کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


مه‌سعود بارزانی خه‌ڵکی کوردستان به‌کوته‌ك ده‌زانێت هه‌رکاتێك بیه‌وێت هه‌ڵی بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ نه‌یاره‌کانی

Wednesday, 21/03/2012, 12:00




 

ئه‌گه‌ر سه‌یری عه‌قڵیه‌تی سه‌رۆکی هه‌رووڵاتێك بکه‌یت ده‌توانیت میلله‌ته‌که‌ی بناسیت له‌ڕوانگه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.‌ دواکه‌وتوویی بێ فه‌رهه‌نگی وعه‌شایری میلله‌تی کورد سه‌رۆکێکی عه‌شایرو نه‌خوێنده‌واروبێ فه‌رهه‌نگیان به‌سه‌رخۆیاندا سه‌پاندووه‌ سه‌رۆکێك به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆیی و باوکی زوڵم وسته‌میان لێ ده‌کات وئیراده‌یان سه‌لب ده‌کات و کۆیله‌و گه‌مژه‌یان ده‌کات . سه‌رۆکێك به‌ئاره‌زو وخواستی خۆیان ده‌یانهێنێت و ده‌یان بات شه‌ڕی ناوخۆیان پێ ده‌کات هه‌ردوای ده‌که‌ون
سه‌روه‌ت و سامانیان لێ زه‌وت ده‌کات و ده‌یدزێت هه‌ردوای ده‌که‌ون خیانه‌تی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییان لێ ده‌کات هه‌ردوای ده‌که‌ون
ئاشبه‌تاڵی شۆڕشیان پێ ده‌کات 31ی ئابیان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت که‌چی جارێکی تر متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشنه‌وه‌.

بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کوردی ناوێت به‌ڵکو ئه‌و ده‌یه‌وێت نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ له‌ باوکه‌وه‌ بۆ کوڕ له‌کوڕه‌وه‌ بۆ کوڕه‌زا حاکمی کوردستان بن ومیلله‌ت کۆیله‌ی ئه‌وان بن. ئاخر هوشیاری و عه‌قڵ زۆر باشه‌ بۆ مرۆڤ پێم ناڵێن خاوه‌نی ئه‌و دوو ملیۆن ئیمزایه‌ له‌کوێن بڵێن باشه‌ جه‌نابی سه‌رۆك ساڵی 2003 دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌کاتێکدا که‌ شتێك نه‌بوو به‌ناوی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ که‌ هه‌لێکی مێژوویی بوو که‌ ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌ێنرێت جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ڕاپرسیه‌کی گشتیدا توانیان دوو ملیۆن ئیمزا کۆبکه‌نه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی بکه‌ن که‌چی جه‌نابتان و جه‌لال تاڵه‌بانی بوونه‌ ڕێگرونه‌تانهێشت ئه‌و واژۆیانه‌ بگه‌نه‌ جێگه‌ی خۆیان و ئه‌و پرۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌تان له‌بار بردو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆو ئازادتان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان لکانده‌وه‌ به‌ عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه‌. بارزانی ئه‌وه‌نده‌ خیانه‌ت و تاوانی سیاسی و سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌که‌ی کردووه‌و بۆی چووه‌ته‌ سه‌ر هیچ منه‌تێکی پێ یان نیه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی و له‌ کوێ و له‌چ کاتێکدا بیه‌وێت وه‌کو کوته‌ك به‌کاریان ده‌هێنێت ئه‌وه‌تا زۆر بێ شه‌رمانه‌ به‌ مالیکی ده‌ڵێت ئێمه‌ ناچارین په‌نا بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌مان به‌رین ئاخر باشه‌ جه‌نابی سه‌رۆك تۆکه‌ی وه‌له‌ کوێ حسابت بۆ جه‌ماوه‌رو میلله‌ت کردووه‌ تۆ که‌ی پرس و ڕات به‌ جه‌ماوه‌ر کردووه‌ کاتێك ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ موخابه‌راتیه‌ ناوچه‌یی و نێو ده‌ڵه‌تیانه‌ی که‌ ئه‌نجامت داون دژ به‌ میلله‌ته‌که‌ت یان تۆ که‌ی ڕای جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆتت وه‌رگرتووه‌ کاتێك ئه‌و هه‌موو کۆمپانیایانه‌ت هێناوه‌ته‌ کوردستان و هه‌موو ژێر زه‌وی کوردستانت به‌نه‌وت و کانزاوه‌ پێ فرۆشتوون چ خه‌یره‌ جه‌نابی سه‌رۆك ئێستا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌ر جه‌نابت له‌ قه‌یرانێکی سیاسی دا نیت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ به‌دستی خۆت و له‌ شاری هه‌ولێر بڕیاری دروست کردنیتان داو عێراقتان له‌ قه‌یرانی بێ حکومه‌تی ڕزگار کرد. با جه‌ماوه‌ری کورد یاك خوله‌ك بیری خۆیان به‌کار بهێنن که‌وا قه‌یرانی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ مالیکیدا له‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌کانه‌ له‌سه‌ر که‌رکوك و خانه‌قینه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیه‌ له‌سه‌ربۆدجه‌یه‌ بۆ کورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانه‌ یاخود له‌سه‌رداڵده‌دانی کابرایه‌کی شۆڤێنی دژ به‌کورده‌ که‌ له‌سه‌رتاوانێکی تیرۆریشتی تۆمه‌ت بارکراوه‌وله‌دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌مری گرتنی هه‌یه‌و مه‌سعود بارزانی به‌ خواستێکی عه‌شایرانه‌ی خۆی دوور له‌خواستی جه‌ماوه‌ری کوردو دوور له‌ بنه‌ما یاسایی یه‌کان داڵده‌ی داوه‌ . جا بۆیه‌ ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کورد زۆر له‌وه‌ به‌ئاگا تر بن که‌ مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت به‌کاریان بهێنێت بارزانی درۆیه‌کی شاخدار ده‌کات هیچ شتێك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ئارادا نیه‌و هیچ ئاماده‌کاری و زه‌مینه‌ سازیه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ له‌بار نیه‌ که‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات ده‌وڵه‌تی کوردی به‌سۆزو عاتیفه‌ی کوردانه‌ دروست نابێت . ده‌وڵه‌تی کوردی سازدانه‌وه‌وڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کوردی ده‌وێت بنیات نانی ده‌زگای نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وێت ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و جه‌ماوه‌ری ده‌وێت ده‌زگای سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری وکۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی ده‌وێت .ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ ڕه‌د فعل و تووڕه‌یی دروست نابێت جه‌نابی سه‌رۆك . بۆیه‌ داواکارم له‌ خه‌ڵکی کوردستان ووته‌کانی مه‌سعود بارزانی به‌هه‌ند ووه‌رنه‌گرن و گرنگی پێ نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ڕاپرسیه‌کی له‌و جۆره‌شی کرد که‌س ده‌نگ به‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌و نه‌دات چونکه‌ ئه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی دروست بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌ به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی کێشه‌ی نێوان خۆیی و مالکیدا دروست بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە