ڕوونکردنه‌وه‌یه‌كی پێویست بۆ دوو ووتاری ئارام ئه‌حمه‌د وهیشام ئاکره‌یی
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌که وازم له نووسین هێناوه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ڵ بازاره‌ی که ڕاگه‌یاندنی کوردی تێ ی که‌وتووه، به‌ڵام له دوو ووتاردا کاك هیشام ناوی منی هێناوه‌و کاك ئارامیش ناراسته‌وخۆ له ووتارێکی دا ئیشاره‌ی بۆ من کردووه بۆیه به پێویستی ئه‌زانم ئه‌م ڕوونکردنه‌وه کورته بده‌م.
کاک ئارام له‌ووتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت گوایا من هه‌موو شتێکم له‌گه‌ڵ هیشام ئاکره‌یدا ته‌واو کردبوو له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که کاك ئارام ئیشاره‌تی پێ داوه دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی تردا باسمان کردووه و کۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر کردووه. لێره‌دا من به کاک ئارام ده‌ڵێم، ده‌کرێ بڵێم به‌هۆی ئه‌ندام بوونی من و کاك هیشام له ناوه‌ندی چاكدا بۆ یه‌که‌م جار بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که له من و کاك که‌مالی کوردستان پۆسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت به‌ڵام بۆ مێژوو من و هیشام هیچ شتێکمان به‌جیا و دووقۆڵی باس نه‌کردووه و له‌سه‌ر هیچ شتێكی تایبه‌ت ڕێك نه‌که‌وتووین و هه‌مووشتێك به ئاماده‌بوون و ئاگاداری تێکڕایی ئه‌ندامان باس کراوه .
کاك هیشامیش له وه‌ڵامی ووتاره‌که‌ی کاك ئارام‌دا ده‌ڵێت، که گوایا من ته‌کلیفم له کاك که‌مال و کاك ئارام و براده‌رانی ستافی کوردستان پۆست کردبێت که په‌یوه‌ندی بکه‌ن به هیشام ئاکره‌ییه‌وه.دواتر کاك که‌مال شه‌وێکیان ته‌له‌فۆنی بۆ ناوبراو کردبێت . له‌وه‌ڵامی کاك هیشامدا ده‌ڵێم من ته‌کلیفم نه له‌كاک که‌مال کردووه و نه‌له براده‌رانی کوردستانپۆست که قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابتاندا بکه‌ن، به‌ڵکو ته‌نها هۆکاره‌که ئه‌وه‌بوو ئێمه هه‌مومان یه‌ك خێزان و یه‌ك ستاف بووین ئه‌وان جه‌نابتیان نه‌ئه‌ناسی ته‌نها که‌سێکیش که تۆ بناسێت و کاری ڕێکخراوه‌یی له‌گه‌ڵ کردبیت من بووم ، بۆیه ئه‌وان ئه‌یانویست له‌ڕێگه‌ی منه‌وه جه‌نابتان بناسن و کارت له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
دواتر کاك که‌مال، که ته‌لیفۆنی بۆ تۆ کرد تایبه‌ت نه‌بوو به قسه‌کردن له سه‌ر ڕێکخراوه‌که به‌ڵکوو له‌سه‌ر ووتارێکی هه‌ڕه‌شه ئامێز بوو که که‌سێکی پارتی بوو، که ناوی فه‌همی کاکه‌یی بوو. که‌له‌سه‌ر تۆی نووسیبوو ده‌رباره‌ی زمانی کوردی کاك که‌مالیش وه‌ڵامی دابوویه‌وه قسه و باسه‌کانتان تایبه‌ت بوو به‌وه.
جه‌نابت نووسیوته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه ئاشکرا ده‌که‌م چونکه ده‌بوایه ئێمه وه‌ڵامی کاك ئاراممان بدایاته‌وه، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم جه‌نابت سه‌نگه‌رت به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن گرتووه و هه‌موو ووتاروو هه‌ڵوێسته‌کانت دژی ئۆپۆزیسیۆن و هاوڕێکانته که دژی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوون، ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌تکردن به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ئیتر چۆن ئێمه خۆمان بکه‌ینه ناوبژیوان و شاهید له‌نێوان تۆ و ئه‌وانه‌ی کێشه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانی جه‌نابت هه‌یه. له‌کاتێکدا جه‌نابت هێرشی زۆرله‌سه‌ر من و که‌سانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ن به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رگری له لیستی گۆڕان ده‌که‌ین، یان زۆر جار ئێمه ده‌که‌یته ئه‌ندامی لیستی گۆڕان . تۆ هه‌موو ئۆپۆزیسیۆن له چاوی لیستی گۆڕانه‌وه سه‌یر ده‌که‌یت چونکه حه‌ساسیه‌تێکت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌ولیسته‌دا هه‌یه، مرۆڤی ڕۆشنبیرو دیموکراتخواز نابێت شتی بچوك کێشه‌ی تایبه‌تی خۆی تێکه‌ڵ به ده‌ستکه‌وتی ستراتیژی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌که‌ی بکات خۆت چاك ده‌زانی ماوه‌ی ده ساڵی ڕه‌به‌قه ئێمه ئۆپۆزیسیۆنیین و دژی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتین ئێمه پێش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی ده‌سه‌ڵات خه‌بات ده‌که‌ین به‌ڵام که ئامانجه‌کانی ئێمه‌و لیستی گۆڕان له چه‌ند خاڵێکدا یه‌کبگرێته‌وه ناکاته ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌ندامی گۆڕان بین ئێمه چاوه‌ڕێ ی باروو دۆخه‌که‌ین ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان نه‌توانێت ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک بێت وله‌ئاست داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ردا بێت ئه‌وا بۆ ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆمانمان ده‌بێت خۆ ناکرێت تا قیامه‌ت ئێمه هه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بین.
هیوادارم ڕوونکردنه‌وه‌که‌م هیچ کام له و دوو هه‌ڤاڵه‌ی نیگه‌ران نه‌کردبێت .
تێبینی: ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م بۆ سایته‌که‌ی کاک هیشام نارد، به‌ڵام پاش چاوه‌ڕوانیی دوو ڕۆژ تا ئیستا بۆی بڵاونه‌کردمه‌وه، بۆیه بڕیارم دا له ڕیگای کوردستانپۆسته‌وه بڵاوی بکه‌مه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست