کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پارتی ده‌یه‌وێت به ناوی‌ یاساوه‌ ئازادیی له‌ خه‌ڵکی کوردستان بسه‌نێته‌وه‌

Thursday, 16/12/2010, 12:00


ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی به‌ کرده‌وه‌ سه‌لماندوویانه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان و درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراوی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا په‌نا بۆ هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌به‌ن و هه‌موو هێڵه‌ سووره‌کان ده‌به‌زێنن.
مێژووی پارتی بۆمانی سه‌لماندووه‌ که‌ مانه‌وه‌ و گه‌شه‌کردنی ئه‌و حیزبه ‌و سه‌رکرده‌کانی به‌نده‌ به‌ دۆگما و به‌ خێڵه‌کیکردنی جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵگای کوردیی، به‌مانایه‌کی تر پارتی له‌ژینگه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵدا نه‌بێت گه‌شه‌ ناکات و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
نمونه‌یه‌کی زیندوو له ‌ڕاپه‌ڕینی 1992 پارتی به‌ ئه‌ندازه‌ی حسک جه‌ماوه‌ری نه‌بوو، که‌چی به‌ لێبووردنێکی پڕ خیانه‌ت کارانه‌ بۆ موسته‌شار و جاشه‌کان به‌سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنران حیزبه‌که‌ی خۆی بنیات نایه‌وه‌.
پارتی به‌ درێژایی مێژوو شکسته‌کانی خۆی به‌ خیانه‌تکردن له ‌میلله‌ت قه‌ره‌بوو کردۆته‌وه‌ کاتێك له‌ ساڵی 1975 ئاشبه‌تاڵی کرد و بارزانی باوك چووه‌ ئه‌مه‌ریکا شتێك نه‌ما به‌ناوی پارتی، که‌چی کاتێک یه‌کێتی وه‌کو حیزبێکی جه‌ماوه‌ری دوای شکست سه‌ری هه‌ڵدا و درووست بوو، له‌ چاوتروسکاندنێکدا به‌ هاوکاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان جارێکی تر هاتنه‌وه‌ کوردستان، به‌ڵام کاتێك زانیان جه‌ماوه‌ریان نیه ‌و ناتوانن به‌رامبه‌ر شۆڕشی نوێ به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ن چون به‌هاوکاری تورکیا 700 کادیر و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیان له‌ ناوچه‌ی هه‌کاری شه‌هید کرد دیاریترینیان شه‌هیدکردنی عه‌لی عه‌سکه‌ری بوو.
له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکوژیدا کاتێك به‌رامبه‌ر به ‌یه‌کێتی شکستیان خوارد و هه‌ولێریان له‌ده‌ست دا له ‌ساڵی 1996 شکسته‌که‌ی خۆیان به‌خیانه‌تی 31 ی ئاب قه‌ره‌بوو کرده‌وه‌ . به‌داخه‌وه‌ له ‌ووتارێکی کورتدا ناتوانرێت ئاماژه‌ به‌هه‌موو خیانه‌ته‌کانی پارتی بده‌ین، به‌ڵام ده‌توانین ته‌نها نمونه‌ بهێنینه‌وه‌. به‌ڕای من ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ پارتی هێشتۆته‌وه‌ دوو فاکته‌ره‌ فاکته‌رێکی ده‌ره‌کی ئه‌ویش تورکیایه‌ که ‌ئه‌توانم بڵێم پارتی به‌ئاشکرا و به‌بێ هیچ گۆمانێك له‌ژێر ئینتیدابی تورکیایه‌ به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌مه‌ش کۆمه‌كکردنی سه‌ربازی تورکیا له‌ ساڵی 1997 کاتێك که‌ پارتی خه‌ریك بوو له‌ناوبچێت ئه‌وه‌بوو چوو له‌شکری تورکیای هێنا بۆ ناو خاکی کوردستان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و گه‌ریلای په‌که‌که‌ی شه‌هید کرد تا ئێستاش سێ سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی بادینان ماونه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگاریکردنی پارتی له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی سه‌ربازی له‌ناکاو، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ چه‌ندین گروپی میتی تورکی که ‌له‌ هه‌ولێر و دهۆك ته‌راتێن ده‌که‌ن.
دووه‌م فاکته‌ری ناوخۆیی ئه‌ویش په‌یمانی ستراتیژیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا که ‌بووه‌ هۆی گه‌وره‌بوونی پارتی و داڕمانی یه‌کێتی .
مام جه‌لال ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ناوی به‌سه‌رۆک کۆماری بچێته‌ مێژووه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی سه‌رۆک کۆماریدا ته‌نها کاری ئه‌وه‌یه‌ وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ پارتی ئیمزا بکات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌مپه‌ر دروست نه‌کات له‌به‌رده‌م کورسی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا. به‌ڕای من پارتی زیاد له ‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌بووه ‌و هه‌ست به‌ غروریه‌کی زۆر ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا بۆی چووه‌ته‌ سه‌ر. پارتی له‌وه‌ زیاتری پێ ناکرێت ئه‌گینا ئه‌وه‌ی که‌ به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان به‌ره‌و ڕووی بوه‌ستێته‌وه‌ له‌جێگه‌ی خۆی زمانی ده‌بڕێت .
پارتی پشتی به‌م ئه‌زمونه‌وه‌ نه‌یه‌شاوه‌ پارتی ئه‌وه‌ی که‌خه‌ونی پێوه‌ نه‌بینیوه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ ناوێت کێشه‌ی میلله‌تی کوردی پێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و بنه‌مه‌ڵه‌که‌یان وچه‌وساندنه‌وه‌وسه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری کورده‌.

کوشنده‌ترین خیانه‌ت که‌ پارتی کردوویه‌تی گه‌نده‌ڵکردنی جه‌ماوه‌ره‌ به‌ پاره‌ی دزراو‌، که‌ ڕۆژانه‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی ده‌کڕێت و ده‌م کوتیان ده‌کات. مه‌ترسیدارترین چین و توێژی ووریا و به‌ئاگا دژی گه‌نده‌ڵیه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ مامۆستایان و ڕۆشنبیرانن که‌چی به‌ پاره‌ پارتی وه‌لای هه‌موویانی کڕیوه‌ بۆیه‌ به‌ڕای من ڕۆژێك فه‌رمانڕه‌وایی پارتی له ‌کوردستان ساڵێك کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و گه‌نده‌ڵی ده‌کات. بۆیه‌ به‌ڕایی من گه‌نده‌ڵی چه‌واشه ‌و گه‌مژه‌کردنی کردنی کۆمه‌ڵگا چاکترین ده‌رمانه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی بنه‌ماڵه‌.

ته‌نها مه‌ترسیه‌کی هه‌نووکه‌یی له‌ سه‌ر پارتی هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌ره‌و له‌ق بوون به‌رێت ته‌نها جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزیسیۆنه‌ بۆیه‌ پارتی ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌نگه‌ر له‌ خه‌ڵکی به‌ئاگا بگرێت دێت له‌ڕێگه‌ی جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی له‌ سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ بێ ئیراده ‌و تووتیه‌کانی خۆی یاسای ده‌م به‌ستنی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی سنووردار و قۆرخ ده‌کات پێی وایه‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌نتی پارتی ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆك و گێله‌ کار به‌و یاسایه‌ ده‌کات. پارتی نازانێت مرۆڤ ئازادییخواز بۆ ده‌ربڕینی ئازادی ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی خۆی نه‌ك به‌ مانگێك زیندان و 500 هه‌زار دینارغرامه‌ چاوترسێن نابێت، به‌ڵکو له‌ پێناو ئازادییدا هه‌موو ژیانی له‌ به‌ندیخانه‌ به‌رێته‌ سه‌رو هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی بدا به‌ غه‌رامه‌ ئه‌و کاته‌ هه‌ست به‌ئازادیی و سه‌روه‌ریی ده‌کات بۆیه‌ به‌ڕای من چوانترین هه‌ڵوێست بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی پارتی په‌رله‌مانه‌ بێ ئیراده‌کانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌زووترین کات بێگوێدان به‌ هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌ک خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری بکرێت بۆ شکاندنی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی خۆسه‌پێن و په‌رله‌مانه‌ ته‌زویره‌که‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە