌کته‌ره بۆ ئه‌و گۆڕانکاریی و چاکسازییه.
بۆچونه‌کانی من له مه‌ڕ گۆڕان له‌ناو پارتیدا، له‌گه‌ڵ بۆچووونه‌کانی دکتۆر که‌مال سه‌ید قادردا پێچه‌وانه‌ن. دوکتۆر که‌مال له ووتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ناو پارتیدا دروست ده‌بێت و پارتیش به‌شێوه‌ی یه‌کێتی له‌ت ده‌بێت، چونکه هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌کی، نایانه‌وێت حیزبێکی وه‌کو پارتی ئاوا وه‌کو هێزێکی گه‌وره بمێنێته‌وه له‌ناوچه‌که‌دا له‌به‌ر ئه‌وه پارتی زۆر جار داواکاریه‌کانی ئه‌و ووڵات و لایه‌نه ده‌ره‌کیانه قه‌بوڵ ناکات، بۆیه هه‌وڵی له‌ت کردن و بێ هێز کردنی ده‌ده‌ن. من بۆچوونم ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی دوکتۆر که‌ماله.
ئه‌گه‌ر سه‌یری پێکهاته‌ی سیاسیی پارتی بکه‌ین و له‌ڕووی ئامانج و ستراتیژییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد له ئاسایشی بناماڵه‌که‌ی خۆیانه‌وه ده‌بیننه‌وه، واته ئاسایشی میلله‌تی کورد یانی ئاسایشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. نمونه‌ی زیندوشم بۆ ئه‌م ووته‌یه‌م 31 ی ئابه ساڵی 1994 شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێ‌کرد، نزیکه‌ی چوار ساڵی خایاند له‌م چوار ساڵه‌دا پارتی گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی دارایی به‌ده‌ست هێنا به‌هۆی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه، به‌ڵام له ڕووی سه‌ربازیه‌وه تووشی گه‌وره‌ترین شکستی سه‌ربازیی بوو له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ئه‌گه‌ر تانک و فڕۆکه‌کانی تورکیا و له‌شکری سه‌دام نه‌بوایه له 31 ئابدا، که هاتن به‌ده‌نگ هێزه‌کانی پارتییه‌وه، ئێستا له کوردستاندا حیزبێك نه‌بوو به‌ناوی پارتیه‌وه، یان ئه‌و هیچ و توانایه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌ده‌بوو، به‌ڵکو له حیزبێکی زۆر بچوکدا خۆی ده‌بینییه‌وه، که هیچ ئه‌رزشێکی نه‌ده‌بوو. پارتی له 31 ئابدا زانی به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌کانی یه‌کێتی تانک و فڕۆکه‌ی تورکیا دادی نادات و ئاسایشی بناماڵه‌ی بارزانی که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه هێڵی سوری به‌زاند، بۆیه په‌نای برده به‌رگه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی که کاره‌ساتی 31 ی ئاب بوو. که‌واته بناماڵه‌ی بارزانی په‌یڕه‌وی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ده‌که‌ن (کوردستان یان نابێت، یان ده‌بێت ئێمه حاکمی بین). ئه‌م سیناریۆیه‌ی، که ئێستا له ئارادایه، گوایا نێچیره‌ڤان بارزانی ئێستا له ئه‌مه‌ریکایه ده‌یه‌وێت کار بۆ گۆڕان بکات له‌ناو پارتیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوور نییه ئه‌مه‌ریکاش یارمه‌تی بدات و له‌ناو پارتیشدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بکه‌ن. هه‌ندێك له نووسه‌ر و خه‌ڵکی تریش هه‌ندێك، پێیان وایه، گۆڕانکاری و فه‌رمانی ئیداری و وه‌زاری له‌ناو کابینه‌ی شه‌شه‌مدا نمونه‌ی ئه‌و کارانه بووه، لابردنی دیندار زێباری له پۆستی ڕێکخه‌ری کارووباری حکومه‌تی هه‌رێم له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ده‌که‌نه نمونه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێ له نێوان مه‌سعود بارزانی و نێچیری برازا و زاوای که له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها چه‌واشه‌کاریه هیچی تر.
هه‌روه‌کو له ووتاری پێشوومدا باسی ستراتیژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیم کرد، که چۆن لادان و جیابوونه‌وه و خیانه‌تکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه خه‌تی سوره و له شته حه‌رامکراوه‌کانه، ئیتر چۆن هه‌روا به ئاسانی قه‌ناعه‌تمان له لا دروست ببێت که‌وا نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ڕاستی ڕیفۆرم بکات له‌ناو پارتیدا، له کاتێکدا پارتی هه‌رگیز قابیلی گۆڕان نییه، چونکه هێزو توانای پارتی له گه‌نده‌ڵیداییه و هه‌ر گۆڕانکاریه‌ك له‌ناو پارتیدا به ره‌و ڕیفۆرم بڕوات، ئه‌وه جاڕدانی مردنیه‌تی و هیچی تر.
ڕاستی سیناریۆکه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی بۆ گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا، من به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ی ده‌بینم:
ئه‌گه‌رچی هیچ شتێکی فه‌رمی له‌لایه‌ن نێچیره‌ڤان بارزانیه‌وه له‌مه‌ڕ گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا ده‌رنه‌چووه، ته‌نها ووته‌یه‌ك نه‌بێت که له یه‌كێك له به‌رنامه‌کاندا ووتی پارتیش پێویستی به‌گۆڕانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه که‌وته بواری پراکتیکه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، نایانه‌وێت له‌کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت ڕه‌وتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ له کوردستاندا گه‌شه بکات و گه‌نده‌ڵی سیاسیی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیریی له‌کوردستان بنبڕ بکرێت و سندوقی ده‌نگدان وجه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت، بۆیه دوا به‌دوای هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی کوردستان له 25/ 7 و ده‌نگدانی 25% جه‌ماوه‌ری کوردستان بۆ گۆڕانکاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مانی به‌یه‌کێتی و پارتیشه‌وه تووشی شۆك کرد، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه جۆره‌ها پیلان ده‌گێڕن دژی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام بێهوده‌یه جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له هه‌ڵکشانه بۆیه به ناچاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و پارتی و یه‌کێتی له تازه‌ترین پیلاندا ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیحتوا بکه‌ن (به‌ر له گه‌شه‌کردنی بگرن) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نێچیره‌ڤان بارزانیان هه‌ڵبژاردووه بۆ گێڕانی ئه‌و ڕۆڵه، چونکه پارتی نایه‌وێت ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوویدا له هه‌ولێر و دهۆکیش ڕوو بدات. ئه‌مه‌ریکاو تورکیا‌و ئێران و حکومه‌تی عێراقیش له یه‌کێتی و پارتی و که‌سی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌سعود بارزانیان چاکتر و گوێڕایه‌ڵتر ده‌ست ناکه‌وێت، که فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان به‌جێ بهێنێت، نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆری بنه‌ماڵه‌یی بگۆڕن به ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری دیموکراتخواز و پێشکه‌وتنخوازی نه‌ته‌وه‌یی. له‌کاتێکدا تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌میشه کاغه‌زی سپی بۆ دوژمنان ئیمزا ده‌که‌ن له پێناوی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڕای من ئه‌مه سیناریۆیه‌کی هاوبه‌شه له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی و ته‌واویی دوژمنانی کورد له ناوچه‌که، ئه‌مه دروستکراوه ده‌یانه‌وێت چیتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌شه نه‌کات، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری کورد له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دا مه‌یلی گۆڕانی هه‌بێت و نه‌چێته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی بکات به ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه، که نێچیره‌ڤان بارزانی له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، له‌وه‌ش دڵنیام، که دوژمنانی کورد هاوکاری ته‌واوی نێچیره‌ڤان ده‌که‌ن له‌ڕووی مادییه‌وه، ئه‌گه‌رچی له ڕووی مادیه‌وه نێچیره‌ڤان بارزانی ملیاردلێره و پێویستی به‌پاره نییه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ته‌نها بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه. ئه‌گینا نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ناو حیزبێکی گه‌نده‌ڵدا چاوی به‌دونیای سیاسی هه‌ڵهێناوه، هه‌ر به پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی گه‌شه‌ی کردووه، دواتر ئه‌وه 19 ساڵی ڕه‌به‌قه حیزبه‌که‌یان قوتی جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌دزێت و خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی کوردستان ملیارێر کردووه، لێره خه‌یره له‌ماوه‌ی ئه‌م نۆزده ساڵه‌دا ته‌نها یه‌ك ووشه‌ی چاکسازی یاخود یه‌ك ڕه‌خنه‌ی بچکۆلانه دژی پارتی بنه‌ماڵه له ده‌می نه‌هاته ده‌ره‌وه، که‌چی دوای دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کسه‌ر ئه‌م ئیلهامه‌ی بۆ هات و بیری له چاکسازی ناو پارته‌که‌ی خۆیان کردوه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه پیلانی خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناحه‌زانی میلله‌تی کورد نییه بۆ شکست پێخواردن و ئیحتوا کردنی لیستی گۆڕان؟
له کۆتایدا له هه‌موو لایه‌ک داوا ده‌که‌م، که پلان و سیناریۆکانی پارتی بنه‌ماڵه و جه‌لال تاڵه‌بانی پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه، له‌و پلانه گڵاوه‌ی دوو بنه‌ماڵه، تا له‌مه زیاتر گه‌لی کوردستان چه‌واشه نه‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست